Yukis_Shadows

نوێکردنەوەی کتێبەکەم چۆنە؟؟ 
          	
          	لە گابرێلاکەم کردمە ژێرپەنجەی عەشق.

Yukis_Shadows

"کاتێک وشەکانم گەیشتنە دوا وێستگە، قەڵەمەکەم وەستا و چاوەکانم دەستیان بە قسەکردن کرد. نەمزانی چیرۆکەکە هێندە پڕ بێت لە من، کە خۆم ببمە یەکەم خوێنەر و بە دیار دیمەنەکانی کۆتاییەوە فرمێسک بڕێژم. هەندێک کۆتایی هەن، هێندە ڕاستگۆیانە دەنووسرێن، تەنانەت دڵی نووسەرەکەشیان دەهەژێنن."
          
          
          
          
          

Yukis_Shadows

​"ڕۆژگار وا گەڕایەوە کە ئەوانەی ڕۆژێک زامداریان کردبوویت، ئێستا دەستی پێویستی بۆ تۆ درێژ دەکەن. گەورەیی تۆ لەوەدا بوو، لەو کاتەی توانای تۆڵەت هەبوو، جڵەوی کینەت گرت و بە میهرەبانییەوە وەڵامت دانەوە."
          
          

Yukis_Shadows

«هیچ شتێک وەک ئەوە ئارامبەخش نییە کە بزانیت هێندە بێ‌گەرد بوویت، بەرامبەرەکەت توانای بینینی ئەو هەموو ڕووناکییەی نەبووە و بە ناچاری پەنای بۆ تاریکیی دوورکەوتنەوە بردووە.»
          
          

Yukis_Shadows

«بلۆککردن هەندێک جار بە مانای ڕق نییە، بەڵکو دانپێدانانێکی بێدەنگە بەوەی کە تۆ ئەوەندە باشییت، ئەو چیتر بەرگەی بینینی شکۆت ناگرێت.»
          
          

Yukis_Shadows

​«هەندێک مرۆڤ بەو پەڕی میهرەبانییەوە دێنە پێش، تەنها بۆ ئەوەی بە وشەی "گیان" و "قوربان"، ناشرینترین وێنەی تۆ لەبەرچاوی خەڵکدا دروست بکەن.»

Yukis_Shadows

لەوانەیە چیرۆکی بکوژی ماسک کەمێک دوابکەوێت چوونکە فۆکسم ئەخەمە سەر گابرێلاکەم و مەکتەب ئینشاءاللە بزانم ئەگەر بتوانم هەوڵ ئەدەم ئەمشەو پارتێکی دیکەتان بۆ دانێم.

Yukis_Shadows

کچێکی ئاڵۆزم 
          هەستم بەرامبەر بە کەس بۆ دروست نابێ 
          زوو هیلاک ئەبم لە بوونی کەسەکانی ژیانم
          حەزم لە گۆرانیەک بێت ئەوەنە دوبارەی ئەکەمەوە 
          تا لێی بێزار ئەبم، من خۆشیانم ئەوێ 
          تا ڕادەی ڕق لێ بوون :)