_viktorya_kim_
دەنگی شڵپەی ماچ و باوەش تەواوی مەکتەبی گرتبویەوە
زۆر جیاواز لە هەموو کاتێک خراتر لە هەموو کاتێک هەستم بە تەنهایی ئەکرد، نەمدەتوانی سەر بەرز بکەمەوە و سەیری ئەو کچانە بکەم، دڵم پڕ دەبوو فرمێسکەکانم لە چاوانم قەتیس بووبوون بۆ یەکەم جار لە ژیانم هەستم بە تەنهاییەکی زۆر خراپ ئەکرد بیرم ئەکردەوە چی دەبوو منیش هاوڕێکەم هەبوایە باوەشم لێبدایە تامەزرۆبوومایە بۆ بینینەوەی بە دڵێکی گەشەوە بڕۆشتمایە بۆ مەکتەبم، بەس لە هەموو جارێک دڵتەنگتربووم تەنهاتربووم، کەی داهاتوو دێت لەو تەنهاییە ڕزگارم، کەی دێت و منیش شاد ئەبم بە ئازیزانم کەی دێت و دوریەکان دەبڕێنەوە، بەخودا دڵم هەمووی خوێنی لێ ئەچۆڕێ فرمێسکەکانم وەکو کانی بەهارە تەقیوە، قورگم گیراوە وەکو ئەوەی بە دە کەسەوە بیانەوێت بمخنکێنن....
الحمداللە علی کل حال
simajungkook97
ئەوەی تۆ باسی دەکەی تەنهایی نیە ئەوە ئاقڵیە کەسم دونیا هەمویی تاقیکردنەوەیە دڵنیابە رۆژێک هەست بە گەرمی باوەش دەکەییی هەست بەدڵی کەسی بەرامبەر دەکەی بەهۆی باوەشە گەرمەکەوە
•
Reply