GARDON_211

هیوادارم خوێنەری چیروکەکەبیت 
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          ناوی چیروکەکە (هەنگوینی تاڵ)
          کورتە:
          
          خوایە ئەوە چی بوو تووشم بوو! من لە شار و لەناو مۆدێل و ئاڕایشت، ئێستا لێرە لەناو ئەم گوندە پڕ لە قوڕ و لیتەیە چی دەکەم؟"
          
          ئەمە دەنگی "ئێلێنا" بوو، ئەو کچە عەجول و زماندرێژەی کە وەک "تەیارە" قسەی دەهات و کەس نەدەوێرا بەرەوڕووی ببێتەوە. بەڵام قەدەری وابوو باوکی بیگەڕێنێتەوە بۆ گوند، بۆ ناو جەرگەی ژیانێکی سادە کە بۆ ئەو وەک زیندان وابوو.
          
          بەڵام لەوێ، تەنیا مێش و مەگەز چاوەڕێی نەبوون! "ئاریش"، کوڕی گەورەی ئاغا، پیاوێک کە بێدەنگییەکەی لە هەورە بروسکە ترسناکتر بوو، بوو بە بەربەستی بەردەم هەموو لاسارییەکانی ئێلێنا. کچێک کە تاڵییەکەی لە هەنگوین دەچێت و کوڕێک کە جدییاتییەکەی وەک بەرد ڕەقە.
          
          کاتێک "هەنگوینی شار" تێکەڵی "تاڵیی گوند" دەبێت، چیرۆکێک دروست دەبێت کە نە شار بینیویەتی و نە گوند
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          
          https://www.wattpad.com/story/410243039?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=GARDON_211

_silvia007

‘’لە جیهانێکدا کە سامان بڕیار لەسەر دەسەڵات دەدات و حوکم ژن بێدەنگ دەکات.‘‘
          
          پیاوێکی سارد و بەهێز کە هەموو شتێکی هەیە.
          کچێکی هەتیوی سەرسەخت کە هیچی نییە جگە لە بوێری. تایهیۆنگ لە ژیانێکی دەوڵەمەندانە دا دەژی بەڵام هەموو ڕۆژێک هەست دەکات کە لە هەمان ڕۆتینی بەتاڵدا گیری خواردووە. لیانا لە ژێر یاسایی توندی هەتیوخانەیێکی دڕندەدا دەژی، کە کچان هیچ دەنگ و ئازادیان نییە. دوو جیهانی تەواو جیاواز بەڵام کاتێک خۆشەویستی دەست دەکات بە گەشەکردن و کوڕەکە یاساکان دەشکێنێت بەڵام هێشتا زنجیرەیی کەڵەرەقی کچێکە ناشکێت... ئایا کۆمەڵگا ڕێگەی پێدەدات؟ یان جیهانەکانیان لەیەکتریان دەشێوێنن؟
          
           چیرۆکێکی خۆشەویستی و یاخیبوون و بوێری لە ساڵانی چلەکاندا “وتەیی ئەوین” بخوێنەرەوە و بزانە چی ڕوودەدات کاتێک دوو دڵ ڕەتیدەکەنەوە پابەندی یاساکان بن.
          https://www.wattpad.com/story/408151327?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=ssoll007