بەیـانیت بـــاش
من ناوم بولبول'ە
خەڵکی ئـەم باخچەیـەم
دەمێکە باخەوانێکی توڕەمان لێ پەیدا بووە
نەگوڵؽ نەدارؽ نەمەڵؽ
بـێ ئـاگا بون چـۆن هاتــوە کــــؽ
کــردوویەتی بەباخەوان
بێجـــگـــە لەخۆی
باخــەوانی لەخۆبای
ناهێڵێت بەدڵی خـۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومه و گۆرانیەکی لنساری
ئەڵێ تۆ بەقـەد ڕیقنەک ڕێزی نیشتمان ناگری
پێـم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنە سەرو سنەوبەرو
دار سێوانـــە لــــەپای چی؟
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسەکەری وەڕسەکەر
ـەیانیان پێش (با) و پێش کازیووە بەر
لەنیشتمانی خۆی، لەخەو هەڵئەسێت
بەجوکەجوکه مێشکی ئەم درەختانەت
بردووە تۆ خەوت لەئاو لەگوڵ لەگیا زڕاندووە
ئەم هەموو زەردەزێڕەی پرسیارانە چیە؟
ئەیانورژێنی و پێم ئەڵێ ئەو دەنوکە
دەنوکی خۆت نیە بۆیە بێزار بووم
ئەمەوێت ئەم باخچەیە بەجێبهێڵم و لەداخاندا
سەری خۆم هەڵگرم و ڕووبکەمە باخچەیەکی
دوور و دووری هەندەران

شێرکۆ بێکـەس- بولبول
  • Folwback
  • JoinedApril 12, 2026


Last Message
amall__ amall__ 11 hours ago
بەیـانیت بـــاشمن ناوم بولبول'ەخەڵکی ئـەم باخچەیـەمدەمێکە باخەوانێکی توڕەمان لێ پەیدا بووەنەگوڵؽ نەدارؽ نەمەڵؽبـێ ئـاگا بون چـۆن هاتــوە کــــؽکــردوویەتی بەباخەوانبێجـــگـــە لەخۆیباخــەوانی...
View all Conversations

Stories by ڕیڤان
دڵدارەکەم تۆی by amall__
دڵدارەکەم تۆی
ئازیـزم تێبگە دڵدارەکەم تۆی
ranking #5 in kurdistan See all rankings
وتــەکانـمان by amall__
وتــەکانـمان
ئەم پەڕتوکە بۆ چیرۆک خوێندنەوە نیە❌ بۆ نوسینی وتەیە بۆمان بنێرە و ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە تاگت دەکەین و بڵاوی دەک...
ranking #53 in kurdishstory See all rankings
5 Reading Lists