MIN_SE0HYUN

جوانی بەیانیانم خۆشدەوێت،
          	دونیا بێ دەنگە و تەنها دەنگی چۆلەکەکان دێت ، 
          	ئاسمان ڕەنگی پاکە....

MIN_SE0HYUN

@_jaanno_1 
          	  لە ڕاستیدا هەمیشە خۆشم ئەو پرسیارەم کردوە 
          	  ئەو کەسەم خۆشدەوێت یان ئەو هەستەی بۆ ئەو هەمە؟
          	  بەڵام من ئەوەی دەیزانم ئەوەیە، هەتا مرۆڤێکم خۆشنەوێت ناتوانم ئەو هەستەم خۆشبوێت کە ئەو پێمی دەدات،وە ئەوە لەوەوە بۆم دەرکەوت کە بێ ئەوەی کەسێک بناسم لە دورەوە و خۆشمدەوێت، کە خودی ئەوم خۆشویست جا هەموو شتێکی ئەویشم خۆشدەوێت، لە بوونیەوە تا نەبوونی خۆشمدەوێت،
          	  گەر ئەوە خۆشەویستی بێت نازانم، تەنها ئەوە دەزانم 
          	  تۆم خۆشدەوێت زۆر ....
Reply

MIN_SE0HYUN

@_jaanno_1 
          	  تۆ دڵم پڕ دەکەیت، پڕ لە خۆشەویستێک کە نازانم خودی خۆتە یان چی؟ 
          	  ڕاستت فەرموو، کە شتێکت خۆشدەوێت دەبێ بە هەموو کەموکوڕیەکانەوە خۆشتبوێت، 
          	  
Reply

MIN_SE0HYUN

@_jaanno_1 
          	  ڕەنگە منیش خۆشمبوێت، 
          	  وە ڕەنگیشە زیاتر و زیاتر ئاشقی ببم،
          	  بەڵام ، شتێک هێشتان لە نیوەشەواندا ئازارم دەدات،
          	  ئازارێک' کە نامەوێت کەس هەستی وای هەبێت،
          	  ئازارێک' دڵم لەخۆی دەڕەنجێ ..
          	  ..
Reply

Hevar__

ساریاکەم ئەمڕۆ یەکەم ڕۆهی ئیمتیحانت بووە جیانەکەم
          هیوادارم زۆر زۆر باش بوبێتیت لەمەیان و خوا بە دڵی خۆت یارمەتی دابێتی و ئینشەڵا لە هەموو ئەوانی تر زۆر باشەبیت جیانەکەم
          
          ئەگەر خوانەخواستە لە هەر کامێکیشیان بەو شێوازەش باش نەبووی کە خۆت ئەتویشت خۆت هیچ بێتاقەت مەکە نازدارەکەم تۆ هەموو ئەوەی لەسەرت بووە کردوتە خۆت ماندوو کردووە خەوت لەخۆت زڕاندووە ئیتر ئەوەی تر لەدەستی تۆ و من نییە
          
          وە بەهیچ شێوەیەک پێش ئیمتیحانەکان خۆت سترێس مەکە چونکە ئەوە زۆر زۆر تێکت دەدا و وەدەکا هیچت لە فکر نەمێنێ 
          لەجیاتی ئەوەی ناوی خودا بێنە و بڵێ ئەوەی لەسەرم بووە کردومە باقی تر لەسەر من نەماوە
          
          انشاءاللە دەت بینم لە بەرزترین ئاست و دەگەی بە خەونەکانت و ئەگەر خوانەکردە هەر شتەکیش ڕویدا یان ئەو دەرەجەی هاتەوە بەدڵی خۆت نەبوو هیچ خۆت بێتاقەت مەکە ئەمساڵ نا ساڵێکی تر
          
          
          
          خوا گیان یارمەتیت بدا نازدارەکەم

MIN_SE0HYUN

@Hevar__ 
            دە توخوا وا مەڵێ خوانەکات جیانی من،
            ئەرێ وەڵا هەر زۆر غەردیان کرد بەس هیچ بە ئێمە ناکرێت، 
            ڕێک وایە، نانا لە ڕاستیا ڕێک ئەو بیرکردنەوەم هەیە منیش، هێڤار گوڵ بیرم لێی دەکردەوە بەس ڕاستی ئێستا نا چونکە بۆم دەرکەوت نە دایکم و نە باوکم نایانەوێت، ئیدی منیش بەس بۆ دەرەجە هەوڵ ئەدەم لە ئێستادا، جا خودا چی باش بێت پێمانی بدات، 
            اللهم امین جیانم زۆر سوپاس
Reply

Hevar__

@MIN_SE0HYUN 
            
            قوربانت بم جەرگی من وەڵا ئاگام لە یەکە بە یەکەی ئیمتیحانەکان بوو بەجدی ئەوساڵ گەورەترین غەدریان لە پۆلی دوانزەکان کرد یانی من بۆخۆم لەجێی خۆمەوە دڵم توند ببوو
            
            نانانا ئەسڵەن خۆت بێتاقەت نەکەی ئافەرم، ئەگەر باشیش نەبویت، هەر چییەکیش ڕوبدا خوانەخواستە، تەواو تۆ ئەوەی لەسەرت بووە کردوتە هەموو ماندوبونەکەت کرد ئیتر تەواو هیچ لەسەر تۆ نەماوە 
            ئینجا ساریا دەزانم بیر کردنەوە لە پیشەی داهاتوت یان ئەو بەشەی ئەتەوێ تیای بخوێنی ئاسان نییە بەس هەوڵدە بیر لەوە مەکەرەوە جارێ واز لەوە بێنە جارێ بەس هەست بکە ئەبێ دەرەجە بێنی ئەوکاتە کە دەرەجەت هێنا بەپێی دەرەجەکەت دیاری بکە چونکە ئەتۆ ئەگەر لە سەرەتاوە دیاری بکەی و دواتریش نەیهێنی خوانەخواستە زۆر ناخۆشتر دەبێ و دەتڕوخێنی
            
            
            خودا یارمەتیدەرت بێ نازدارەکەی من
Reply

MIN_SE0HYUN

@Hevar__ 
            قوربانت بم زۆر سوپاست ئەکەم کە ئەو نامە جوانەت بۆ نوسیوم، الحمدللە لە خودای گەورە بەزیاد بێت من هەوڵی خۆمم داوە جا خوداش چی بۆ من پێ باشتر بێت ئەوەیە و ناڕەزایم نییە لێی، ان شاءاللە گوڵەکەم،
            بڕوا بکە ژیان قوڕسە و پڕە لە ئەرک ، بەلام ئێمە چی پێمان بکرێت بیکەین ئیدی ئەنجامەکە خودا ئەزانێت چ شتێک خێری تێدایە بۆمان، ڕەنگە من حەزم لە بەرزترین ئاست بێت و ئەو ئاستەش گەر من پێی بگەم دڵم بگۆڕێت و خۆمم نەبم ئیدی، وە ڕەنگە ئاستەکەم نزمتر بێت بەڵام هەموو جیهان بەڕووما بکرێتەوە و خێری تێدابێت، من زۆرم چەشتوە بەڵام هەمیشەش ئەو زۆرەم بە کەمتر داناوە، شتێک لە دڵم هەمیشە دەڵێت چی خودا داینا ئەوەیە و تەواو، 
            خودای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتت بکات خونچەکەی من 
Reply

huda_1jjj

السلام علیکم
          هیوادارم هەمیشە تەندروست باش بیت ، ئەکاوەنتەکەتم ون کردبوو خۆشحاڵم کە دۆزیمیەوە

huda_1jjj

@MIN_SE0HYUN 
            سەرکەوتوبی گوڵەکەم ، هەرهۆکارێکی داخستنیت هەبووە دیارە کە بۆ خۆت باشتربووە.
Reply

MIN_SE0HYUN

@huda_1jjj وعلیکم سلام جیانی من 
            سەلامەت بیت گوڵەکەی من ، ان شاءاللە تۆش باش و تەندروست بیت ، ڕاستی ماوەیەک قەپاتم کردبوو تازە کردۆتمەوە، 
Reply

Hevar__

کچێ دڵەەەە نامەکانت هیچ دەرناکەون لە مەسج بۆردرکەمم تففف

MIN_SE0HYUN

@Hevar__ 
            نا نا بۆ ئەو بەرنامەیە ڕقم لەو ناخە پاکەو هەڵمەگرە گوڵێ، بەس کەمێک تا زۆر خۆی بێتام کردوە
Reply

Hevar__

@MIN_SE0HYUN 
            زۆر ڕقم لە واتپاد هەستاوە بە حەقی خوا
Reply

MIN_SE0HYUN

@Hevar__ 
            گوێی پێ مەدە گوڵێ ئەوە خۆی بێتام کردوە بۆیە،
            دەیەوێ ئێرەشمان نەبێت بەس نەیدیتبێتتت
Reply

_jaanno_1

@MIN_SE0HYUN 
          
          کاتێک منداڵ بووم وامدەزانی هەموو خەونی من ئەوەیە مۆبایلێکی زیرەک بکڕم، وە دوواتر پێموابوو خەونی من ئەوەیە ببم بەدکتۆر، وەببم بەئەندازیار، ناڕەنگە خەونی من ئەوەبووبێ ببمە وێنەکێشێکی بەهرەدار
          بەڵام لەڕاستیدا هەموو خەونی من ئەوەبوو کەکەسێکی ئاسایی بم و ژیانێکی ئاسایی بژیم، وەهەست بەمرۆڤبوونی خۆم بکەم، لەوگەشتەی کەچەندین خەونی ساختەم بۆخۆم درووست کردبوو خەونە ڕاستەقینەکەمم لەبیرکردبوو 
          نەدەگەیت بەساختەکان نەدەشگەیت بەڕاستەقینەکە
          
          هەموو شتێک خێری تیایە
          گەرخێری بۆتۆ تیابێ هەردەبیت دووای هەزاران ساڵیش بێ، مرۆڤ هەیە لەسییەکانی تەمەنی دووبارە ڕادەکاتەوە بۆبەدیهێنانی خەونێکی مناڵی
          زۆرێک هەبوون بەتەمەنبوون و بەدووای خوێندنا ڕایان ئەکرد پێم ووتیت تا ئەوکاتەی بژیت وەئاسمانی شین ببینیت، هێشتا چانسێک هەیە
          
          ئێمە زۆربەمان لەتەمەنێکی بچووکەوە گەورەبووین، بەڵام هێشتاش هەرمنداڵین و منداڵبوونمان لەناخمانەوە شاردراوەتەوە
          دەبێت ئەوەشمان لەبەرچاو بێت ئێمە زۆر باشترێکین لەزۆر کەسی تر، گەربچیت و بەجیهانا بگەڕێیت، دەبینیت تۆ شایت بەبەراورد بەوان
          بەڵام تاکە کێشەی ئێمەی مرۆڤ هەرئەوەیە لەجیاتی ئەوەی سەیری خوار خۆمان بکەین سەیری سەرو خۆمان ئەکەین
          نائەسڵەن بۆچی هەرسەیری خۆمان نەکەین و بەردەوام بین؟
          هەرچیەک بێت تازە ئەوە ژیانی ئێمەبوو
          نەبەگریان و خەم چاک دەبێت نەدەگەڕێتەوەو نەدەشگۆڕێت
          ئەی بۆچی بەنەفرەتی ناکەیت وچێژ وەرناگریت لێی؟ 
          دەی تەنها شتێک بدۆزەرەوە دڵخۆشت بکا و خۆتی پێوە سەرقاڵ بکە، گەرئەوەهەموو ئەوەبێ کەپێت بکرێ 
          هەمیشە هەنگاوی گەورە لەهەنگاوی بچووکەوە سەرچاوە ئەگرێ 
          
          هەموومان لەژیانمان قۆناغێکی ناخۆش هەبووە
          بەڵام بیرکەرەوە تۆ خوێندکارێکی ئامادەیی بوویت لەکاتێکا زۆرێک هەن خەون بەوەوە ئەبینن خوێندکارێکی ئامادەیی بن
          بوونت بەخوێندکاری ئامادەیی هەرزەکاریت و بەشێکی ژیانت ئەگەیەنێ، بەو بەڵگەیەیی تۆش ڕۆژێک ژیاویت و بوونت هەبووەو خوێندووتە
          پێویست بەسووپاس ناکات گووڵەکەم
          هەرشتێک پێویستت بوو لەخزمەتی تۆیام