Rami1_n

لە کام دەرگاوە ڕێگەت پێبگرم
          	تاجێم نەهێڵی لە ژوورەکەمدا
          	بەکام گۆرانی بتلاوێنمەوە
          	تا ئەسیرتکەم لەناو سینەمدا
          	بەکام تاقەوە من هەڵت واسم
          	تاکوو هیخۆمبیت بۆلەمەودوا
          	بەکام جەهەنەم سزایمن ئەدەیت
          	تاگوناهێک بم شەو لە باوەشتا
          	گەر لەدەستم بێت وات دەفڕێنم 
          	سێبەرت من بم ڕوویشت لەمن بێ
          	هەناسەکانت پربن لەتاسەم
          	تاسەی خەیاڵێک هەرجەستەی من بێت
          	گەر لەدەستم بێت چیشەقام هەیە
          	ڕاگریان ئەکەم بۆ هیچکوێ نەتبەن 
          	هەنگاوەکانت هەر بێن بۆلای من 
          	شۆستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن
          	گەر لەدەستم بێ گشت خۆشی دنیا
          	ورد ئەهۆنمەوە بۆڕووگەی باڵات
          	کەتۆ دووربی لێم نەمانە نەهاوڕێ
          	دادیش بەبێتۆ بەدادم ناگات
          	هاوارم خامۆش کەتۆ خامۆشی
          	خونچەش پشکووتن لەبیر خۆی دەبات
          	گەر ئاگری ئەشقت نەمکا بە زووخاڵ
          	بەنەسیم ئەڵێم ئیتر هەڵنەکا
          	گەر لەدەستم بێت وات دەفڕێنم
          	‎سێبەرت من بم ڕوویشت لەمن بێ
          	هەناسەکانت پربن لەتاسەم 
          	تاسەی خەیاڵێک هەرجەستەی من بێت
          	گەر لەدەستم بێت چیشەقام هەیە
          	ڕاگریان ئەکەم بۆ هیچکوێ نەتبەن 
          	هەنگاوەکانت هەر بێن بۆلای من 
          	شۆستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن
          	
          	
          	
          	
          	ڕەوا جەمال

Rami1_n

لە کام دەرگاوە ڕێگەت پێبگرم
          تاجێم نەهێڵی لە ژوورەکەمدا
          بەکام گۆرانی بتلاوێنمەوە
          تا ئەسیرتکەم لەناو سینەمدا
          بەکام تاقەوە من هەڵت واسم
          تاکوو هیخۆمبیت بۆلەمەودوا
          بەکام جەهەنەم سزایمن ئەدەیت
          تاگوناهێک بم شەو لە باوەشتا
          گەر لەدەستم بێت وات دەفڕێنم 
          سێبەرت من بم ڕوویشت لەمن بێ
          هەناسەکانت پربن لەتاسەم
          تاسەی خەیاڵێک هەرجەستەی من بێت
          گەر لەدەستم بێت چیشەقام هەیە
          ڕاگریان ئەکەم بۆ هیچکوێ نەتبەن 
          هەنگاوەکانت هەر بێن بۆلای من 
          شۆستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن
          گەر لەدەستم بێ گشت خۆشی دنیا
          ورد ئەهۆنمەوە بۆڕووگەی باڵات
          کەتۆ دووربی لێم نەمانە نەهاوڕێ
          دادیش بەبێتۆ بەدادم ناگات
          هاوارم خامۆش کەتۆ خامۆشی
          خونچەش پشکووتن لەبیر خۆی دەبات
          گەر ئاگری ئەشقت نەمکا بە زووخاڵ
          بەنەسیم ئەڵێم ئیتر هەڵنەکا
          گەر لەدەستم بێت وات دەفڕێنم
          ‎سێبەرت من بم ڕوویشت لەمن بێ
          هەناسەکانت پربن لەتاسەم 
          تاسەی خەیاڵێک هەرجەستەی من بێت
          گەر لەدەستم بێت چیشەقام هەیە
          ڕاگریان ئەکەم بۆ هیچکوێ نەتبەن 
          هەنگاوەکانت هەر بێن بۆلای من 
          شۆستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن
          
          
          
          
          ڕەوا جەمال

Rami1_n

دووعایەک هەیە کە دەڵێت: خودایە کەسی خراپم لێبەدور بگرە 
          بەڵام من دەڵێم خودایە هەرچەند خراپیش بێت هەرگیز با لێم بەدور نەبێت