asil_II

نامەکانت وەک و جاران تەزوو ناهێنێ بەلەشما
          	ئیتر فرمێسک ڕیز نابەستێ لەکانیاوی چاوی گەشما..

asil_II

جاری جاران کاتێک دەرگایەکت بەسەر ڕوما دائەخست
          	  لەپێکەنینت ئەخستم،بەڵام ئێستا
          	  چەشنی ئەوەی سەرابێ بی
          	  یان ڕێبوارێ
          	  یان شەپۆلی کەنارێ بی
• Reply

asil_II

نامەکانت وەک و جاران تەزوو ناهێنێ بەلەشما
          ئیتر فرمێسک ڕیز نابەستێ لەکانیاوی چاوی گەشما..

asil_II

جاری جاران کاتێک دەرگایەکت بەسەر ڕوما دائەخست
            لەپێکەنینت ئەخستم،بەڵام ئێستا
            چەشنی ئەوەی سەرابێ بی
            یان ڕێبوارێ
            یان شەپۆلی کەنارێ بی
• Reply

asil_II

لەبیر ناچن ئەو ساتانەی لەژورەکەم بەتەنهایی
          خودا دەزانێ شەو و ڕۆژ بۆت دەگریام تا بەیانی
          وامدەزانی تۆش وەک و من سەرگەردان و پڕ لەغەمی
          بەڵام تۆ لەنێو باوەشی ئەشقی تازەت پێدەکەنــی..

asil_II

دڵنیابە دڵنیآبە..دڵنیابە قەت ناتبوورم ئەو خودایەش لێت ببورێ.دڵنیابە من ناتبوورم.!
• Reply

asil_II

دەبێت هەناسە بدەم لەهەوای خۆمدا
          دەبێت سەربخەمە سەر شانەکانی خۆم
          دەبێت بگریم لەپرسەی خۆمدا
          شەوانە خۆم گووڵ بۆخۆم ببەم
          نەکرا 
          نەکرا کەبێم دوبارە بۆ بینینی تۆ
          نەکرا هەناسە بدەم لەهەناسەدانی تۆدا
          رۆژە تاریکەکانی من و شەوە ڕۆشنەکانی تۆ
          چەندە بێگانە بویت
          منم
          منم
          منی تۆ

asil_II

بەئەستەم گوێم لەدەنگێک بوو 
          دووبارە و دووبارە ناوی دەهێنام
          چاوەکانم نەدەکرانەوە
          وەک ئەوەی هەموو دونیا لەسەر چاوم بێت
          گوێم لە قوڵپەی گریانێک بوو 
          دەنگەکە ناسراو بوو لەگوێمدا
          بەڵێ ئەوە دەنگی دایکم بوو
          بەدەنگێکی پڕ لەگریانەوە دەیگوت
          «دکتۆر کچەکەم بۆ چاوی ناکاتەوە؟کچەکەم کاتژمێرێکە بێ هۆشە »
          هەستم دەکرد هەموو ئەوانەی ژورەکە هەوڵی هێمنکردنەوەی دایکم دەدەن 
          چی ڕوودەدات؟
          من لەکوێم؟
          دایکم بۆدەگریت؟
          ئەم ڕوناکی گڵۆپانە چیە لەسەرم؟
          ئەم هەڵمە گەرمە چیە لەڕوخسارم دەدات؟
          وردە وردە چاوە قورسەکانم هەڵدەهێنا
          یەکەم شت کەبینم ئەو ئامێری ئۆکسجینە بوو
          کەلەتەنیشتمەوە دانرابوو
          ئۆکسجین لەسەر دەمم بوو
          دەستەکانم کانۆلەی پێوەبوو
          زۆر بێهێزبووم چاوەکانم دادەخرانەوە
          دایکم بەرەو ڕووم هات ودەستەکانی گرتم و بەکوڵ دەگریا
          «کچەکەی خۆم ،کچە بەدبەختەکەم..»
          ئاماژەم بەدایکم کرد ئۆکسجینەکە لابەرێت
          زمانم نەدەجوڵا قسەیەک بکەم
          من لەکوێم دایە؟چی ڕویداوە؟
          بەئەستەم توانیم ئەمانە بڵێم
          دایکم سەری بەدەستمەوە ناو و وتی
          «کچی خۆم تووشی ڕووداوبوین تۆ لای سایەقەوەبویت و بێ هۆش بووی»
          وردە وردە هەموو شتێک دەهاتەوە بەرچاوەکانم
          فرمێسک بەخوڕ بەچاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە 
          هەناسەم تووندتردەبوو
          ئۆکسجینەکەیان خستەوە سەر دەمم
          چاوەکانم داخستەوە و بۆساتێک ڕوداوەکە وەک فیلمێک هاتەوە بەرچاوم…
          ^
          ^

asil_II

لەجامی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد
            نم نمە باران دەباری
            دەنگی هەورەگرمە لەسەرمانەوە دەهات
            دڵم زۆر تەنگ بوو
            بەزۆر فرمێسکەکانم ڕاگرتبوو
            بیری ئەوم دەکرد
            باشتر بڵێم بیری هاوڕێیەتیە جوانەکەمانم دەکرد
            کەبەهۆی منەوە تێک چوو
            بیری خۆمی پێشووم دەکرد
            کە چەند بەهیواوە  لەژیانم دەڕوانی
            بیری ئەو کچە بچووکەم دەکرد
            کەبەدەستی خۆم لەناوم بردبوو
            بیری ئەو ڕەنگانەم دەکرد کەبەدەستی خۆم کاڵم کردبوونەوە
            خەفەتم دەخوارد بۆ
            ئەو پێکەنینانەی لەگەروم قەتیزم کردبون
            ئەو گریانانەی لەسینەمدا شاردبوومنەوە
            ئەو خەمانەی لەقوڵایی چاوەکانمدا ڕەنگیان دەدایەوە
            ئەو قسانەی دەبوو بیانکەم و لەڕووحمدا دەمناشتن
            ئەوکاتەی دەبوو هاواربکەم و بێدەنگیم هەڵدەبژارد
            زۆر خەمم لەخۆم دەخوارد 
            خەم لەو بەختەی لەئەزەلەوە بەدڵتەنگیەوە گرێدرابوو
            لەو گوڵانەی لەسینەمدا وشک دەبون و دەوەرین
            لەو چاوانەی بەگریان فێربوون
            لەو دڵەی ڕۆژێک بەڕاستگۆیەوە پێنەکەنی 
            بەبوێریەوە نەگریا
            هەرگیز خەمەکانی باس نەکرد
            وشک و ڕەشبوو
            بە دیواری بێ ڕەحمی ژیانەوە ڕەق هەڵگەڕا و کەسێک نەبوو تۆزقاڵێک بە تۆزقاڵێک لەمیهرەبانی زیندووی بکاتەوە
            …
             ئەگەر بڕۆی بۆ ئاسمانیش
            ئەگەر پەلکە زێڕینەش دروست بکەی
            کاتێک بەخت و شانست نامیهرەبان بێت
            حاڵی تۆ خراپە
            حاڵی تۆ خراپە….
• Reply

asil_II

شەوێکی ساردی زستان بوو 
          کڕێوەیەکی سپی بەئەسپایی دەکەوتە سەر زەوی درەختەکان بەڕەنگی سپی داپۆشرابون شەقامەکە کش و مات و خاڵی لەمرۆڤەکان بوو
          دەم توانی گوێم لەدەنگی هەناسەکانمان بێ وە ئەو هەڵمە گەرمەی لەسینەمان دەهاتە دەرەوە و بۆساتێک بەرچاومانی دەگرت 
          هیچمان بوێری ئەوەمان نەبوو سەیری یەکتری بکەین 
          زۆر بەهێمنی بەتەنیشت یەکترەوە دەڕۆشتین مەودایەکی کورت لەنێوانمان هەبوو 
          مەودایەک کەزۆر کورت بوو بەڵام بۆئێمە هەزارەها ساڵی تەنهای و غوربەت دەهاتە بەرچاو
          چاوەکانم بەملا و لای شەقامەکەدا دەگێڕا هیچ کەسێکم بەدی نەدەکرد لەم درەنگە شەوەدا 
          دونیا بێدەنگ و ساردبوو
          دەنگێکی هێمن و مات بەر گوێیەکانم دەکەوت 
          لەبەر خۆمەوە زەردەخەنەم دەکرد و ڕوم لەلایەکی تر بوو نەکا ئەو هەستی پێبکا و شەرمەزاربم
          بەدرێژایی ڕێگەکە لەو دەنگە بەردەوام بوو
          ئای چ ئاوازێکی جوان بوو بۆ گوێیەکانم
          دەنگی ئەو لەو شەوە تاریک و ساردەدا چەند بەقوڵی دڵمی گەرم دەکردەوە 
          

asil_II

جار جار دەستە سارد و تەزیوەکانی بەرەو لێوەکانی دەبرد و گەرمی دەکردنەوە
            سەرمای بوو لوت و لێوەکانی سوور ببونەوە وەک مناڵێکی بچکۆلانە دەهاتە بەرچاو
            دەمویست لەئامێزی بگرم و کەمێک گەرمی پێ ببخەشم
            بەڵام من کەی بوێری ئەوەم هەبوو تەنانەت دەستەکانی بگرم چ جای بتوانم لەباوەشی بکەم
            شەو تاریکتر دەبوو و ئاسمان بەهێواشی ئەستێرەکانی دەردەخست کەلەناو سینەی حەشاری دابوون
            مانگ بەسەر سەرمانەوە دەڕۆشت بەئەسپای و بەنەرمی لەگەڵ ئێمە هەنگاوی دەنا
            هیچ کاممان تا گەیشتیە لای کورسیەکە قسەمان نەکرد 
            بەڵام دیاربوو ئەو شەکەت ببو
            منیش لەو ماندوو تربوم لەڕۆشتن بەڵام نەمویست پێی بڵێم نەکا ئەو ئارەزووی لەڕۆشتنی زیاتر بێ
            لەپڕێکدا بەدەنگێکی نووساوەوە پێی وتم
            «با دابنیشین،ئۆفێلیا»
            ناوی من کەی ئەوەندە خۆش بووە
            بەدەنگی ئەو وەک سەدای ئاوازی ئەشق بوو لەگوێمدا
            دانیشتبوین وەک ئەوەی ڕێکەوتنی بێدەنگی لەنێوانمان بێت
            سەیری ئەو وردە بەفرانەمان دەکرد کەبەسەر سەرمانەوە دەباری
            تیشکی گڵۆپە زەردەکانی شەقامەکە
            تەڵخیەکی پرشنگداری لەبەرچاومان دروست دەکرد
            بەهێمنی دەستەکانی تێکەڵی دەستم کرد
            سەری خستە سەر شانم
            هەڵدەلەرزی و لێو و ڕومەتەکانی ئاڵ ببون لەسەرما
            قەمسەڵەکەم بەشانەکانی دادا و پێم گوت کەبڕۆین نەوەک سەرمای بێت
            بەڵام ئەو خەوی لێکەوتبوو لەژێر باوەشی گەرمی مندا چاوە جوانەکانی داخستبوو
            دەستەکانی تووند گرتبوم وەک ئەوەی ڕووحی خۆی زیندانی کردبێ و نەیەوێ دەستبەرداری بێ
            دەنگێکی بچووک لەلێوەکانیوە دەردەچوو
            بزەیەکم کرد و سەیرێکی ئاسمانم کرد
            بەفرەکە وەستابوو 
            تەواوی شەقامەکە سپی پۆشی بوو
            لەوکەشە مات و ساردەدا بوونی ئەو وەک
            گەرمایی هاوین دڵمی گەرم دەکردەوە 
            بونی لەباوەشم بەقەد هەموو جوانیەکانی گەردوون جوان بوو
            بەقەد هەموو بەیەک گەیشتنە پڕ حەسرەتەکان شیرین بوو
            ئەو دونیایەکی بچووک بوو بۆمن
            دنیایەک کەتەنها جێگەی من و ئەوی تێدابێتەوە
            دنیایەک بوو کە دەمتوانی بەئازادی هاواری خۆشەویستی تێدابکەم
            ئەو گەردوونێک بوو لەئارامی بۆمن
            ئەو ئەشقە بچوکەکەی خەیاڵی من بوو
            بەڵێ ئەو لەخەیاڵی من بوو~
            
• Reply

asil_II

کەتۆ هێشتا لەخەم ناگەی 
          لەمانای گریە نازانی
          ئەگەر تۆش وەک من ڕەنجت بچێژایە
          زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بەدەم باوە بپێژایە
          هەقت بوو عەرش بلەرزێنی
          بەناڵەی ڕووحی پڕ ئێشت
          لەئەستێرەی سەما بپژێنی  فرمێسکی دڵی ڕێشت
          بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ مەگری لە ئێستاوە!
          بە چی دیارە کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟