arina_rino

کچ و کوڕێک ڕۆژێک بڕیار دەدەن سەرکێشییەکی تر ئەنجام بدەن، وەک هەمیشە؛ ئەمجارەیان بڕیار دەدەن بچنە سەر بەرزترین شاخی جیهان.
          	
          	بۆ ڕۆژی دواتر، هەردووکیان گەیشتنە پێی شاخەکە. کاتێک لەبەردەمی ئەو شاخە زەبەلاحە ڕاوەستان، بینییان لوتکەکە بە تەم داپۆشراوە. شاخەکە هێندە بەرز بوو کە نزیکەی چوار ڕۆژ پێویست بوو تا بگەنە سەر لوتکەکە.
          	
          	کچەکە بە بێ قسە سەیری کوڕەکەی کرد، ئەویش بە نەرمی سەری سوڕاند. دەستی بە جانتاکەی پشتەوەی خۆی توندتر گرت، پاشان هەردووکیان سەرێکیان بۆ یەکتری ڕاوەشاند؛ بۆ ئەوەی بڵێن: «دەتوانین.»
          	
          	بە ئارامی و سەبر هەنگاویان بۆ پێشەوە نا.
          	
          	چەندین جار تووشی کۆسپ و ماندووبوون بوون، بەڵام هەرگیز لە هەنگاونان نەوەستان. هەمیشە دەستی یەکتریان دەگرت و یارمەتی یەکتریان دەدا بۆ ئەوەی هەنگاوێکی تر بەرەو سەرەوە بنێن.
          	
          	دوای سێ شەو، گەیشتنە لوتکەی شاخەکە.
          	
          	یەکسەر شۆک بوون. دیمەنەکە لە هەموو ئەوەی چاوەڕوانییان دەکرد جوانتر بوو. چەندین جۆر گوڵ بە ڕەنگە جیاوازەکان لەوێ دەدرەوشانەوە، هەوا پاک و سارد بوو، و دونیا لەو بەرزاییەوە شتێکی تەواو جیاواز دەردەکەوت.
          	
          	دوای ماوەیەک، هەردووکیان لەسەر تاشەبەردێک دانیشتن. قاچەکانیان لە سەر لێواری لوتکەکە شۆڕ کردبووە خوارەوە و با بە نەرمی دەیجوڵاندن. بێ هیچ قسەیەک، تەنها سەیری ئەو دیمەنە بێ وێنەیان دەکرد.
          	لە ناکاو، کچەکە بە نەرمی سەیری کوڕەکەی کرد. هەستێکی نامۆ لە دڵیدا هەڵچوو.
          	«ئازادی... واتای چییە؟»
          	پرسیارەکە بە دەنگێکی ئارام و پڕ لە کنجکاوی لێ دەرچوو.
          	
          	کوڕەکە تەنها بێدەنگ مایەوە و لێی ڕوانی. هیچ وەڵامێکی نەبوو...
          	لەوانە بوو چونکە خۆیشی هێشتا نەیدەزانی ئازادی، لە ڕاستیدا، چییە.
          	
کوڕەکە بێدەنگ مایەوە. چاوەکانی لە دوورترین ئاسۆ و لەو ڕێگایە گیرابوو کە بە ژمارە نەهاتبوو هەنگاو تێیدا ناون.
          
          پاش ماوەیەک، بە ئارامی وتی:
          
          «لەوانەیە ئازادی لە لوتکە نەبێت...
          
          ئەگەر وا بوایە، ئەو هەموو هەنگاوە ماندووانە، ئەو هەموو کەوتن و هەڵستانە، ئەو شەوانەی ژێر ئاسمان بەسەرمان برد، هەموویان بێ مانا دەبوون.
          
          شاخ فێری کردین کە هەر هەنگاوێک بەشێکە لە گەیشتن، و هەر کۆسپێک دەرگایەکە بۆ هێزێک کە پێشتر نەماندۆزیبووەوە لە ناومان.
          
          ئێمە وا هەستمان دەکرد ئامانج لوتکەیە... بەڵام کاتێک گەیشتین، تێگەیشتین لوتکە کۆتایی ڕێگا نییە؛ تەنها شوێنێکە کە مرۆڤ لێی دواجار سەیری ئەو ڕێگایە دەکات کە گرتوویەتی.
          
          لەوانەیە ئازادی ئەو ساتە نەبێت کە دەگەیت... لەوانەیە ئەو ساتانە بێت کە بە هەموو ترس و ماندووبوونەکانتەوە، هێشتا هەڵدەستیتەوە و هەنگاوێکی تر دەنێیت.
          
          چونکە مرۆڤ لە هەر هەنگاوێکدا، نەک تەنها لە شاخ سەردەکەوێت... بەڵکو لەسەر خۆیشی سەردەکەوێت.
          
          لەوانەیە... ئەوەش واتای ئازادی بێت.»
          
          بەشی 2

LazSun

جەرگی من  گەر ناتوانی بیخوینیتەوە  تەنها  ڤۆنت و کۆمینت بۆ بکە  بۆ پشگیری https://www.wattpad.com/story/411725130?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=LazSun

arina_rino

@LazSun ان شاللە گوڵەکەم
Mag-reply

Strawberrytreegirl

arina_rino

@HEVI7bangta لەگەڵ دەرسی فیزیامە .... 
Mag-reply

arina_rino

@ayacute لە فیزیا زیاتر کێ هەیە
Mag-reply

arina_rino

کێشی پیاو بە من چی بەس بزانم !!!!! 
          
HEVI7bangta

@ arina_rino  ناخۆشە دەزانی
Mag-reply

HEVI7bangta

@ arina_rino  وەڵاڕاست دەکەی بەس کام پیاو دەڵێیت؟
Mag-reply