Rrub4r

دەی هاوڕێیان لەبەر چ ڤۆت ناکەن ؟ 

LavoO3

دڵنیام نامناسی،
          بەس ئەمن زۆر چاک شارەزای نوسینەکانت و وشەکانتم،
          
          
          پار مانگی ٧ بوو ، ‘لەنێوان رابردوو و داهاتودا’ئەوم دەخیندەوە، تازە دەستم بە خیندنەوەی کردبوو لە ئینستای،
          زۆرم نەخیندبوویەوە، هەر سەرەتاکان بوو، دوای ئەوەی ئەو چیرۆکەتم خیندەوە ویستم خۆم تاقی بکەمەوە لە نوسیندا، وچی هەر وەختەکی حەزم لێبوو شتە نوێیەکان فێر ببم،
          لەسەر کەمەک لە بیرۆکەکەی تو خۆم تاقیکردەوە و دەستم کرد بە نوسین، بەس تاقیکردنەوەی نەوعی نوسینم لەسەر بیرۆکەکەت،
          چیرۆکی ‘وێنەی ژیان’م نووسی، یەکەم ئەزمونی زۆر خراپم بوو، بەس بەردەوام بووم، لەگەر تو ، هەتا بە نهێنهی ئەتوم وچی مامۆستای خۆم دانابوو، سەبر سەبر نوسینەکانت ورەیان پێمدا و چیرۆکی ‘هاوبەشەکەم’م نوسی، ئەو وەختیش زۆر بەپەرۆش بووم کە مامۆستاکەم ببینی کە ئەمن سەرەڕای خراپی نوسینەکانم خەریکی راهێنان و ئەزمون وەرگرتنم ، دەمویست بزانی کە ئەمن قەت رۆژەک نەبووە کۆڵمدابی، بەس شەرمنی و شاراوەییەکەم رێگری لێم کرد هەموو ئەو شتانەت پێ برێم، دەمزانی گرینگی پێ نادەی، دوایە کە سێیەم چیرۆکم نوسی’پاشای درندە’ ئەویشم تەواو کرد و بیرم لەتو کردەوە، 
          
          
          مامۆستاکەم، زۆرم ویست خوێنەری چیرۆکە شاراوەکانم بی کە تا ئێستا جگە لەخۆم و ئازیزەکم کەس خوێنەریان نەبوو، 
          ئەو چیرۆکانەی کە یەکجار خراپ بوون و ئەزمونی یەکەم جارم بوون، 
          ئەو چیرۆکانەی کە ئەو وەختەی دری هەموو دونیام پێخۆش بوو،
          
          
          هیوادارم بەردەوام بی و هەموو دەمێ بتبینم لە لوتکە، چونکە بەجدی ئەتو سەرەتا و یارمەتیدەری خەونەکەم بووی بەبێ ئەوەی ئاگادار بی چەندان وانەت بەمن دا،
          
          
          قەت لەبیرت ناکەم، وچی هەموو جارێ،
          مامۆستای یەکەمی من لە نوسیندا زۆر بوون، بەس یەکەمیان ڕوبار بوو🤎✨
          
          
          خۆشمدەوێی✨🥹

Rrub4r

@LavoO3 
            زۆر دڵ خۆشم جەرگی من 🥹 
            هیوای سەرکەوتنت لەبۆ دەخوازم 🤍 
            دڵنیام چیڕۆکی زۆر تایبەت دەنوسی و سەرکەوتودەبی 
            ئەو قسانەشت زۆر دڵی خۆشکردم 🥹 وات لێکردم بەردەوام بم و گومانم نەبی لە نوسینەکانم 🥹🤍
Reply

LavoO3

@Rrub4r نازانم، زۆر دەمەک بوو دەمویست قسەکان بکەم، بەس بوێریم نەبوو، 
            
            
            دەزانم کە سەیرە بەبێ ئەوەی ئاگادار بی مامۆستایەتیت لۆمن کردیە، وە زۆر شتی باشت لێ فێربووم کە ئەمنی کردیتە ئەو نوسەرە سەرەتایەی ئێستا✨🤎
            
            
            ئێستاش ئینستام نەمایە، دەنا نامەم دەنارد ، بەس ئەتوش بزانە چیرۆکەکەت بووە سەرەتایەک لۆ ژیانی من،
            لۆیە ئەو چیرۆکەت بەشەکە لە دڵم و قەت لەیادی ناکەم🥹✨
            
            
            
            
            هیوادارم هەموو دەمێ دڵخۆش بی بەقوربان✨🤎
Reply

Rrub4r

@LavoO3 
            🥹🥹🥹 
            لەوانەیە نەزانی بەس ئەو قسانەت بەجۆرەک دڵی خۆش کردم لە باسکردن نایە ، گەیاندمیە لوتکەی دڵخۆشی 
            
            چ هەستەکە بێ ئەوەی ئاگادار بی کەسانەک ئەتو بە مامۆستای خۆیان ببینن 
            
            دەستپێکردن قورسە لەبۆ منیش قورس بوو 
            هاندەری منیش هاوڕێیەکم بوو زۆر خوێنەری چیڕۆکەکانی بووم ئەو هانی دام قەتیش لەبیری ناکەم 
            
            زۆریش حەز دەکەم خوێنەری چیڕۆکەکانت بم 🥹 
            شانازیە لۆمن 
            
            دڵەکەم بەڕاستی زۆر خۆشحاڵبووم بەو نامەیەت 
            
            دەتوانی لە ئینستا نامە بنێری ئەگەر دەتەوێ 🥰 
Reply

Rrub4r

سڵاو 🥰 
          کەمێکی تر پارتی نوێ دادەنێم 
          بەڵام بەجدی دڵم شکاوە لێتان 
          یانی دەخوێننەوە نە ڤۆت دەکەن نە کۆمێنت هیچ ڕێزی ماندوو بوونم ناگرن 
          ئەوجارە ناچارم مەرج دابنێم