SoiEterno

"ئەمڕۆ زۆر باش بوویت لە شەڕکردندا، دەبێت دان بەوەدا بنێم کە سەرسامت کردم بەڕێـز میرزای، بۆ ساتەوەختێک دڵم بەلافاوی پرسیار پڕ بوو ڪە هەر ئاوا دەمێنیتەوە کاتێک ڕکابەرەکەت ئاوستایە؟ حەتمەن لەوبارەیەوە دەبێت لەژێر فشاردا بیت."
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	کارێڵ بزەیەکی کرد و دووای لەبەرکردنی پانتۆڵەکەی چوویە لای کەمبەندەڪە* تـا سیغارەکەی بدۆزێتەوە و بلوزێک داربهێنیت، ئەوسات گوتی:
          	
          	
          	
          	
          	" ئەم قسانە بۆ کەسێک بڪە کە بۆی گرینگ بێت ڤێڵگار،
          	ئـەوەی ڪە لـەژێر فشاردایە لەترسی سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی دەبێت تۆ بیت
          	نەوەکو من."
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	-ˋˏ✄┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈
          	
          	
          	
          	پاڕتی یەکی پیاوی نەفرەتی دانرا.
          	
          	
          	 https://www.wattpad.com/story/375561389

maeli_90

@SoiEterno 
          	  نازانم چی بڵێم ...چۆن وەڵامی قسە جوانەکانت بەمەوە.؟
          	  ئێمەش زۆر خۆشحاڵین بە بوونی تۆی شیرین و ژیرر لە ژیانماندا  :♥
Reply

_SAZII_

نوسینەکانت جەوهەرێکی پڕ لە نرخن، هەست ئەکەم هاو ڕۆحێکم دۆزیوەتەوە لێرە.. 
          
          پێشنیاری یەکێک لە کتێبەکانتم بۆ بکە کچی ژیر. 

SoiEterno

"ئەمڕۆ زۆر باش بوویت لە شەڕکردندا، دەبێت دان بەوەدا بنێم کە سەرسامت کردم بەڕێـز میرزای، بۆ ساتەوەختێک دڵم بەلافاوی پرسیار پڕ بوو ڪە هەر ئاوا دەمێنیتەوە کاتێک ڕکابەرەکەت ئاوستایە؟ حەتمەن لەوبارەیەوە دەبێت لەژێر فشاردا بیت."
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          کارێڵ بزەیەکی کرد و دووای لەبەرکردنی پانتۆڵەکەی چوویە لای کەمبەندەڪە* تـا سیغارەکەی بدۆزێتەوە و بلوزێک داربهێنیت، ئەوسات گوتی:
          
          
          
          
          " ئەم قسانە بۆ کەسێک بڪە کە بۆی گرینگ بێت ڤێڵگار،
          ئـەوەی ڪە لـەژێر فشاردایە لەترسی سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی دەبێت تۆ بیت
          نەوەکو من."
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          -ˋˏ✄┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈
          
          
          
          پاڕتی یەکی پیاوی نەفرەتی دانرا.
          
          
           https://www.wattpad.com/story/375561389

maeli_90

@SoiEterno 
            نازانم چی بڵێم ...چۆن وەڵامی قسە جوانەکانت بەمەوە.؟
            ئێمەش زۆر خۆشحاڵین بە بوونی تۆی شیرین و ژیرر لە ژیانماندا  :♥
Reply

SoiEterno

بیرمدێت سەرەتاکان وەختی دەستم کرد بە کردنی شەترەنج، یەک دوو جار بەرامبەر ئافرەتێکی مالیزی دۆڕاندم.... هێشتا زۆرم مابوو شارەزا بم لێی، زۆر یاسا هەبوون هێشتا فێریان نەبوبووم...بۆیـە کە سێیەمین جار لەگەڵی دۆڕاندم دیسان و دیسانەوە بانگێشتی یاریەکی تری دەکردمەوە...زۆر لام نامـۆ بوو، بۆ ساتێک خۆشبەخت بووم و بەخۆمم گوت: "ئەگـەری هەیە زانیبێتی من سەرەتاییم و هەوڵبدات فێری یاسا و یاریەکەم بکات."
          
          بۆیـە بەردەوام بووم لە یاری کردن لەگەڵی و هەموو جارێک ئەنجامێکی بەتاڵم دەبوو،
          دەمدۆڕاند و هیچیشم دەست نەدەکەوت.
          
          بۆیـە دوای ئەوەی شارەزاییم پەیدا کرد لە یاریەکە و لە قوڵایی گەمەکە حاڵی بووم زانیم،
          خـۆ ئەو کە بەردەوام بانگێشتی دەکردمەوە بۆ یاریەکی تر و دەیزانی کە سەرەتاییم بەمەبەستی ئەوە نەبوو فێرم بکات، بەڵکو دەیویست ئیلۆی خۆی پێم بەرز بکاتـەوە و لێڤڵەکانی وەرەو پێشـەوە ببات.
          
          کاتێک بەوەم زانی بەبزەیەکەوە لەگەڵ خۆم دانیشتبووم و فکرم دەکردەوە،
          تا ئەوکاتەی گەیشتمە یەک دەرئەنجام:
          
          کە هەر لە یاری شەترەنجەوە فێربووم هەموو ئادەمیزادێک،
           بە تێگەیشتوترینیانـەوە، لەم سەدەیەدا بەهۆی ئامانجێکە لەگەڵتدایە.
          
          
           ئێمە لە دونیایەکدا دەژین کە تێیدا مرۆڤەکان 
          یەکتر وەک پلەکانی سەرکەوتن دەهێننە بەرچاویان.
          
          
          بەڵام ژیری ڕاستەقینە لەوەدانیە تۆ ئەوە بزانیت، بەڵکو لەوەیە کە دوای زانینی چۆن بزانیت چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت و نێـگەی تۆ کامیانیت: 
          
          
          یان تۆش وەک شەترەنجبازی مالیزی دەبیت،
          یاخـود ئـەوەیە کەسایەتیت بەرزتر ڕادەگریت و دەگەڕێیت بەدووای ئەو کەسە
          دەگمەنانەی کە پەیوەندیەکان وەک سوودوەرگرتن و بنەمایەک بۆ ئامانجەکانیان نابینن. 

SoiEterno

بەناوی خودای خاوەن شکۆی بێ خەتـا.
          
          جوانترین سڵاو پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیانی هێژا و هۆگرانی نووسین و چیڕۆکەکانم. بە شانازییەوە جارێکی تر لە چیڕۆکێکی تری خەیاڵی و ڕۆژهەڵاتی کوردی بە سەربەرزیەوە گەڕاومەتـەوە.
          
          هیوادارم ئەم جارەش ڕەزامەندی ئێوەی ئازیز بە دەست بهێنم و
          تکایە تا کۆتایی هـاوڕێم بن.
          
          
          
          https://www.wattpad.com/story/375561389

SoiEterno

ئـەمڕۆ بـۆمـن ڕۆژێڪی تایبـەت بوو بەبوونی هەندێک کەس کە لێرە وجودیان هەیـە.
          
           لە قوتابخانـە چـاوم بـە سێ تاکی گەلێڪ قەشەنگ و تایبەت ڪەوت کە لەوساتەدا هەستێکم هەبوو نـازانم چـۆن چۆنی گوزارشتی لێ بڪەم.
          
          وەلێ دەزانم کە بەڕاستی خۆشبەخت بووم بە دیتنیان و دوو ئەوەندای تر خۆشحاڵ بووم
          بـەوەی یەکێکیان چیڕۆکێکمی خوێندبوویەوە و وە منیشیان دەناسی.
          
          ئەوە بۆمن مایەی فەخـر و شانازیە ئەوەیە کە هەستم دەکرد بوونی من لێرە بێ هودە نەبووە و بەرهەمەڪانم تۆزێکیش بێ بەنـاو خوێنەرانی واتپاد دا بڵاوبووەتەوە و سوودێکیان لێ بینیووە.
          
          زۆریان پاسن کردم و بەوەش بەڕاستی دوو ئـەوەندەی تر هەستم بە دڵسۆزی و
          هـاو ڕێیەتی خۆم لەگـەڵ ئێوەدا کرد.
          
          
           إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ ڕۆژێڪ دێت ڪە چـاوم بە یەک بەیەکەتـان دەکەوێت و
          لە دیدارێکی هـاوفەردانـە و پڕ لە بەختەوەری پێتان شـاد دەبـم.(„ಡωಡ„) 
          
          .
          
          .
          
          .
          
          
          ڪارناس،،
          هـاوڕێ و هـاوفەردی خەیاڵەڪانتان.

SoiEterno

ئـەو ڕۆژە لەگەڵ نووسەرێکی زۆر کارزان و بەهرەداری ڕۆژهەڵاتی تاوتوێم کرد،
          کوردی خۆمان بوو بەڵام بە عەرەبی دەنووسێت و بەکوردیش کتێبی هەن.
          
          
          پێم گوت من ناتوانـم چاک ڕۆمانی کوردی بنووسم و هەست ئەکەم زۆر بێ تامە،
          هەمووی وەک یەکە و باسی گوند و لەبری خوێن و بابەتگەلانێکی زۆر باو دەکەن و
          شتی تازە ناهێننە پێشکەش کردن.
          
          
          وەلێ قسەیەکی زۆرجوانی پێمگوت:
          ئەوەی "کە ڕۆمان نووسین هەرگیزا و هەرگیز نابێت بەجۆرێکی تەقلیدیانە
          لەگەڵیدا مامەڵە بڪەیت. بۆنمونـە ئەگەر دەزانیت بابەت و فکری گوند و شێخ و ئاغا و سەردەمی ڕەسەنی کوردی هێندە زۆرە تۆ مێژووێکی هەڵقوڵاوی خەیاڵەکانت و جیاواز بنووسە.
          
          
          وە ئەگـەر سەردەمی مۆدێرن باوە تـۆ دەروازەیەکی دی نوخبە بگرە،
           خۆ مەرج نییە کتومت ڕۆمانێکی واقعیانە بێت،
          خەیاڵی بنووسە، جیهانێک درووست بکە با لەبوندا نەبێت وەک شکۆ فیتک
          تەنها با ناوەکان کوردی بـن. 
          
          ئەمە داهێنەری و بەهرەداری و تازەگەری پێدەگوترێت،
          نەک لەسەر دەروازەیەکی تەقلیدی بنووسیت و ڕۆمانەکانت هێندە فکرەکانی جیاواز
          نەبـن لەگـەڵ ئەم چیڕۆک و ڕازنوسانەی پێشتر هەبوونە."
          
          
          قسەکانی زۆری کار تێکردم و وایکرد تاوێک بڕوانمە نووسراوەکانی ڕێبوار بوغزەیی کورد،
          احمد ال حمدانی عەرەبی، زۆر لە نووسەرە ڕۆژهەڵاتیەکان کە نووسینەکانیان بە جیاواز و
          نـوخبە هەڵبژێراون.
          
          
          هەر بۆیـە لەگەڵ ئەم قسانەی حەزم چوویە نووسینی ڕۆژهەڵاتی و
          ئارەزووێکی نوێ لە ناخی من دەربارەی فکرەکانم ڕەخنەی کرد.
          
          
          ئەنگۆش حەزتان لە چیڕۆکی ڕۆژهەڵاتی جیاوازە؟
          چونکو وا خەریکی نووسینی کورتە چیڕۆکێکی کوردی جیاوازی سەردەمیانـەم!