نازداری منی، تاقانەی منی، بێوێنە و بێهاوتای منی
گەوهەری منی، دەگمەنی منی
سەرنجڕاکێش و شیک و دڵگیر و میهرەبانی منی
شیرین و ڕووخۆش و گەش و ئارامیی دڵ و گیانی منی
وەفادار و خەمخۆری منی
ئەفسوناوی و ناوازە و تیشکی ناو تاریکی منی
زۆر جوانە کە تۆم هەیە ئەی ڕەنگی نێو ژیانم
تۆ ڕازاوە و بریقەداری منی و سۆزی نێو وشەکانمی
ئارامبەخش و دڵسۆز و چاوگەشی منی
زێڕ و مرواریی منی
دیارییەکی پیرۆز و بەخشندەی منی
گوڵی سپی و گەش و پڕ لە شەوق و بەهاری منی
من ببمە قوربانی تۆ هەموو سات و کاتێک