RuUbByY0
سەیرکەن کە گوڵ ڕەش دادێت،ساتی مردنی هاتووە کە خونچە شەرمنەکانی دڵ دەوەرن بەقەد ژمارەی پەڕەکانیان، زمان لەخوێن نزیکبۆتەوە بازنەیەک بە ئەندازەی دووری نێوان دڵی خۆت و شەو،بەدەوری ئەم نێچیرەدا بکێشە،کە هیچ لە نزیکبوونەوەی کات تێناگات هیچ بازنەیک نابینێت چەقەکەی ژیان نەبێت ئەو نێچیرەی چرکە بە چرکە شەو لە سەوزی درەختەکان دەکاتەوە.لەنێو ملیۆنەها بازنەدا خەوتووە و دەڵێت..ژیان بەردێکە کەوتۆتە ئەم گۆمە تاریکەوە.
تۆ کە بەهێمنی تۆزی سەر گیانی شەو دەتەکێنیت تەماشای بەرگی کتێبی ئەم بێدەنگییە قووڵە دەکەیت دەترسیت خوێندنەوەی ئەم ئەم ئایەتانەی ناو دڵت دەنگی بێت دەترسیت تەڵای ئەم تێڕامانە لە خوێن گیا خەبەر بکاتەوە، تۆ بۆ ئەوەی گیا خەبەر نەکەیتەوە دەبێت نەنوویت،دەست بەسەر باڵی تەزیووی ئەم باڵندە بچووکانە بێنە(کە گوومانت لێدەکەن) تـــــامــاتـــەمـــی گــــوڵ تاخـــوێـــنی فریـــشــتە