TS_TAE_EAN

شینی من بۆ ڕۆیشتنی تۆ نییە..
          	بۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەگەڵ نەبوونی مندا ڕادێیت، ئەو ڕۆژەی کە هەموو مرۆڤەکانی دونیا لەبن گوێچکەت هاواربکەن و ناوی من بهێنن، ڕوخساری منت بیرنایەتەوە! ئەو ڕۆژەی کە لەتەنیشتی یەکترەوە تێ دەپەڕین و تۆ وەک غەریبەیەک لێم دەڕوانیت، ئیتر ئەو ڕۆژە من گەیشتووم بە جێگەیەک دووچاو کەمن بۆ گریان، دڵێک کەمە بۆ شکان، گۆڕێک کەمە بۆ مردن! ئیتر ئەو ڕۆژە من لە شوێنێکدام بەسەر شۆستە و شەقامەکانی مردندا تێدەپەڕم، ئیتر ئەو ڕۆژە خەریکە ژیان لەهەموو سوچێکەوە دەبێت بە هەزار پارچەوە، چونکە ئیتر من گرینگ نیم بۆ تۆ و چیتر سێبەری تۆ، جارێکی تر ناکەوێتە سەر شانی تەنیا و بێکەسی من.