WaTtP4D_KuRdSH

بێ خەیاڵ بوون شتێکە و ماندووبوون شتێکی تر ئامان لە ماندووی بێ خەیاڵ`
          	
          	
          	خسته بودن یک چیز است 
          	و خسته بودن چیز دیگری است
          	ما از غیر قابل تحمل خسته شدیم`

ealina_i0

https://www.wattpad.com/story/352055167?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=ealina_i0&wp_originator=K9ozcBBftl%2FMGGS3XXle8p5ieE53CJ8jiAnP7TC6lXCLwOp9BYodJNBrcAUU9d9WQNv9hmGsTKsG34hqrnETYQYcMRFy3I6mnjC7eGBltFzH%2BnGPN2HOM6PWAefK%2BVIN
          هیوادارم خوێنەری بیت و ڕای خۆتم لەسەری پێ بڵێیت
          چیڕۆکەکە ئازیزێکم نوسیویەتی
          وە بێگومان ڕاکانت لەسەری گرنگن
          سوپاس بۆ پشتگیریت(:

WaTtP4D_KuRdSH

ئەڵێی چی ئەمشەو بە یادی جاران بنووسم .
          ئەمەوێ خەیاڵ بکەم .
          خەیاڵێکی ئاشقانە بەڵام دڵم خورپەیەک ئەکاو ئەڵێ بۆست ،مەکە ئەو شەوانەت لە بیر چوو تا بەرە بەیان لە تاو گریانی من خەوت لێ نە ئەکەوت؟ئەی ئەو ڕۆژانەی وەک و شێت بەو شەقامانەدا هاتووچۆت ئەکرد بۆ ئەوەی بۆ ساتێ من لەیادی کەم.
          ئەی ئەو هەموو نەخۆشیەیی توشی تۆم کرد؟
          لە بیری مەکە هەستە خۆ پەرستێکانی من بوون وایان لە عەقڵیش کرد بیر لە بوونی کەسێ بکاتەوە کە ئەسڵەن قەت نەبوە .بیر لە هاتنی کەسێ بکاتەوە کە ئەسڵەن هەر نایەت .
          بیر لە لێدانی دڵێک بکاتەوە کە ئەسڵەن قەت بۆ ئەو لێنادات .
          بیر بکەوە چەنە ئازارمان چەشت .
          کەس لەو ئازارە ناگات تەنها ئێمە نەبێ .
          ئێمە لە بنەڕەتەوە هەر یەکین .
          وشەکانت هەڵگرە .
          ئەو شایەنی ئەوە نیە کە ئازاری خۆت بدەی لە پێناویا .
          ئەو فڕێ بەرە ناو سنووقی یادەوەرێکانی ڕابردووتەوە .ئەو سنووقەی کە بۆ ئەبەد کلیلی کردنەوەکەیت لە بیر کردوە .
          
          هیوات هەبێ...*

WaTtP4D_KuRdSH

هەندێ جار مرۆڤ خەیاڵی سەیر سەیر لە کەلەیدا ئەسوڕێتەوە .وەک گەڕانەوە بۆ مناڵی کە ئەم خەیاڵەیان جوانترین جۆری خەیاڵ کردنە لای من چوونکە خەیاڵی سەردەمێ ئەکەی کە تیایدا بێ دوودڵی مرۆڤێکی پاک بوویت.هەندێک جار چاوە ئەفسوناوێکانی دڵ ڕەقێک هەموو خەیاڵەکانت داگیرئەکات،ئەمەیان زۆرترسناکە چوونکە تۆ بیر لەشتێک ئەکەیتەوە کە هەرگیز هی تۆ نەبووەو هەرگیزیش نابێت .
          هەندێ کە خەیاڵی ژێرباران ئەکەن لەگەڵ ئەوەی خۆشیان ئەوێ کە ئەمەیان زۆر جوانە ئەگەر یەکەم بارانی پایزبێت و شەقامەکانیش هی سلێمانی بێت.
          من لە خەیاڵکردن ناترسم بەڵام لەوەئەترسم هەر بە خەیاڵ خەیاڵەکانم بهێڵمەوە .
          من لە مۆسیقا نەڕەنجاوم تەنها لەو ژەنیارانە ڕەنجاوم هەموو کاتێ گەر گووێم لە ئاوازی هەندێ گۆرانی ئەبێ فرمێسک لە هەردوو چاوەکانم قەتیزئەبێت.
          من لە شاعیرەکان نەڕەنجاوم تەنها گلەیم لەو شاعیارانە هەیە درۆیان بەناوی عەشقەوە کرد .و  ئەو حەقیقەتەیان شاردەوە گەر بێت و بەڕاستی عاشقی کەسێک بی ئەوە لێت ڕائەکات چوونکە مرۆڤ لە ڕاستی ئەترسێت .
          
          خەیاڵ بکە بەڵام کوێرانە نا، کوێر ناگات بەڕووناکی .

_Miserable_

@WaTtP4D_KuRdSH با بڕژێێت لێی با تاڵی ژیان لەگەڵ فرمێسکەکانم بڕوات  
Mag-reply

WaTtP4D_KuRdSH

@_Miserable_ ببورە کە چاوە جوانەکانتم پڕ فرمێسک کردووە بەڵام ئەبێت هەنێک کات چاوەکانت لەسەریان بڕژێت تا جوانتر دوونیا بەبینییت دوورکەویتەوە لە خەیاڵ
Mag-reply

_Miserable_

@WaTtP4D_KuRdSH سەراو ژێر بوونێک کە بەچەنەهان ساڵ ناوانی ڕاستی بکەیتەوە
            
            ئەزانی خەیڵەکانت زۆر جوانن بەڵام هەنێککات وا لەچاوەکانم دەکات پڕ بێێت لە فرمێسک 
Mag-reply

WaTtP4D_KuRdSH

با کەمێ باسی خەیاڵ بکەین 
          
          ئەڵێم، ڕۆژێک دێت بەیەک دەگەین.جا ئەو کاتە، شت گەلێک هەیە کە بۆتی باس بکەم.بۆتی باس ئەکەم، کە چۆن هەموو شەوێک وێنەکەت کە لە خەیاڵی خۆمدا وێنام کردبوو، لەسەر ڕووی بانی ژوورەکەم دەردەکەوت و بە بینینی بزەکانت خەو دەیبردمەوە.دانە بە دانە بە گوێتدا دەچرپێنم، کە چۆن ڕەنگی کوڵمەکانم وەک گوڵی هیدرانجیا پەمەیی هەڵدەگەڕا، کاتێ بەدزییەوە سەیری ئەو وێنەیەتم دەکرد کە هیچ کەسێک و تۆش بە هەبوونیتان نەدەزانی.پێتی دەڵێم، کە هیچ ڕۆژێکم بەسەرنەدەبرد بەبێ بیرکردنەوە لە تۆ و لە بوونم لەگەڵ تۆ.بە توڕەیشەوە پێت دەڵێم، کە دووریت چەندە هیلاککەر بوو، چەندە دڵمی دەگوشی، چۆن هەموو شەوێ بێداربووم و ئازاری بیرکردنت نەیدەهێشت بخەوم.بە شەرمێکی منداڵانەشەوە و بە دەنگێکی لەرزیوەوە، سەرم دادەخەم و بۆتی دەخەمەڕوو کە چەندە غیرەم لێت دەکرد، کە ڕقم لە هەر کەسێک بوو لەمن زیاتر گرنگیت پێدابا، گشت ئەو کچانەم دەبوخزاند کە هاوڕێت بوون.بۆتی باس دەکەم کە غیرەی من بۆ شێتانە بوو، لەو منداڵانە بچووكانه‌ش غیرەم دەکرد کە خۆشتدەویستن، ئاخر دەترسام لە من زیاتر خۆشتبوێن•

WaTtP4D_KuRdSH

خەیاڵ بکە پێش کاتی گەرانەوەت کچێک ھەیە 
          دەزانێت ئارەزووی رەنگی سورت ھەیە 
           بەڕ لە ھاتنەوەت 
          بە کراسێکی سوری گوڵدارەوە 
          و بە سوراوێکی سوری ئاودار
          و بە قژێکی خاو کە بەشانی ھاتۆتە خوار
          و بە بۆنێکی ھێمن کەرەوە
          و بە پێکەنینێکی لەسەرخۆ
          چاوەروانی گەرانەوەت ئەکات 
          خەیاڵ بکە کچێک ھەست بە ماندوو بونت بکات 
          لەکاتی گەرانەوەت بیەوێت ببێتە ھۆی ئارامیت 
          بەڵام دەستەکانی دوورە و ناگات بە جەستەت
          تاکو ھیلاکی لە لاشەت دەربێنێ
          لێوەکانی دوورە و ناگات 
          تاکو ماجی ھەموو ماندوو بونەكانت بکات 
          ھەبوونی لێت دوورە و ناتوانی چایەکی شیرینت پێشکەش بکات 
          خەیاڵ بکە کچێک ھەموو شەو پێش خەو 
          چاوەروانی گەڕانەوەتە وھۆگری بوونتە 
          خەیاڵ بکە نعمەتێکی خالقی و تاقانەیی کچێکی 
          خەیاڵ بکە.....