_jaanno_1

"No Friends But The Mountains"
          	
          	Free Rojava"
          	
          	Free Kurdistan"

novhan_

ماوەکی زۆرە ئاگام لێت نیە 
          چۆنی دڵەکەم؟ باشیت شوکر؟

_jaanno_1

@novhan_
            
            تۆ باشیت ماڵەکەم؟ الحمدللە، تۆ چۆنیت بەچییەوە خەریکیت بەکوێ گەشتیت ماوەیەکە منیش ئاگام لێت نەماوە بمبوورە بۆهەواڵ نەپرسینت
Reply

_jaanno_1

@navylily 
          
          دەتوانم ووشەکانت قبووڵ بکەم، بەڵام ناتوانم ئەو ڕاستییە بەرامبەر خۆم قبووڵ بکەم، وەبەرزی دەنرخێنم بەڕاستی
          هەرچەندە لەلایەنی منەوە کەهیچ هەڵەیەکت نابینم، بەڵام گەرهێندە سووری لەسەری هیچ شتێک نییە بیکەم، بەخۆشحاڵییەوە داوای لێبووردنەکەت قبووڵ دەکەم، هەرچەندە منیش بەوشێوازە درەنگ وەڵامم داوەتەوە زۆرجار، هیوادارم تۆش بۆئەوە من ببووریت
          
          لەڕاستیدا لە دە ڕۆژی داهاتوودا پشووی هاوینەم دەست پێدەکات، هێشتا لەتاقیکردنەوەکانی کۆتاییمدام 
          منیش بیرم کردوویت، بیری ساڵی پار ئەکەم، چەنێک ئەو عەسرانەم تایبەت بوون بەتۆوە 
          
          بابەتەکە ئەوەبوو هیچ هەڵبژاردنێک نییە، تەنها زۆرجار زۆر سەرقاڵم کەبیرم ئەچێت وەڵامی نامەش بدەمەوە چ جای ئەوەی بێمە ئێرە، بۆیەش ووتم چاوەڕێی پشووی هاوینە ئەکەین چوونکە لەوکات ڕەنگە بێتە یادم و مەجالی زۆرترم هەبێت تا بێمە ئێرە
          هەڵبژاردەی دووەمیش هەرشتێک بوو بەپێی ئارەزووی خۆت کەمن کێشەم لەگەڵ هیچیدا نەبووە
          وەمن بەوشێوەیە ئاسوودەم کەتۆ ئاسوودەیت 
          بۆیە با هەرلێرەبێت بەوشێوەیەیی دڵت ئەیخوازێ 
          بەپێی توانام هەوڵ ئەدەم بێمە ئێرەو دووبارە نووسینەکانت بخوێنمەوە
          سووپاس بۆهەوڵدانی سەختت 
          زۆر سووپاس 

_jaanno_1

@navylily 
          
          هەربەڕاستی گرنگی نادەم، نا لەبەرئەوەی ڕاهاتووم، بەڵکوو فێربووم، وەزانیم، وەدرکم پێکرد، ڕقم لەوهەستەبوو کەچیتر وەکو گەمژەیەک خۆم ببینم، بۆیە بڕیاڕم دا تەواوی ژیانم بەوشێوازە گەمژەنەبمەوە 
          بەدڵنیاییەوە، زۆر خووت مەدە بەهیچ مرۆڤێک، هەمیشە کەست زۆرخۆشنەوێت، وەهەمووشتێکت سنوورداربکە، بەئەکیدی ئەوکەسەهەرجێت ئەهێڵێ، مەرج نییە بەڕۆیشتنە دراماتیکی و خەیاڵە گەمژەکان بێت، مردن هەیە، بۆیە شتێک بکە کەلەدوواتردا ئازاریشی پێگەیاندی ئازارەکەی زۆرنەبێت یانیش زووتر ڕابێیت
          من دڵخۆشم بەو ووشانەی بۆمنی ئەڵێیت، هەرچەندە من زۆرگەورەئەکەیت و منیش بچووکی تۆم، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە، من پێم ووتیت هەنێکجار حەزەکەم وون بم و لەبەرچاوت نەمێنم، چوونکە هەست ئەکەم تۆ زۆر زیاتریت زۆر تایبەتتریت بۆمن، بەڵام ئەبێ ئەوەش بڵێم ئێمەی مرۆڤ هەمیشە تەماحکارین و چاومانە لەزیاتر و لەباشترە هەمیشە، هەروەها من ڕقم لەو ڕۆیشتن و وونبوونە مناڵانەیەو پێم شتێکی گەمژانەیە من چیتر هەرزەکار نیم بۆکردنی ئەوە، کەهەرچەنە لەهەرزەکاریشمدا نەمکردووە 
          من تا ئەوکاتەی بمێنم لەژیاندا هەروەڵامێکم بۆتۆ هەیە گەرساڵێکیش بخایەنێت، هەروەڵامت ئەدەمەوە، تەنها تائەوکاتەی بژیم، هەرچەندە خۆزگەم ئەخواست دووای مردنم کەسێک ڕاسپێرم تابەردەوامبێ لەدوواندن لەگەڵ تۆ و هەست بەتەنهایی نەکەیت، بەوشێوەیەش نیگەران نەدەبووم لەوەی کەسێکم جێهێشتبێ، چوونکە من هەرگیز بیرم نەکردۆتەوەیەکێک چاوەڕێمەو جێی ئەهێڵم، من هەمیشە لەئازادیدا بووم لەوەی کەهیچ کەسێکم بۆگرنگ نییەو بۆیان گرنگ نیم، بەوشێوازەش دەمتوانی وون بم هەرکاتێک بمەوێت
          
          تۆ بەوشێوازە من دەبینیت تەنها تۆ
          من بەوشێوازە خۆم نابینم، بۆیەشە کەناتوانم لێت تێبگەم، بەڵام بەرزی دەنرخێنم، دەزانم لەدڵەوەیە، ئەوجوانیە تیشکدانەوەی دڵی تۆیە، ڕۆحی تۆیە 
          بەخۆشحاڵییەوە قبووڵی دەکەم دووای هەموو شتێک لەتۆوەیە

MIN_SE0HYUN

گەر تیلیگرامت هەبێت و ئاسایی بێت لاتەوە دەمەوێ لەوێ تۆم لابێت، ئەوێش تاکە بەرنامەیە دوای ئێرە هەمبێت، بێگومان گوڕ ئاسایی بێت، دەمەوێ لەوێ لام بیت ، گەر نەگەڕامەوە ئێرەش ....

MIN_SE0HYUN

@_jaanno_1 
            ئای خودایە گیانمممم،
            باشترین شت ئێستا نوسیبێتت ئەوە بوو پاڕتێکی دی لە تۆوە بخوێنمەوە، بێگومان چاووڕێ دەبم پڕ بە دڵم،
            هەر شتێک لە تۆوە تایبەتە بۆ من، 
            نازانم ئیدی وتم نەوەک ناڕەحەت بێت پێی، سوپاس بۆ متمانەت ئازیزم، بێگومان دێمەوە، بەس لەوێ ڕەنگە زیاتر هەبم، چونکە دەرسەکانم زۆری لەوێ دەخوێنم ئیدی دەمەوێ زیاتر نزیک بین، ....
Reply

_jaanno_1

@MIN_SE0HYUN 
            
            جا بۆئەوەنە بەترسەوە ئەیڵێیت؟ بەسەرچاوم ئەی بۆچی ئاسایی نەبێت، دێیتەوە ئێرە جارێکی تریش، هەرچەنە وازم لەنووسین هێناوە بەڵام پاڕتێک بەمێشکمدا هاتووە لەوچیرۆکە نامۆیە، دەمەوێت بینووسم، جا گەر خوێنەرم بیت
            
            
            ئەوەش یوزەرنەیمەکەم 
            
            @jaann11
            
            هەرکاتێک پێت خۆشبوو نامەم بۆبنێرە و شەرم مەکە تەواو ئاسوودەبە هەرچییەکت حەزلێبوو باسیکەو بیڵێ و بپرسە، من لەخزمەتی تۆیام ❤
Reply

_jaanno_1

@MIN_SE0HYUN 
            
            ئامین ان شاءاللە ئەزیزەکەم هیوای باشتر بۆتۆ 
Reply