Masti__

لە نێوان ئەو هەموو ئازار و نائارامی و ماندوویەتیەدا
          	ساتێک لە ئێوە خۆشبەختی تەمەنێکمە کوڕە جوانەکانم ♥︎

parya_jm

نازدار ئایا ئەو چیرۆکەی لە پێشتردا وەرتدەگێڕا بەردەوام دەبی لەسەری؟

parya_jm

@Masti__ بەڵێ ئەوەی لە ئەکاونتەکەی تر داتنابوو هێشتا لە خەیاڵمە 
Reply

Masti__

هێشتا بڕوا بەم هاوکێشە نهێنییە ناکەم...
          پێشتر پێم وابوو تەنها ڕێکەوتێکی سادەیە،
          بەڵام ئیتر نا، ڕێکەوت هێندە بەردەوام نابێت!
          ئەمە چ جۆرە بەستەرێکە؟
          ناکەوێتە خەومەوە، مەگەر دەنگوباسێک لە تۆوە بەدوای خۆیدا نەهێنێت...
          
          سەیرە وایە؟ چۆن ئەکرێت ئەمە ئیتر ڕێکەوت بێت؟
          

Masti__

لە نێو خەونەکانمدا، هەموو شتێک هێشتا وەکو خۆیەتی ..
          لەوێ، هێشتا من بێ‌ئەملاوئەولا خۆشەویستتم،
          هێشتا باوەشت تەنها پەناگەی منە و چاوەکانت بێجگە لە وجودی من چاوی لەسەر هیچ جیهانێکی تر نییە.
          ​ئەو خەونانە ئەوەندە ڕەنگی ڕاستییان گرتووە، حەز دەکەم فێڵ لە خۆم بکەم و باوەڕیان پێ بهێنم ..
          
          بەڵام دەزانم واقیع ساردترە لەوەی بەم وەهمانە گەرم داگیرسێت.
          ​ئێستا کە ڕستەکانت بۆ ڕۆحێکی تر ئەدوێن،
          لە بری من، نۆبەی بیرکردنەوەت بووەتە سەهمی کەسێکی تر ..
          ئەمەیە ئازارە قورسەکە، کە ئەزانم نەبوونم هیچی لە جیهانی تۆ نەگۆڕیوە ..
          ​چەندێک ناخم لە تاو ئەم بێباکیە هاوار بکات، زیاتر خنکێنەرانە بێدەنگی دەکەم ..
          چونکە باش دەزانم، ئەمە ئیتر کۆتاییەکەیە و هیچ پەڕەیەک لە دوای وێرانبوون نانووسرێتەوە.

Masti__

​" هیۆنگ .." جیمین بە دەنگێکی بێهێز و شکاو وتی " زۆر ئەترسم، هەست دەکەم ئەگەر یەک هەنگاوی تر لە جۆنگکووک نزیک ببمەوە بە تەواوی وێران دەبین.. ناتوانم بێ ئەو بژیم، بەڵام ناشتوانم ببینم بەهۆی هەستەکانی ئێمەوە هەموو شتێک لەدەست ئەدەین "
          
          ​نامجوون هیچی نەووت، تەنها لە تەنیشتی دانیشت و دەستێکی خستە سەر شانی جیمین.
          کاتێک گوێی لە چەند هەنسکێکی کز بوو توند جیمینی لە باوەش کرد.
          
          نامجوون تێگەیشت کە ئەم ئازارە، ئازاری شەڕکردن و کێشە نییە، بەڵکو ئازاری خۆشەویستییەکی وا قووڵە کە بەشێوازی ئاسایی ڕێگەی پێ نادریت لەم جیهانەدا بەردەوام بێت. تێدەگەیشت، هەندێک بارگرانی هەن لە وشەکان گەورەترن، و هەندێک خۆشەویستی هەن لە توانای ئەم جیهانە بەرهەڵستکارە بەدەر ترن.
          
          
          
          هیواداربووم بتوانم ئەمە بکەم بە چیرۆک .. 

parya_jm

@Masti__ نازدار دەزانم زۆر ناخۆشە بۆت و هیلاک دەبی پێوەی بەڵام ئەگەر دیقەت بدەی تۆ بەحەزی خۆت بنوسی و بۆ ئەکتیڤ نەبێ خوێنەری باشترە؟من زۆر دیقەتی ئەوەم داوە نازانم تا چەندیش وایە لای تۆ
Reply

Masti__

@y4semen 
            بەس بە داخەوە نانوسم چونکە نوسینەکانم باش نین بۆ ئێستا
Reply

Masti__

          هێشتا بێدارم..
          وەک ئەوەی لە یەک دیوی ئاوێنەیەکدا گیرم خواردبێت،
          پێیەکم لە ناو ژیان و پێیەکەی ترم لە ناو بێدەنگیی مەرگدایە.
          چاوەکانم ناچنە خەو، خەیاڵیش وەک میوانێکی دوور تەنها سەرم لێ دەدات و دەڕوات.
          
          ​هەناسەدان.. هەناسەدان ئاسانە،
          ئەی بۆچی ژیانکردن بەم ئەندازەیە سەیر و بێگانەیە بە من؟
          ترسێک لە قوڵایی نەستمدا ڕواوە،
          دارستانێک لە نادیاری، کە نازانم بەردی بناغەکەی لە چی چێنراوە.
          
          ​تۆش پێتوایە من ڕەنگێکی نامۆم لە سەردەمێکدا کە هەمووی یەکڕەنگە؟ لەوانەیە وابێت..
          
          تێناگەم.. ناشتوانم و نامەوێت تێبگەم.
          شەو و ڕۆژ بە نێوان پەنجەکانمدا تێئەپەڕن،
          بەڵام ئەمە دواسنووری هەنگاوەکانمە، من زیاتر لەمە ناتوانم بیپێوم.
          بۆیە "هەڵهاتن"م هەڵبژارد.
          
          ئایا ئەم ئاوێنەیە من دەباتەوە بۆلای "من"؟
          یاخود ئەوەی تێیدا دەردەکەوێت، ڕۆحێکی ترە و لەبەرگی مندا نیشتەجێ بووە؟
          
          ئاخر بۆیە ​گوێچکەکانم ژوورێکی پڕ لە زەنگی بێدەنگن،
          سەرم.. سڕبوونێکی لێڵی بەسەردا باریوە.

Masti__

@IIavender 
            لاڤیندەری جوان جگە لە ڕەشبینی بۆ ئێستا هیچم نیە بیبەخشم بۆیە ناوێرم چیرۆک بنوسم
Reply

IIavender

ئەم وشانە!!!
            
            بیری نوسینەکانت ئەکەممم
Reply