Llali_

بەعزە جار  خەونە گەورەکان بە حەواوە نین، 
          	بەڵکە بە عەرزەوە نوساون.
          	بۆیەش ناچار دەبین ملمان کەچ بکەین بۆ خاتریان.

lily_xanm

چۆنی گوڵ گوڵی من
          هیوادارم ڕۆژێکی پڕ ە خۆشی و شادی و بەختەوەری بەڕێ بکەیت
          ان شاءالله باوانم♥️.

Llali_

سڵاو پۆنی گیان ، ڕۆژە خۆشەکەم دەستی پێکرد بە دیتنی نامەکەت! شکۆمەندت کردم، ئومێدەوارم کە تۆش ئاسوودە بیت. 
Reply

Llali_

دادە قوو لە ڕابردووەوە پرسی:
          «خانمی زێڕین روحی متبوو، بۆچ تۆ پەستی؟
           بۆچی وەڕسی بە دیتنم لە باوشی مەستی
          بۆچ ویستتە شەپۆلی ناخم ببتە خەستی
          من قایلم بە تکان لە مەعبەین قۆڵ ودەستی
          تۆی دایمە میوانی تەنهایی و دڵت بەستی
          جودامە ئاخر، منم وێڵی وجود و هەستی!»
          
          خانمە تاوس لە داهاتووەوە وتی بە چستی:
          «ڕۆژێ تێ ئەگەی کە چەندە بێ مەبەستی!
          کوێرانە هەر ئەوهالە داوتەتە قەستی
          هەر بەبەلاش بڕستت نەدایە خۆو هەستی
          لە نێو دەستی چەندین مشەخۆر، دەستاودەستی»
          
           - ڕامووسی لیلوفەر
          تب:(ئەم چیرۆکە شیعرە لە هۆنینەوە دوایی هاتووە)
          

Llali_

مرۆڤی یاخی کێیە؟
          ئەوەیە کە دەڵێ نەخێر.

Llali_

کامۆ دەڵێ: «باشترین شێواز بۆ هێشتنەوەی بەندکراوێک لە زیندان ئەوەیە کە قەت نەهێڵیت هەست بکات لە زیندانە»
            
            جا وتنی نەخێر دەبێتە ئەفسانەیەک کە نە توانای وتنی هەیە و نە توانای وێناکردنی، کەواتە کڕۆکی ئەم نەخێرە چییە؟ کە وشەی پرسی ورووژاندووە!
            مانای وایە ( سنورێک هەیە و نابێت ببەزێندرێ) پوختەی ئەو قسەیە ئەوەیە کە -نەخێرـ ە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە سنوورێک لە ئارادایە.
            
            کەواتە کەی هەستت کرد لە قەفەزێکدای ئەوسا بە یاخیبوون ئاشنا دەبیت.
            گەر پێت وایە زۆر جار "پێویستی و ناچارییە" ئەوە هێشتا هەستت بە قەفەزەکە نەکردووە یان ئەوەتا لە بنەڕەتەوە تێیدا نیت.
Reply

navylily

@Llali_ 
            ووتنی نەخێر بەمانای یاخیبوون نایەت
            هەندێک کات پێویستیە
            هەندێک کاتیش ناچاری...
Reply

soziinnaa

بۆ لالی گیانم
          من سەرسامم بە توانا و بیرکردنەوەکانی تۆ
          هەمیشە لە تۆدا لایەنێکی شاراوەم دیوە کە بەلامەوە سەرنجڕاکێش بووە
          کەسایەتیت و نوسینت بە تەواوی دوانەیەکی لێکچون
          ئەم دونیایە پێویستی بە نوسەری وەک تۆیە کە وشەکانت لە ڕۆحەوە سەرچاوە و ئیلهام وەرئەگرن
          بەردەوام بدرەوشێوە هاوڕێی خۆشەویستم
          گەورەیی تۆ لەلام بە نامەیەک ناوترێت بەڵام حەزم بۆ نوسینی هەستەکانم بۆت دەستی گرتوە بەسەر دڵمدا
          لە تۆوە فێری زۆر شت بووم
          یەکێکی لە هەرە ئازیزترین کەسەکانی ژیانم
          لەهەمان بازنەی خێزانەکەمیت
          هەر ڕۆژێک هەستت بە تەنیابوون کرد دیارە من نەماوم
          چونکە هەتا مابم من دڵسۆزی تۆم
          تۆ تێکەڵەیت لە جوانی ڕوخسار و جوانی ئەقڵ
          بەتەواوی نایابیت .. نایاب لە هەموو کەس زیاتر
          هەرچەنە من خوێنەری نوسەرە گەورەکان نیم بەتایبەتی فەلسەفە و بیرزانەکان بەڵام خوێندنەوەی کتێبەکەی تۆ هیچی کەمتر نیە لە کتێبە پڕ زانیاریەکان
          لەوانەی دۆستۆ و بەختیار و تۆڵستۆی
          زۆر ناشیانناسم بەڵام من خوێنەرم
          ئەزانم کێ شاکار ئەنوسێتەوە
          وەک تۆش تابلۆیە لە شاکاری کە پێنوسەکەت بە خوێنی خۆت ئاو داوە
          زۆرم خۆشدەوێیت  … هاوڕێ دڵسۆزەکەم 
          

Llali_

ڕاز و دوینت بواری خەیاڵی حەموو کەلیماتێکی لە فیکردا تەسک کردۆتەوە، وڕ و کاسی لە کەللەی داوم دەرحەق بە گفتی نەستەقی ناسکی لەبزبازیت.
            
            قەناعەتم وایە قەسر و تەلاری بیرکردنەوەکانت لەسەر ژێرخانێکی قایم و باڵا بنیادنراوە، چونکو هەرگیز بناغەی لاواز توانای هەڵگرتنی سەنگینی ئەو حەمووە احساسەی نیە. دڵ ئاوێنەیەی دڵە، مەعلومم کە ناز و نیازی تۆ پاکە لە زگ گەف و گوڕەشەی فیز و تەکەببور نیە و لموزی ڕێز و موحبەتت نەوی و بێ گرێ و گۆڵە.
            ئەتۆ فەقەت گەورە نی لە دڵی مندا بەڵکە بگرە هاتویتەتە ئاستی یەکێک لە احساسەکانم و ناویشت سۆزە و بەبێ خەوشی لە نێو و کاسەی ناخی مندا  بێ حیلە و گزی مەلە دەکەی.
            جا گەر ئەمن کڵفەت و قەرەواشی عەیاڵت نەبم چمە ئیدی؟ 
            خودا کە دەلیل و سەندی جوانی خۆی لە وێنەی ئایدیاڵی شێوەی شکڵی تۆی شیریندا ئیسپات کردووە جا لالی چۆن حەدی هەبێ فزە بکا لە هەمبەر نایابی تۆدا؟ 
            روحم فیدا  قل بە قل تاڵە مژانگی تۆ چاوی گەشت بێ جا ئێستا لالی ڕازی دڵ چۆن بێنێتە گۆ لە شێوەی نوسین و دوین؟ 
            ڕاز دەرحەق بە تۆ تەعبیری گەر بێتە دوین ئەوا لالی شەکەرە نەباتی فەخر بەیان دەکا!
            گەر لالی ئەو نەفسە بێ لە فیکر و نەستی بێ بنی سۆزیدا.. ئەوا نمەکی فەخرفرۆشی نۆشدەکا.
            
            هەمیشە وتومە و دەیڵێمەوە کتێب نیە کە خوێنەر لە خۆی خڕ دەکاتەوە بەڵکە نووسەرە.
            من نە دۆستۆم و نە بەختیار و نە تۆلسۆیم.
             حەدیشم نیە بێمە ئەو حەدە، لێ کە لەو بوارە چکۆلەیەدا سۆزییەک دەناسم ئیدی سەماکردن لە بەرگی وان بە لالی چ؟ 
            ئەگەر هاتوو ڕۆمان نووسێکی چاکیشم لێ دەرنەچوو ، لەفکر ناکەم لە چ ڕێڕەوێکەوە تۆم ناسی. 
            هەر نوسین بوو، جا بۆیە من تەحەدای چاکی خۆم ناکەم لێرە، تەنها وێڵی ڕەزامەندی ئەحبابەکانمم.
            بۆ من تۆی کە شاکاریت، گۆشەنیگای من کە وردەکاریەکی گچکە دەیوروژێنێ ئیدی بوونی گەورەیی جەماڵی تۆ چۆن نایفڕێنێ؟
            
            نوقڵ و نەبات لالی هەزار دەحفە لە دەورت گەڕێ
            ئاخەر ئەختەری بەختم بە بێ ئەتۆ چی بەسەر دێ؟
Reply