Seiin_0

هــەمـیـشـە دەبـێـت لـەنـێـوان خـۆت و هـەنـدێـک لـە مـرۆڤـەکـانـدا بـۆشـایـیـەک بـهـێـڵیـتەوە بـیـرت نـەچـێـت هـەنـدێـک لـە مـرۆڤـەکـان هـەر بـۆ ئـەوە بـاشـن لـێـیـان نـزیـک نـەبـیـتـەوە لـە دوورەوە تـەمـاشـایـان بـکـەیـت.

Seiin_0

هــەمـیـشـە دەبـێـت لـەنـێـوان خـۆت و هـەنـدێـک لـە مـرۆڤـەکـانـدا بـۆشـایـیـەک بـهـێـڵیـتەوە بـیـرت نـەچـێـت هـەنـدێـک لـە مـرۆڤـەکـان هـەر بـۆ ئـەوە بـاشـن لـێـیـان نـزیـک نـەبـیـتـەوە لـە دوورەوە تـەمـاشـایـان بـکـەیـت.

Seiin_0

          ئەفسانەیەک هەیە ..ئەڵێت 
          
          ڕۆژ ێک درۆ و ڕاستی تووشی یەک دەبن ، درۆ بانگی ڕاستی کرد و پێی ووت ئەمڕۆ ڕۆژ خۆشە ، ڕاستی سەیری دەوروبەری خۆی کرد ..بەڵێ دروست بوو ...هەر بەڕاستی کەش و هەوا زۆر خۆش بوو ..
          ماوەیەک بە یەکەوە ڕۆیشتن تا گەیشتنە لای دەریاچەیەک و درۆ دەستی خستە ئاوەکەوەو ووتی : ئاوێکی گەرم و خۆشە ، شیاوی مەلە کردنە ، باپێکەوە مەلە بکەین ...زۆر سەیر بوو کاتێ ئەمجارەش درۆ لەسەر هەق بوو ...پێکەوە کەوتنە مەلە تا لە ناکاو درۆ لە ئاوەکە هاتە دەرەوەو جلەکانی ڕاستی لەبەر کرد و هەڵهات و لە چاو وون بوو ..
          ڕاستی بە تووڕەیی لە ئاوەکە هاتە دەرەوە ، بە هەموو ئاڕاستەکاندا بەڕووتی ڕایدەکرد تا جلەکانی لە درۆ بستێنێتەوە ...!
          بەڵام کاتێ خەڵک ڕاستیان بە ڕووتی بینی ...ڕووی خۆیان وەرگێڕا لە شەرما ...ناچار ڕاستی داماو گەڕایەوە ناو دەریاچەکەوە و بۆ هەمیشەیی بزر بوو ...
          
          لەو ڕۆژە تا ئێستا ..درۆ بە جلی ڕاستیەوە بەهەموو جیهاندا دەگەڕێت .و هەرچی بوێ بە خەڵکی دەکات ...کەچی هێشتان خەڵک نایانەوێت ڕاستی ببینن لەبەر ئەوەی ڕووتە
          
          
          وەک چـۆن هـەزار ڕوویـان هەیە و دێنـە بەردەمت بەڵام لەپڕ بۆت بەدەر دەکـەوێت کـە ئەوە درۆیـە ڕاستی بۆ هەمیشـە وونـە ، خۆتـان دوڕو درۆززن بۆیـە بەو شێوەیـەش لە هەمووان دەڕوانن جارێک دڵو دەروونی خۆت پـاک بکەرەوە انجا پەنجە بۆ کەسێکی تر ڕابکێشـەو ناویـان پیسکـە
          
          ئاسایـە ئەمە هەر مـن ناگرێتـەوە درۆزنـەکـان ناوی زۆرکەس پیس دەکەن و بەکاریان دەهێنن کە کاریان پێت نەما وەک ئەوەی بونت نەبێت فڕێت دەدەن بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە ئەو شتانە هەمووی بە بەرچاو یەزدانی مەزنەوە ڕودەداتو هیچ شتێک لای یەزدانی پیرۆز وون نابێت وە مـن حەواڵەم بە خوا کردوون با ئەو وەڵامتان بداتـەوە!

Seiin_0

          ‎تۆ هەمیشە مرۆڤێکی باش بە، 
          
          ‎تۆڵەکردنەوە و ڕق لێبوونەوە ئەتوانن چێژێکی کاتیت پێببەخشن وەلێ هەرگیز ناتوانن ئاسوودەیی هەمیشە بگەیەننە قوڵایی دەروونت ، تۆ ئەتوانی لە رێگەی تۆڵە کردنەوە شکستی بەرامبەرەکەت ببینیت بیبەزێنیت و بەسەریشیدا سەرکەویت وەلێ هەرگیز ناتوانیت ، شەوێک بەئارامی بخەویت،
          
          ‎تۆ هەمیشە مرۆڤێکی باش بە
          
          ‎ ئەگەر خراپەشیان بەرامبەر کردیت ، جنێویان پێدایت ، تۆمەتیان بۆ هەڵبەستیت ، خەڵکیان لەدژت هاندا ، راپۆرتیان لەسەر نووسیت هەمیشە بڵێ (وإذا خاطبهم الجاهلون قالوا سلاما) هەمیشە بڵێ (سڵاو ئازیزم) (چۆنی براکەم) (هیوادارم باش بیت ڕۆحەکەم) 
          
          ‎تۆ مرۆڤێکی باش بە لەسەد شوێنەوە باشیت پێدەگاتەوە ، بەڵام مرۆڤێکی خراپ بە لەسەد رێگەی جیاوازەوە خراپەکانت پێ ئەگاتەوە ، تۆ هەمیشە سەلام لە گوڵەکان بکە ، بزانە ئەوان چۆن بۆن و بەرامەی خۆیانت بۆ ئەکەنەوە
          ‎، تۆ درەختێک ئاو بدە بزانە چۆن سایە و سێنەری خۆیت بۆ ئەکاتەوە، 
          
          ‎کاتێک خۆشەویستی ئەبەخشیت لەسەد سەرچاوەی نادیارەوە خۆشەویستیت پێ دەگاتەوە ،لە گوڵەکان ، لە درەختەکان ، لە ئاوەکان ، لە باڵندەکان ، لەمرۆڤەکان بەڵام کاتێک ڕق دەبەخشیت لەسەد شوێنی نادیارەوە ڕقت پێ دەگاتەوە 
          
          ‎تۆ هەمیشە مرۆڤێکی باش بە 
          
          ‎سوقراتیان ژەهر خوارد کرد پێش ئەوەی جامی ژەهرەکەی بنۆشێ (ووتی من لە خەڵکەکەی خۆم دەبوورم چونکە ئەوان نازانن) ، پێغمبەریان لە طائیف بەرد باران کرد ، وەلێ ووتی (خودایە هیدایەتیان بدە چونکە نازانن) ، حەللاجیان بەرد باران ئەکرد و تف و لەعنەتیان ئەکرد هەر کەس هەڵئەستا لەشوێنی خۆیەوە جنێوی پێئەدا کەچی رووی ئەکردە خودا و دەی ووت (خودایە من لێیان دەبوورم چونکە ئەوان نازانن) ، ڕاما و کریشنا و بودا و مەسیحیش هەروەها 
          
          تۆ هەمیشە مرۆڤێکی باش بە 
          
          ‏‎کاتێک بەلای دووکەسدا ڕۆشتی بینیت یان بیستت شەڕیانە خێرا مەبە بە بەشێک لەشەڕەکە ،پشتی لایەنێک بگریت لەدژی لایەنێکی تر ، ئەگەر توانیت قسەیەکی باش بکەیت لەنێوانیان بیکە ،ئەگەرنا بێ دەنگ بە 
          
          ‏‎تۆ هەمیشە مرۆڤێکی باش بە
          
          ‏‎کاتێک رەخنەت لەکەسێک هەیە لەسەر (ئەفکار و بیرو بۆچوونەکانی) قسە بکە و رەخنە بگرە ، نەک لەسەر خودی کەسەکە ، ئەگەر داوای دادوەریان لێکردیت (ئاین و نەتەوە و خێڵ و خزم و حیزب و عەشیرەت) وەلا بنێ هەمیشە ویژدانت بکە پێوەر
          
          

parksujinnn

ئـەو سوپرایزە جوانـە کتێبـی نوێ بەدەستە رەنگینەکانی خانمی قەشەنگ قوربانت جەرگەکەم نازانی چەند دڵخۆش بووم ئەو کتێبە جوانـەت دوبارە شاد بوومـەوە پێی
          

Seiin_0

هەر دڵخۆشبی برادەر هیوادارم بەدڵت بێت ئازیز
Reply

Seiin_0

یـەکێـک هێڵپـم کـات ئەو ئەژدیهایە لە مێشکـم دەرکـەممم
          کرمم هەیە کرمی وێنـە گـۆڕیننن
          ئێوە چۆن چارەسەری ئە وکرمە ئەکەن خۆشەویستـان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

luv_lulu

@Seiin_0 
            گەر چارەسەرێکت دۆزی بە ئێمەش بڵێ واللە خێرت ئەگات
Reply

parksujinnn

ئەی خوایە سەیری من کە بە مانگ نایگۆرم
Reply