aa2457

سێرکە ئەها ماوەیەک پێش ئێستا کە مناڵ بووین وامان ئەزانی ئەوەی ئەمڕۆ کاتی پێوە ئەکوژین کە بەیانی وەستاین ئیتر مێشک سەرقاڵی تازە و دڵیش زوو ڕزگاری ئەبێت ، واشمان ئەزانی ئەو نرخەی لەمڕۆیا دای ئەنێین هەر هەمان خەسەرەکەی سبەینێیە ، کەچی گەورە بووین و تێگەشتین هەنێ خەسارە هی تەمەنێکە و شەرت نییە ئەوەی چوو بچێ ، زۆربەی ئەمێنێتەوە و ئەبێت بە پارچەیەک لێت ، ئیتر بەرە بەرە لەگەڵ بەڕێکردنی ڕۆژەکانت ، سەرکەوتوو ئەبیت لە ئیهمال کردنی هەنێک لەو بەشانە کە ئەمەش خۆت نایکەیت و کات ئەیکات ، ئیهمال کردنەکەش چۆنە بەیانیان کە هەڵەسی شتەکە لە مێشکتا نییە تا ئەوەی شتێک ڕوو ئەیات و بیر ئەکەوێتەوە ئەم شتە بوونی هەبووە ، ئەگینا گیانە خوا نەخواستە مەبەستم ئیهمالییەکی لەبیرکردن نییە ، لە لایەکی تریشەوە لە ڕۆژە باشەکانتا هەوڵی چاندنی چەن گوڵێک ئەیەیت لەسەر درزەکانت و لە ڕۆژە خراپەکانیشا لێ ئەگەڕێیت دڕکەکانی داتبڕنن ، هەرکامێکیان بێت شەو یەت و لەوانەیە تۆش هەمووی بکەی بە قوربانی خەو زڕانێکی بچوک لە تاریکستانەوە

هەنێ شت هی تۆ نەبێ جوانترە بۆیە ئیتر ئەبێت فێری وتنی ( فی أمن الله ) بیت بەزۆربەی ئەو شتانەی خۆشت ئەوێن ، چونکە ئەوەی ڕۆشت ئیتر هیچ کات نایەتەوە تۆش ئەتوانی ئەونەی ئەتەوێ بچیتەوە ڕابردوو تا بە تەواوی ئەبینی ئیتر هیچ کەس چاوەڕێت ناکا لەوێ ، بۆت دەرئەکەوێت لە بنەڕەتدا کەس بیری لای تۆ نەبووە و کەسیش بەقەد تۆ بیری نەکردۆتەوە ، لەوانەیە کەسانێک بدۆزیتەوە کە تۆیان ئازار یاوە و هەنێکی کەش کە تۆ ئازارت یاون ، بەس کاتێک سێرکردنێکی قوڵتری ئەیەیتێ، تۆ دڵی ئەو کەسە ئەشکێنی کە بۆت گرنگ نییە ، باجەکەشی لەو کەسە وەر ئەگریتەوە کە بۆت گرنگە ، لەگەڵ هەنێک شارەکان ئەکەونە نێوانتان و چیتر یەکتر نابینەوە ، سوتفەکانیش ئیتر بە یەکدیتان شاد ناکاتەوە دواتر ڕەنگە یەکێکتان بمرن و ئەوەی دیش هەر نەزانێت ، لە کۆتاییاشدا ئەوانەی لە تەنیشتت ئەمێننەوە ئەو کەسانەن کە خۆشیان دەوێیت نەک ئەوەی تۆ خۆشت ئەوێن ، ئیتر تێ ئەگەیت جوان نییە هەموو کات گلەیی بکرێت لەسەر هەمان هۆکار و ئازار ، بۆیە دەست ئەکەی بە هەوڵی زیاتر بۆ سەرکەوتن ، چونکە هەرچی بوو بو ئەوەی ماوەتەوە هەوڵیانتە گەر ئەو هەوڵەش نەیەیت ، دوای بە شکستیش ئەڵێیت چارەنوس ، لەگەڵ زیاتر تێ پەڕبوونی ڕۆژەکانت بۆو دەر ئەوێت ، هەموو خوانێکت بە ئیسراحەت ناخۆی ، هەموو جەنگێک نابەیتەوە ، هەموو هەوڵێکت سەرکەوتوو نابێت ، ئیتر لەو بەینەیا ئەبێت نە وات لێبێت دووبارە و سێ بارە هەمان هەڵە بکەیتەوە ، نە واشت لێبێت لە ترسی ئەوەی هەڵە نەکەیت ، هەڵەی خراپتر بکەیت ، چونکە گەورە ئەبیت و تێ ئەگەی ، شتێکی سروشتییە کەسێک واز لە شتێکی ژیانی بێنێت لە پێناوی ئەوەی هەمووی نەدۆڕێنێت ، وە ئەوەشی ترس تا ئەوکاتە ترسە کە بەسەرمان نەهاتووە و پیای تێنەپەڕیوین وانەزانی وەڵەمێک بوونی نییە چونکە تۆ نەودۆزیوەتوە وە لە نەبونی وەڵاما خۆت بە شتی لابەلاوە خەریک نەکەیت… 
          ٣:٤٥ دەقەی شەو._
          
aa2457

لەگەڵ گەورە بوون و زیاتر ڕۆشتنی ڕۆژەکانی تەمەنت فێر ئەبیت کەم دووتر بیت وە چیتر بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانت نابێت بە شتێک کە خواستت بێت ، بگرە پێشی بێزار ئەبیت ، چیتر پەیوەندییە کاتیەکان لە ژیانتا نامێنن ، چیتر سێکردنی کەسانێک کە تەنانەت تواناو نابێ لە نزیکەوە بیان بینی نامێنێت ، گرنگی نایەی بە تویتەکان و قسەکانی کەسانی دەورو بەرت ، خوو ناگری بە زۆر بەکار هێنانی موبایلەوە چونکە چیتر شتێکی زۆر خوازرا و تایبەت بوونی نییە لە موبایلەکەتا ، چیتر پۆستی چەن وشەیەک بەناو کۆمیدی ناوخاتە پێکەنین ، زیاتر ڕێک خراوتر ئەبیت لە ڕووی کەساییەتی و ژیانتەوە ، شتە سەرەکییەکانی ژیانت ، لە تەواو کردنی درامایەک بە کورترین ماوە بۆ دەست پێ کردنی درامایەکی تر ئەگۆڕێت بۆ زوتر تەواو کردنی ئیشەکەت و زوو گەڕانەوە و بۆ ماڵەوە ، مانەوە لە ژورەکەت و گوێگرتن لە گۆرانی و چونە جیهانی تایبەتی خۆتەوە ئەگۆڕێت بۆ ژیانت لە جیهانی ئێستا و چونە دەرەوەت بۆ دەست پێکی کارەکانی ئەمڕۆت ، کاتە بەتاڵەکانت بە بەکار هێنانی موبایل ناڕوات چونکە ئەوەش ئەگۆڕێت بۆ بینینی هاوڕێکانت یانیش خۆ ناشتن لەناو جێگاکەتا و بەتاڵ کردنەوەی ماندوێتیت لە ژیان ، چیتر ئەو هاوڕێیانەی کە هەمیشە ئەوبینین وا نامێنن ، تەنیا هەنێکیان ئەمێننەوە کە ئەویش  شەڕ ئەکەن لەگەڵ کاتە بەتاڵەکانی ژیانتان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتێک بۆ یەکتر بینین ، ئێوە گەورە ئەبن و ئەگۆڕێن جیهانیشتان ئەگۆڕێت ، ئەبینی ئەم تەمەنەی کە ئێستا تیای چەن گرنگە چونکە کاتێک گەورە بویت پێویستە لەسەر پێی خۆو بوەستی چیتر زۆربەی بەشی ڕۆژەکەت بیریتی نابێت لەوانەی دەوربەرت بەڵکو تەنیا خۆت ئەبیت ،  هاوڕی ئەدۆزیتەوە و هەستی خۆشەویستی بە چەندین شێواز تاقی ئەکەیتەوە ، هەڵە ئەکەیت و شکست ئەهێنی ، ئەکەویت و درک بە شتەکان ئەکەیت ، زۆرێک لە هەستەکان تاقی ئەکەیتەوە ، درکی بە واقع و ڕاستییەکان ئەکەیت و بەهێزتر ئەبیت ، خۆت ئەدۆزیتەوە و هەست ئەکەی هەموو پێویستیەکان لەناو خۆتا بوونی هەیە 
          
aa2457

هاهاهاها گەورەش بووین و گەورەبوونمان لە نیوەی ئەم شتانەیا نەدۆزییەوە و نیوەکەی تریشی هەر ڕووی نەیا ، سێرکردنێکی شیرین بوو ..
Reply