_venuslabeaute_
بۆ هەموو خوێنەرە ئازیزەکانم بۆ هەر یەک لە چیرۆکەکانم دەمەوێت بزانن کە هەر کۆمێنێتێک لەهەر پاڕتێکی هەر چیرۆکێکم بێت کە لێدوانێک یان کۆمەڵە ووشەیێک نەبێت واتە (ئیمۆجی یان نیشانەی خاڵبەندی بێت )بەبێ هیچ دڵگرانیێک لە ئێوەی ئازیزەوە من ئەو کۆمێنتانە ڕەش دەکەمەوە چونکە قسەکانی ئێوە لەسەر چیرۆکەکانم گرنگترە وە گەر نەشتوانی کۆمێنت بکەیت یان هیچ ووشەیەکی وەهات بۆ نەهات ئەوا دووبارە زۆر ئاساییە دووبارە خۆشحاڵ و دڵخۆشدەبم بە خوێنەربوونت بەڵام بەشی کۆمێنت بە ئیمۆجی دووبارە یان خاڵ یان هەر پیتێکی تاک پڕ و قەرەباڵغ مەکەن چونکە ئەوە بۆ نووسەر بێزارکەرە هیوادارم لەوە بگەن کە لام گرنگ نیە کە چیرۆکەکم کۆمێنت یان ڤۆتی زۆربێت من تەنها ئامانجم گەیاندنی پەیامێک و جێهێشتنی کۆمەڵە چیرۆکێکی بەمانایە بۆ ئێوەی ئازیز .
Veraaa_95
@_venuslabeaute_ ببورە منیش کۆمێنتی خاڵم دانا ڕاستی نەمزانی هێندە بێزارکەرە ببورە دووبارە نابێتەوە، سوپاس بۆ ئاگاداریەکەت
•
Reply
Panda-kn
@_venuslabeaute_ منیش ئەمویست ئەم ماوەیە ئەمە بەخوێنەرانم بڵێم شتێ ئیزعاجە لەگەڵ کۆمێنتە گرینگەکان تێکەڵ ئەبێ و ڕێگری ئەکات لە بینینیان:/
•
Reply
Lill_1a
بینینـی ڪتێبـەڪانـم لـە لیستـەڪەتـدا شـادومـانـی ڪردم بـەهیـوام جێـی ڕەزامـەندیـت بووبێـت ئـەزیـزی مـن
Lill_1a
@_venuslabeaute_ بـەقووربـانـی دڵتبـم هێنـدە تێگـەشتـوو و ئـەزیـزی خانمـە نازدارەڪەم❤
•
Reply
_venuslabeaute_
@hudi_97 بەسەر دڵم لیلی نازەنین زۆر خۆشحاڵ بووم بە خوێنەر بوونت نووسەری بەتوانا
•
Reply
Lill_1a
@_venuslabeaute_ ئـەی گیـانـی گیـانـانم چەنـد شیریـن و لەبـەردڵانـی سـووپـاس گـوزارم ڪـە بـەم چەشنـە بـەدڵ بووە و ڕات لێیـە ڪیـژە شـۆخـەڪەم، بـەڵام خۆشحـاڵ ئـەبـم گـەر هـەر بـە لیـل بـانگـم بڪـەیـت نـامـەوێ ناوی تـەواوم ئـاشنـا ببـێ ئـەزیـزی دڵـی مـن
•
Reply
_venuslabeaute_
بۆ ئەو ئەزیزانەی کە چیرۆک لە بۆردەکەمدا دادەنێن هیوادارم لەوە بگەن کە چیرۆکەکان لە کتێبخانەکەم دائەنێم و ئەیخوێنمەوە وە گەر چیرۆکەکەم بەدڵ بێت لە لیستی خوێندنەوەم دایدەنێم و پاڵپشتی خۆم دەردەبڕم بەڵام هیوادارم ڕێز لەوە بگرن کە ڕەشی دەکەمەوە لێرە ئەوە بۆ ئەوەیە کە بۆردەکەمم بۆ خۆم و خوێنەرانم داناوە بەهیوام شتەکە ڕوون بێت ، هەموومان لێرە نووسین کۆماندەکاتەوە و هیچ شتێک سەرەتا ئاسان نیە هەتا نووسینیش بۆیە زۆر پشت بە ڕیکلام و دانی چیرۆکەکانتان لە بۆردی هەژمارە فۆلۆوەر زۆرەکان وە زیاتر پەرە بە توانی نووسین و هونەرگەریتان بدەن بۆ بەرگی چیرۆکەکانتان وە بەپێی کات خوێنەری خۆتان کۆدەکەنەوە ئەزیزانم ئەزانم سەختە بەڵام بەرهەمی هەموو سەختیێک خۆشی و شانازییە
_venuslabeaute_
پەڕەی نوێ لە چیرۆکی "ڤیڵێنسیا "لە نێو جەرگەی میواندا داگیرا بۆ ئێوەی ئازیز بە هیوای خوێندنەوەیێکی خۆش بۆ ئێوەی ئازیز .
_venuslabeaute_
ئەو قوڕسیەی کە لە ناختدا هەستی پێدەکەیت و ناتوانیت پێنووسەکە بگریت بۆ تەواوکردنی ئەو چیرۆکەی کە لە دڵتدا زۆر تایبەتە بەڕاستی ئازاربەخشترین قورسی دەروونیە کە دڵ و ناخت بتوانێ هەستی پێبکا وەک نووسەرێک کە لەم بارودۆخەدام خەجاڵەتی ئێوەم بۆ ئەمە وە سوپاسگوزارم بۆ مانەوەتان و پاڵپشتیتان وە هەمیشە بە بەخت بوومە بۆ بوونی کۆمەڵە خوێنەرێکی دڵباش و کۆمەڵە مرۆڤێکی جوان لە پشتمدا هەمووتان دیاری خودان بۆمن وە هێزێکن بۆم تا بەردەوام بم بێ گوێدان بەو قوڕسیە بێزارکەرەی لە دەروونم و دڵمدایە خودا دڵی یەک بە یەکتان خۆش بکات ئەم دووعایە بۆ هەموو نووسەرە لە دڵ ئازیزەکانم و گشت خوێنەرانمە
_venuslabeaute_
چەندێک زیاتر دەیخوێنمەوە زیاتر ئاوێزان دەبم بە جوانی ئەو چیرۆکە ئەخر بەخوا حەیفە ئەوەندە پاڵپشتی کەم بێت لە کاتێکدا کە ئێمە کوردین وە نووسەری وەها بە بەهرە و ڕاستگۆمان تێدایە ئەزایزانم تکایە خۆشەویستی خۆتان بەو چیرۆکە بدەن و لە لیستی خوێنەربوونتان دایبنێن بەڕاستی بەرهەمێکی زۆر جوانە هەمیشە لەلام تایبەت دەبێ و شایەنی خوێنەر و بەدڵبووی زۆر زیاترە.♡ https://www.wattpad.com/story/385215407?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=_venuslabeaute_
_venuslabeaute_
@j0sa__ ئەو چاوانەت هەر ڕووناک و ساغ بن جۆسەی ئازیز لە ڕۆح دڵنیام لەوەی کە بەدڵت دەبێت خاتوونی جوان .♡
•
Reply
j0sa__
@_venuslabeaute_ بەسەر هەردوو چاوم مادەم پێشنیاری تۆیە بێگومانبە دەیخوێنمەوە و پرسێک بە نوسەری دەکەم و دایدەنێمەوە
•
Reply
_venuslabeaute_
@j0sa__ بەڕاستی شایەنی خوێندنەوە و پاڵپشتی کردنە جۆسەی ئازیز هەلێک و کاتێک بدە بۆ خوێندنەوەی دڵنیام هەمان هەستی منت دەبێ نازداری من بەڕاستی چیرۆکێکی کوردەواری و پڕە لە خۆشەویستی و هەستی قووڵ و جوان
•
Reply
_venuslabeaute_
دوای بینینی پێشنیارەکەی سەنای لە دڵدا شیرین منیش وێنەی هەژمارەکەمم گۆڕی بۆ بایسەکەم پاڕک جیمین وە ئەتوانم بڵێم کە سوپاس بۆ خودا کوڕانی بانگتان هەمیشە شتانێکیان پێمداوە کە بۆ کەمێکیش بێت لە ڕق و ژاوە ژاوی ناخم بۆ خۆم دووری خستوومەتەوە وە لێکچوونی چیرۆکی کێشە و گرفتەکانم لەگەڵ پاڕک جیمین هەمیشە وای لێم کردووە وەک برایێکی لە خۆم گەورەتر سەیری بکەم زیاتر لە خۆشەویستێک یان هەرشتێکی لەم شێوەیە ووشەکانی وەک باوەشێکی گەرم و پڕ سۆز بووە سەرەڕای جیاوازی و دووری لێمەوە.
j0sa__
@_venuslabeaute_ سەرفرازی لای خوا گیان بیت ئیشەڵا ، ئیشەڵا شتانێکی باشمان کردووە و کاریگەری خراپمان لەسەر هیچ بونەوەرێک جێ نەهێشتووە بەم کارەمان ، گۆرانیبێژ بن یان نا ئێمە ئەزموونێکی زۆر نایابمان هەبووە لەگەڵ هەریەکەیاندا سوپاس بۆ خوا گیان ، وە سوپاسی ئەکەم کە هەیت لێرە و لەگەڵ من
•
Reply
simo_end
Followback for me ❤️
_venuslabeaute_
I HOPE THIS YEAR WILL BE DIFFERENT IN A BEAUTIFUL WAY FOR EVERY ONE .