SOZY_73

ناوی ئەکاونتم کەمێک دەستکاری کرد!  ( SOJI_JH) گۆڕا بۆ (SOZY_73)
          	
          	لە سایەی کەسێکەوە بیرمکەوتەوە(„ಡωಡ„) 
          	
          	
          	ـ sozy ناوی خۆم...
          	
          	
          	 بۆ ژمارەکانیش :
          	 
          	
          	 3: واتا داهێنان و جوان دەربڕین
          	
          	 نوێنەرایەتی خەیاڵ و چیرۆکگێڕانەوە و هێزی دروستکردن دەکات!
          	
          	
          	
          	7: نهێنی و ڕۆحانیەت
          	
          	 ژمارەیەکە بە قووڵی بەستراوەتەوە بە عیرفان و خەیاڵەوە لە ناو زۆرینەی  کولتوورەکاندا!
          	
          	
          	
          	
          	بەو پێیەی حەزم بە نوسین و خوێندنەوەی خەیاڵیە و ئەو دوو ژمارەیەم هەڵبژارد،
          	هیوام وایە گۆڕانکاریەکەم جێی ڕەزامەندیتان بێت.
          	
          	
          	
          	
          	ڕاتان چۆنە دەربارەی(≖ ͜ʖ≖)؟؟؟

SOZY_73

@TheWizardsScroll 
          	  سپاس کارناس گیان♡
Reply

SOZY_73

@hoane_pe 
          	  دە هانا وا نازم پێ مەدە(„ಡωಡ„) 
Reply

SOZY_73

@Seiin_0 
          	  
          	  ئەزیزن کە بەو جۆرە لێم ئەڕوانن!♡
Reply

SOZY_73

ناوی ئەکاونتم کەمێک دەستکاری کرد!  ( SOJI_JH) گۆڕا بۆ (SOZY_73)
          
          لە سایەی کەسێکەوە بیرمکەوتەوە(„ಡωಡ„) 
          
          
          ـ sozy ناوی خۆم...
          
          
           بۆ ژمارەکانیش :
           
          
           3: واتا داهێنان و جوان دەربڕین
          
           نوێنەرایەتی خەیاڵ و چیرۆکگێڕانەوە و هێزی دروستکردن دەکات!
          
          
          
          7: نهێنی و ڕۆحانیەت
          
           ژمارەیەکە بە قووڵی بەستراوەتەوە بە عیرفان و خەیاڵەوە لە ناو زۆرینەی  کولتوورەکاندا!
          
          
          
          
          بەو پێیەی حەزم بە نوسین و خوێندنەوەی خەیاڵیە و ئەو دوو ژمارەیەم هەڵبژارد،
          هیوام وایە گۆڕانکاریەکەم جێی ڕەزامەندیتان بێت.
          
          
          
          
          ڕاتان چۆنە دەربارەی(≖ ͜ʖ≖)؟؟؟

SOZY_73

@TheWizardsScroll 
            سپاس کارناس گیان♡
Reply

SOZY_73

@hoane_pe 
            دە هانا وا نازم پێ مەدە(„ಡωಡ„) 
Reply

SOZY_73

@Seiin_0 
            
            ئەزیزن کە بەو جۆرە لێم ئەڕوانن!♡
Reply

SOZY_73

ئەمساڵ یەکێک بووە لە ساڵە پڕ لە تەحەدا و لە هەمان کاتدا پاداشت بەخشترین ساڵەکانی ژیانم.
            
          ڕووبەڕووی چەندین هەوراز و نشێو بوومەوە، بەڵام هەموو ساتێک شتێکی گرنگی فێر کردم.
          
            فێربووم ژیان لە ڕوانگەیەکی نوێوە ببینم، تێگەیشتم کە تەحەددیاتەکان بەربەست نین بەڵکو دەرفەتن بۆ گەشەکردن.
          
           
          لە ڕێگەی ئەم ئەزموونانەوە، وەشانێکی بەهێزترم لە خۆم دۆزیەوە.  
          
          
          
          توانای نووسینم باشتر کرد بە بوێریەوه پێشکەشم کردن و ئەم نوێکاریەشم بووە هۆی خوودێکی نوێی خۆم ، وە بووە دڵخواترین جۆری نوسینم لای خوێنەران و سیمبوولێکی نوێم بە ناو و چیرۆکەکاام بەخشی.
          
          
          
          
          
           بەشداریکردن لە کەناڵەکانی ڕۆڤار ناکۆتا سوود بەخش بوو بۆم،  زۆر نووسەری بەتوانام ناسی کە ئیلهامبەخش بوون بۆم و بوونە هاوڕێی باش بۆم.  
          
          
          
          
           بە گەڕانەوە بۆ دواوە، هەست بە سوپاسگوزاری دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی فێربووم و ئەزموونم کردن،  ئاسان نەبوو، بەڵام شایەنیشی بوون.   بە هیوا و ئیرادە و دڵخۆشیەوه هەنگاو دەنێمە ناو ساڵی نوێ ، هیوام وایە خوا گیان بیکاتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان.2

vartahope

@SOJI_JH تةواو دلةكةم من وامزاني سوتاندوتة انشالله ئةم سال  بة سةركةوتووي تةواو دةكةي و دةگةرييةوة 
Reply

SOZY_73

@vartahope 
            گیانم، ناچاڵاکم کردووە و دیار نییە لای ئێوە و خۆشم،
            نایکەمەوە تا دوای مەکتەبم.
Reply

SOZY_73

@JeonTears2 
            ئەی کچە خۆشەویستەکەم،
            بۆ هێندە شیرینی! لێرە و لە ئنستا هەردەم بە قسە وزە بەخشەکانت هانت داوم،
            هیچ مرۆڤیک بێ کەم و کورتی نییە، بەڵام هەوڵدان و کۆڵنەدان و فێربوون و ژیری ئاستی مرۆڤێک لە مرۆڤێکی تر جودا ئەکاتەوە!
            هەر با سپۆیلێک بکەین، چیرۆکی داهاتووم لەسەر کاک جوکەیە( ಥ ʖ̯ ಥ)
Reply

SOZY_73

          
          هەرگیز گۆڕانی ساڵێک ژمارەیەکی سادە نییە،
          لەماوەی ساڵێکدا مرۆڤ ئەتوانێ کامڵ ببێت، 
          بەڵێن بەخۆی بدات لە ساڵی نوێدا بگۆڕێ،
          لە کەسێکەوە بگۆڕێ بۆ کەسێکی تر،
          ئەتوانێ ببێته ئامانجدار،
          ئەتوانێ گۆڕانکاری لە خودی خۆی بکات،
          لە ماوەی ساڵێکدا کەسی ئازیزی لەدەست بدات و ڕوحێکی پاکیش بێته دوونیاوە،
          
          
          
          
          
          وە لە ماوەی ساڵێک لەوانەیە کەسێک بناسی کە جێ پەنجە لە تەواوی ژیانت و داهاتوودا درووست بکات جا لایەنی باش بێ یا خراپ.
          
          
          گەر بێ هیوای لە هەر شتێک بێت، لە خۆت ، لە خوێندن، یا شتێکی تر وا مەبە، پیلان دابنێ و بەڵێن بەخۆت بدە، باوەڕم پێ بکە ئەتوانی بگۆڕێیت.
          
          
          گەر خوولیای شتێکت هەیە پەرەی پێ بدە، با سوودت پێ بگەیەنێت، خوا گیان ئەم بەهرەی بە هەموو کەس نەداوە.
          
          
          فێری زمانێکی تر ببە، باوەڕکەن فێربوونی زمانێکی تر وەک هەبوونێ  کەسێکی تر لە جەستەت وایە، تەرازوویەکە بۆ هاوسەنگرکردنی بیرکردنەوه. 
          
          
          ئەو نوسەرەی ئێستا ئەیبینن، بە زۆڕ هەڵە و کەم و کورتیەوە لێرە دەستی پێ کرد ، جا لە نوسین بێ یا لە لایەنەکانی تری ژیان، بەڵام کۆڵی نەداوە ئێستا گۆڕانکاری کردووە، لەوانەیە گۆڕانکاریەکی کەم بێت، بەڵام لە وەستان و هیچ نەکردن باشترە.
          
          
          
          
          کەس نایاب نییە تا تۆ ببی بە نایاب ، بەڵام ئەتوانی بە لایەنی کەم لە نایاب نزیک ببیتەوه.
          
          
          
          
          وتەیەکی جوانی نوسەر ماری ئان  هەیە دەڵێ "هێز هەمیشە بە دەنگی بەرزەوە نییە و  هەندێک جار، ئەوە ئیرادە بێدەنگەیە که لە کۆتایی ڕۆژدا  دەڵێت: 'سبەی هەوڵ دەدەمەوە' '"
          
          
          کەواتە لە بری ئەوەی بڵێی واز دێنم بەخۆت بڵێ ' جارێکی تر هەوڵ ئەدەم' ، ' جارێکی تر باشتر ئەبم' 
          هەرگیز کۆڵ مەدە و بێهیوا مەبە.
          
          
          
          
          
          هیوام وایە هەمووتان لە ئاستێکی بەرز و پلەیەکی سەرکەوتوی ژیاندا ببینم، خوا گیان پەرێزراو و سەرکەوتووتان بکات.

_Angeli1na_

چی ئەبینم ئەوە لەخەتی نوسەری فاڤەرەتم❤️❤️..

_Angeli1na_

چاوەڕێی چیرۆکی نوێم ئەی کە نازداری❤️❤️..
Reply

SOZY_73

@_Angeli1na_ 
            کە نازداری( ಥ ʖ̯ ಥ)
            ئەرێ، لەخەتم ، وتم با ماوەیەک ئێرەم کراوە بێ چونکە مێشکم پڕ نوسینە.
Reply