blueberry0011
موسڵمانی ڕووکەش! کە چیرۆکەکەت بەدڵنییە بۆ ئەی خوێنیتەوە و دێیت بەنووسەرا ئەڕشێیتەوە من چیرۆکێکم بەدڵنەبێت یەکسەر ئەی سڕمەوە لای خۆم ڕێز لەنوسەرەکە ئەگرم و کۆمێنتی ناشرینیش نانوسم بەس دیارە ئەو شتانە لای تۆ نییە ئینجا لای خۆی تۆ بەخۆت ئەڵێی موسڵمان و نای واتپاتت ناوناوە موسلیم ئەی ترحێو تۆ دێی بەو ئەڵێی شێت کەچی خۆت شێتی و دەرون نەخۆشی بیربکەرەوە ئەگەر ئەو کچە بەهۆی ئەو کۆمێنتەی تۆوە خۆی کوشت (هەرچەنە شتیواش ڕوونادا چونکە ئەو یەقینی هەیە) ئەوکاتە چی جوابی خوائەدەیتەوە ئەو خۆشی نەخۆشە لەسەر ئۆکسجینی دەسکرد ئەژی هیوادارم خوای گەورە هیدایەتت بدات و دەفنبی لەم ناوە.
Aisl-1975-Aisl
سوپاسی ناوێت، تێدەگەم لێت، دەربڕینی ئەوەی پێتە هیچ کێشەی نییە زۆر ئاساییە پێزانینم بۆت هەیە
ناکرێت هەرکەس ڕەخنەیەکی گرت بەم جۆرە دەست بکەن بە ڕەفتاری نا بەجێ،
خودا سەلامەتت بکات
•
Reply
Muslim745
Aisl-1975-Aisl زۆر سوپاس خوشکم ، من ڕقم لە هیچ کەسێک نیەوە ، وە ئەم قسانەم مانای ئەوە نیە کە ڕقم لە ئانا خان بێت تەنها ڕای خۆمم دەربڕیوە، وە من زۆر دەمێکەیە موتابەعەی ئەم چیرۆکە دەکەم، دوو پارت بوو من ئەم چیرۆکەم خوێندۆتەوە، یانی بێزار دەبیت لەو شتانەی کە ئەم چیرۆکە دەیکات بەڕاستی.
•
Reply
Muslim745
@ blueberry گیانەکەم، من با شتێکت پێبڵێم وادیارە جوان تێنەگەشتوویت لە هەندێک شت، ئەوکاتەی من لەناو واتپادام تۆ هێشتا منداڵێک بوویت دڵنیام لەوە، وە خۆشترین چیرۆک لە واتپادا ماتەمینی بوو کاتی خۆیی، بۆچی؟ چونکە داڕشتنێکی جوانی دەکرد، شتێکی تازەبوو لە واتپادا، بەڵام ئەم نوسەرە بەڕێزە دوای ئەوەی زانی خوێنەری چیرۆکەکەی لە زیادبوندایە هەموو شتێکی تێکدا لە چیرۆکەکەدا لەوانە شێوازی نوسین، داواکردنی هەندێک شتی بێمانا، چیرۆکێک تایبەت بێت لای خۆێنەر پێویست ناکات نوسەر داوای هەندێک شت بکات، هیوادارم تێگەشتبیت، کە تەنها ئەوەتان نەبێت داوای پارت بکەن، ڕای خۆتان دەرببڕن، دڵنیات دەکەمەوە خوێنەری ئەم چیرۆکە هەمووی داوای پارت دەکات بەڵام ئەو نوسەرە بەڕێزە چیت پێدەدات؟؟؟ …… والسلام
•
Reply
Aisl-1975-Aisl
سەرەتا سڵاو لە هەموو خوێنەرە بەڕێزەکان.
پاشانیش وەک خوێنەرێک دەمەوێت بۆچوونی خۆم بخەمە ڕوو دەربارەی هەندێک دیاردەی نەگونجاو، کە بەدی دەکەم
ئێمە لێرە ئازادین لە دەربڕینی بیر و ڕای تایبەتی خۆمان
با سەرەتا لەم نوقتەوە دەست پێبکەم، من ئازادی و دەست خۆشی و پێزانینی خودیم بۆ ئەو خاتونە بوێرە هەیە ،کە کۆمێنتێکی وای ئاڕاستەی ئەم نوسەرە بەڕێزە کردووە،
چوونکە لەکاتێکدا هیچ ڕەخنەیەک هیچ دەربڕینێکی تایبەت هیچ شتێک وەر ناگرێت وەک هەر نوسەرێک، نوسەر هیچ گرینگی نییە ئەگەر خوێنەری نەبێت واتا بێ خوێنەر نوسەر، نوسینەکانی تانها وشەیە لەسەر لاپەڕەیەکی بێ ڕۆح
بۆچوونی ئەو خاتوونە، ئەوەی تێبینی کردووە وە خستوویەتە بەرچاوی هەموان دڵنیام ئەگەر هەمووشی نەبێت، هەرهیچ نەبێت دانەیەک هاتۆتە هزری هەر خوێنەرێکی ئەم چیرۆک و نوسەرە بەڕێزە
بۆیە من لێرەوە پێزانینم بۆی هەیە دەسخۆشی لێدەکەم، چونکە قبووڵی ئەوەی نەکردووە کە دەیبینێت کە بەدڵی نەبوە
زۆرێک خوێنەر دەبینم هەر چەپڵە لێدەدەن بێ ئەوەی بەڕاستی لەگەڵی بن وەک خۆشی دەڵێت زۆر دووڕوی تێدایە ، بەڵێ دووڕوو زۆر دەبێت کاتێک ناتەوێت قبوڵی ڕەخنە بگریت ، ئەوکات دەبێت قبوڵی چواردەورێکی ژەهراوی بگریت ، ڕێزم هەیە مەبەستم هەموویان نییە لێرە بەڵام زۆرێک بەو جۆرەن خودی نوسەیرش درکی پێکردووە ،
لە کۆتایش دەڵێم جۆری ڕەخنە زۆرە، ئەوەی ڕەخنە دەگرێت واتای ڕوخانی ئەو کەسەی نییە هەمیشە
بەڵکو ئەوەی بۆ کەمکورتیەکان چەپڵە لێدەدات ڕەخنە ناگرێت بۆ ڕاستکردنەوەی ، دووڕوویەکی ڕاستەقینەیە
Aisl-1975-Aisl
بێگومان قسەکانت لەجێگەی خۆین تاڕادەیەکی زۆر
ئێستا سەیرم لێدێت ئەم خاتونە بۆچونی خۆی دەربڕیوە ئەمانە بۆ خۆیان تێک داوا
من خۆشم خوێنەری چیرۆکەکەی بووم دەست خۆشیشی لێدەکەم ماندوو بوەنی ناکەمە دووکەڵ
بەڵام ئەم ڕەفتارانە هی سەرنج و ڕادەربڕینە.
•
Reply
narinomed
@Aisl-1975-Aisl منیش هەمان شت دەڵێم قسەکانت زۆر وایە نوسەرەکە لەسەر دوو قسە دەڵێم واز دەهێنێ ئەم عالەمەی کردوە بە یاری خۆی من هەر دڵم نۆ خوێنەرەکانی دائەمێنێ دایم کۆمێنت و شتی ئەم و ئەو دائەنێ ئەڵێ من وازم هێنا ئەکاونت ڕەش دەکات خوێنەر وەک هین لێی دەپارێتەوە جا دوای سێ رۆژی تر دێتە خەت رامبواردوە بەوانەی دوژمنم نازانم ئەم رەفتارە منداڵانەی لە کوێ بوو ئەسڵەن من لەبەر ئیشانەی لێی کشاومەتەوە خوێنەری بووم ساڵێک پێش ئێستا رایی خۆت بڵێی کتێب دائەنێ نوزە نوز دەگرین هاوڕێکانی ئانا نەخۆشە بابە ئەو فێلانە چیە باسی دەکەیت نەخۆش بیت بۆ خۆت نەخۆشیت من چیت لێ بکەم بگریم بە دیارتەوە نەخۆش بێ نایەت شەڕ بکات و یەک دنیا ئەکاونتی فەیکی هەبێ ئێمە کەپڵی ئەو نین مەکر بکات و بەزەیمان پێیدا بێتە خوارەوە هەزار جار پۆستم لەسەر بکا ناترسم خاتون گیان کچی باوکێکی مەردم ناوی خۆشم فەیک نیە
•
Reply
_hanaraziz
لەبەر خاتری شێخە نەبێت خۆم ئەزانم چیو لێ ئەکەم
sweetie__honey
هێی ڕوکەش!
دەتەوێ بزانیت چی کەسێکی !؟
قێزەون
هێندە خۆ بەگەورە زانیت وە ئەو هاوڕێ نوسەرانەشت کە باسیان دەکایت تەنها وێنەدانەوەیەکی خۆتن خۆ بە گەورە زانینتان لەناوێ بردوون و لە قاڵبی مرۆڤایەتی دەریهێناون
خۆت بە کەسێکی پێکەیشتوو دادەنێیت ؟
با پێت بڵێم هێشتا سێ لەسەر چواری مێشکت بەتاڵە
حەسوودی هەموو خانەیەک لە تۆێ گرتووەتەوە
بە پێی قسەکانت بێت
تەنها ڕونکردنەوە ئەوەیە کە هەمیشە خۆت بەباشتر زانیوە
لە ئانا
خۆت بە شایەنی ئەوە زانیووە کە ماتەمینیەکە هی تۆ بێت وە پێویست ناکات نکۆڵی لێ بکەی چوونکە تەواو ڕوونە
ئەو وەسفانەی بۆ ئافرەتی موسڵمان کردت تەواو ڕاستن بەڵام کەموو کوڕی زۆرە
یەکێک لەوانە خۆ بە کەم زانینە کە سیفەتێکە لە دایکی باوڕداران دەبێت هەموان هەوڵی بۆ بدەین
ڕەخنە لە ئانا دەگریت ؟
بەڵام با بزانی کەس لەو جوانتر ماتەمینیەکە نانوسێت
تۆش هەر بەو خەیاڵە پوچەی کە لە مێشکت دایە بژی
قێزەون پیس ڕوکەش وەسفێکن پڕاوپڕ بە پێستی تۆن
وەتۆ بسوکایەتیت بە باوڕداری کەسانێک کرد
کە خودا هیدایەتی داون
چاوەڕێی سزاکەشی بکە
Muslim745
@sweetie__honey جێی پێکەنینە باوەڕ دەکەیت یان نا کەیفی خۆتە بەڵام چەند دەقەیەک بەم قسانەت پێکەنیوم، ئەم قسانەی تۆ دیارە لەکێوە فێر بوویت بەڵام وەڵای جێی پێکەنینە ئایە کەسێک ڕەخنە بگرێت لە نوسەرێک حەسودیە؟؟ وادیارە لای جەنابت وایە، نوسەرێک ڕەخنە قبووڵ نەکات وە ڕای خوێنەرەکانی لا گرینگ نەبێت چیرۆک بۆ کێ دەنوسێت؟؟؟؟ وە سوکایەتیم بە باوەڕدار نەکردوە، تەنها وتومە ئەو ڕێگەیەی ئەو کە گرتویەتە بەر بە ناوی دینەوە نە کەس پێی خۆشە نە خودای گەورەش ، چونکە بێ منەتی کە وشەیەکە ئانا خان دەیڵێت ، وشەیەکە کە زۆر زۆر ناشرینە بە تایبەتی کە بەناوی دینەوە دەیکات، تاقەتم نیە شتی تر بنوسم چونکە دیارە هیچ قسەیەک وەرناگریت ، وە لە هیچ شتێک تێناگەیت، هێی خوێنەری ڕوکەش دروستکەر، و السلام.
•
Reply
Aisl-1975-Aisl
چەند دیاردەیەکی ناشرینە وە نمونەیەکی ناشرینی ئەو نوسەرە بەڕێزە نیشان دەدەیت لەو قسانە لەو وەسفانە، ئەرێ پرسیارێکم بۆ دروست دەبێت، ئەمە ئەو نەسیحەت و ئامۆژگاریە چاک و دین دارایانەیە کە دەڵێن بۆ مان دەکات یان لێوەی فێر دەبین
هیوادارم بیرێک ئەگەر لە شەخسیاتی خۆت ناکەیتەوە. لەهی ئەو کەسەی بکەیتەوە کە بە حساب لەسەری دەکەیتەوە.
•
Reply
__KwrdsaZ
دەترسێم خۆت بە موسڵمان دانێی ؟ ئاخر لە چ جێیەکی قورئان هاتیە برێ شتەکت بە در نەبوو بڕۆ هەزار قسە بکە و هەستی کەسەکە بریندار بکە ؟ لە چ جێیەکی قورئان هاتیە برێ بڕۆ هەستی خەڵک بریندار بکە و بە شێت ناویان ببە ؟ ئاخر شێت دەتانی بنووسی ؟ پێناسەکی شێتم لۆ بکە ؟ کە بەڕێزتان بێ سەبەب بەو قسە کردنە بە ئانا هاتیە خوارەوە ؟ نامەوێ بێمە ئاستت بێڕێزی بکەم بەس ئەگەر ئانا شێت بی *کە بە خەیاڵیش وەنیە لە زۆر کەس زۆرزۆر باشترە * بەڕێزت زۆر خراپتری دەزانی لۆ ؟ چونکە ئانا هەرچبی هەرچی بکا نایەت لە خۆڕا جون بە کەس بدا و قسەی خراپ بکا و بیەوێ خەڵک ناشرین کا . ئەگەر شایەنی هیدایەت بی خوا هیدایەتت بدا ئەگەرنا هیوادارم بەردەوام بی هەتا ئەو ڕۆژەی تێدەگەی لە کار وکردەوەکانت .
Muslim745
@__KwrdsaZ خوای گەورە هیدایەتی هەموومان بدات ، ئازیز گیان، من وتم کە بۆچی وەها قسەم کردوە بەڵام تۆ ناتەوێت تێبگەیت، من لێرەدا قسەنەکەم لە کوێدا قسە بکەم جا بۆچی بچمە تایبەت ئەو قسانە بکەم ، لێرە کەسی تر بیبینێت و چاوی بکرێتەوە فێر ببێت ڕای خۆی دەرببڕێت، بەهەرحاڵ هیوادارم تۆزێک بێت چاوتان بکەنەوە و تێبگەن، والسلام
•
Reply
__KwrdsaZ
@Muslim745 گوڵەکەی من خوا هیدایەتت بدا ئەمن باسی ئەوە ناکەم فکرەکەت ڕاستە یا نا باسی ئەوە دەکەم دەربڕینەکەت بەرامبەری جوان نەبوو ئەگەرنا ئازادی چیرۆکەکەیت پێ باشە یا خراپە یا ناشرینە هەر کوەکە ، بەس هەر کوو بی قسەی ڕەق ڕەقە یانی هەمووان دەزانن هەر شتەک بکەی ڕەخنە دەبی و دەستخۆشی دەبی بەس ڕەخنەش ئادابی خۆی هەیە نەک ڕەخنە هەموو شتەک ئاداب و جوانی خۆی ، وەک ئەوەی کە دەرێی خوێنەرەکانی ڕەخنەی توندی لێدەکرن گوڵی من ڕەخنە پێویست ناکا لە جێیەک هەموو خەڵک ببینی ئەوها قسە کەی لە تایبەت نامەت ناردبا لۆی کە شتەکی وات لە درە تێبینیەکانی خۆتت پێی دەگۆت کە ئەوها بکا باشترە یا ئەو نوسینەی ئێستا باش نیە نەک ئەوها بەو قسە کردنە . هەرکوو بئ تاکیدم نایە سەر ڕائی من وەک گۆتم ئازادی کو فکر لە چیرۆکەکە دەکەیەوە کەس گلەیی نیە لەسەر ئەوە گلەیی ئەوەیە قسەکردنەکەت جوان نەبوو ئەو شێوازە ڕەقە نابەجێ بوو و هەر ئۆندە .
•
Reply
Muslim745
@KwrdsaZ __ ئازیز گیان، من ڕای خۆمم دەربڕی وە هیچ هەڵەیەک لە قسەکانمدا نابینم بۆچی؟؟ چوونکە ئەوەندە پڕم لەم نوسەرە هەر باس ناکرێت، چیرۆکەکەی زۆر زۆر تایبەت بوو، تەنها سەرەتاکان، بۆچی وەهای کرد ئەم چیرۆکە بگات بەم ئاقارەدا، چیرۆکێکی جوان و تایبەت نەبوایە من نەدەهاتم باسی بکەم ، من خەم لەو چیرۆکە جوانە دەخۆم کە خاوەنەکەی نازانێت چی لێبکات و چۆن دایبڕێژێت ، حەتمەن ئەمە لە سەرەتاوە زۆر چیرۆکێکی جوان بوو، بە هاوڕێی خۆمم دەوت بیخوێنەوە، ڕای خۆیان دەوت پێم کە چیرۆکێکی وەهام پێوتون بیخوێننەوە، بگرە دەست خۆشیمان لە نوسەرەکە دەکرد، نوسەر کە چیرۆکەکەی بە ئاقارێکی تردا برد وەها لە خوێنەرەکانی دەکات قسەی لەسەر بکەن و ڕەخنەی توندی لێبگرن.
•
Reply
9_maitbar_9
قوربانی خوا گیان بم ئەوە بە حساب دینداریشی..؟ سەر هەڵبێنە و خوا ببینە خوشکم ئاخر دەکرێت لەسەر ئەوەی چیرۆکێکت بە دڵ نەبوو ئەوەی بتەوێت بیڵێی سوودێکی ئەو قسانەی کردت بیڵێی تەنها یەک سوود..؟
Muslim745
چاوەکەم دیارە چەند خوێنەری و لە دینیش تێگەشتوویت، هەرچەندە من بەشێکی کەم باسی دینم کرد ماشااللە تۆ خێرا لەسەر دین قسەدەکەیت وەک بڵێیت بەس ئەوەت بینیبێت، لەم شێوازی قسەکردنەت لە کەسێک دەچێت؟!! بەهەرحاڵ من زۆر دەمێکەیە موتابەعەی ئەم نوسەرە دەکەم و زۆر دەمێکەیە لە ناو واتپادام و چیرۆکەکەی دەخوێنمەوە، دەزانم چی تێدا گۆڕاوە و چی تێدا کراوە، چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە، من نامەوێت بیرکردنەوەی تۆ بەرامبەر بەم نوسەرە بگۆڕم تەنها بەرچاو ڕوونی، دەتوانێت زۆر زۆر باشتر بکات بەڵام بۆ نایکات؟؟؟ دەتوانێت یەک لافیتە بنوسێک لەسەر بابەتێک کە پەیوەندی بە چیرۆکەوە نیە بەڵام ناتوانێت پارتێک بۆ من و تۆ بنوسێت!!! نوسەر دەبێت بە ماعنای کەلیمە نوسەر بێت، و السلام.
•
Reply