Niko-e
ئەوەیـمـن جیاوازە- سڵاو خەونی بەدی نەهاتووم، هەی ئەو خەونەی هی من بوویت و بۆ کەسێکی تر هاتیتە دیــــــــــی ، ئەمشەو تەنها دڵم نا بەڵکو ڕۆحیشم بۆت تەنگ بووە ، من دەزانم کە تۆ لەگەڵ کەسێکی تردا ژیان دەکەیت، من دەزانم کە ڕەنجم بەزایە چوو ،،، ئازیزم بەخوا من دەزانم نەک لەم دوونیا لەو دوونیاش بۆیەک نابین ، بەڵام سوێند بەخوا بۆ هەمیشە پارچەیەک لە تۆ لە مندا دەمێنێتەوە ، بەڵام سوێند بەخوا بۆ هەمیشە خۆشمدەوێیت، بەڵام سوێند بەخودا بۆ هەمیشە تۆ لەبیری مندا دەمێنیت ،،، ئازیزم وەلێ من دەزانم کە تۆ ئێستا هەموو گفتوگۆکانت لەگەڵ پیاوێکی بێگانەدایە ، من دەزانم کە بەیانی باش و شەو شادی تۆ بۆ پیاوێکی ترە ، من دەزانم کە هەموو شەوێک کاتێک پەنجەرەی ژوورەکەت دا دەخەیت و بە پەردە دای دەپۆشیت و پەیوەندی لەگەڵ هەمووان دەپچڕێنیت هەر ئەو کات باوەشت بۆ پیاوێکی بێگانە دەکەیتەوە ، من دەزانم هەر ئەوکات جەستەت پێشکەش بە پیاوێکی بێگانە دەکەیت ، ئازیزم من هەموو ئەمانە دەزانم بەڵام هێشتاش هەر خۆشمدەوێیت ، هەرچەندە ئەم ڕاستییە بۆ هەمیشە من لە ئازاردا دەهێڵێتەوە و وادەکات کە وەک پیاوێکی دۆڕاو بۆ هەمیشە خۆم ببینم بەڵام چی بکەم من هیچم لەدەست نایەت جگە لەوەی تا کۆتایی ژیانم بەبیرکردنەوە لە شەوانی تۆ و پیاوێکی بێگانە خەفەت بخۆم ، ئازیزم من دەزانم کە بۆنی جەستەت بۆ هەمیشە لە لووتی پیاوێکی بێگانەدا دەمێنێتەوە ، بەڵام سوێند بەخوا هێشتاش بە ئاواتی ئەوەوەم کە بۆ یەک جار قژە کاڵەکەت دەموچاوم دا بپۆشێت و بۆ هەمیشە بۆنێ قژت لە بیرەوەریمدا بمێنێتەوە ، ئازیزم من دەزانم تۆ ئێستا لەگەڵ پیاوێکی بێگانەدایت بەڵام بەخوا ئەزیزم هێشتاش شەوانێک تۆ لەخەونەکانمدا دەبینم ، ئازیزم من دەزانم کە تۆ زۆرت ئازاردام ، ئازیزم من دەزانم کە تۆ جگە لە زەرەر هیچی تر نەبوویت بۆ عومرم،