نەمـردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تـۆ
نەچم شەرت بێ هەتا ئەو خوارە بێ تـۆ
دەرونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
بێنایەم کوێرە هەڵنایە بەڕووی کەس
مـووژەم یـەک یـەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ

قەسـەم بوو شەرتـەی دیداری پاکـت
شـەرابم عەیـنی ژەهـری مارە بێ تـۆ
لـە کن تۆ خـوار و خاس گـوڵزارە بێ مـن
لە کن مـن خـەرمەنی گوڵخـارە بێ تۆ
لـە کن مـن با وجودی نـاس و ئەجناس
کەسـی تێدا نییە ئەم شــارە بێ تــۆ

هـەتا تـۆم ئاشـنا بـوی ئاشنام بوون
ئەمێسـتا مـوو بە مـووم ئەغیارە بێ تـۆ
لـە حەسرەت سـەر و قەدت چاوی نــالی
دوو چـۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تـۆ
  • دیـەیــ ئــەو
  • Se ha unidoDecember 4, 2023


Último mensaje
_mahru_ _mahru_ 14 hours ago
وتــم بۆچی وەهـــا بێ تـین و بـێ ڕەنـگ؟وتـی تـۆ بـۆچ ئـەوەندە شـۆخی و شـەنگ؟
Ver todas las conversaciones

Historia de _mahru_
ئــۆقیـانـووسی ڕەش de _mahru_
ئــۆقیـانـووسی ڕەش
لەگەڵ یەکتر لە یەکـتر دابڕاوین وەکو بەختی خۆمان ڕەش هەڵگەڕاوین نێوانمـان زستانێکی سـارد و سەختە هەڵەی خۆمانە...
ranking #988 en love Ver todos los rankings
4 Listas de lectura