asilia-a

تو با قلب ویرانەی من چە کردی؟
          	ببین عشق دیوانە ی من چە کردی!؟
          	در ابریشم عادت آسودە بودم..
          	تو با بال پروانەی من چە کردی؟!

asilia-a

باڵندەکەم زۆر دەمێکە
          بە باڵە شکاوەکانیەوە فڕیوە
          نازانم کوچە و کەلەبەری کام ئاسمانی بۆ بگەڕێم
          کام وێرانەیە بەسەرکەمەوە
          لەکام سەرابستانە
          بۆ باڵندە بێتاوانەکەم بگەڕێم
          خۆ
          ئەو پێشتر باڵەکانی ڕەنگاڵەبوون 
          کەچی هێشتا
          هەراسان بوو لەفڕین
          لەئامێزی گەرمی مندا 
          هەراو زەنای بوو
          قەت ڕۆژێک بەبیریدا نەهات
          ماڵە گەرمەکەی جێبهێڵێت
          بەرە و ئاسمانی خوێنین باڵ بگرێت
          بەپەڕ و باڵیەوە شانەکانمی لەئامێزدەگرت
          هەرگیز باوەشە بچوکەکەی منی 
          بە پانتایی ئاسمانێکی شین نەدەدا 
          من ئارامی ئەوبووم
          لەژێرباری قورسی ئەم ژیانە بێ بەزەیەدا
          نەیدەویست ئازادبێت
          باڵندەکەم
          قەفەزی سینەیی منی 
          بەهیچ ئازادیەکی ڕووکەش نەدەگۆڕیەوە
          ئەو ماڵێکی لەمندا بۆخۆی دروست کردبوو
          ماڵێک کەتەنها دەرگاکانی بەڕوی ئەودا دەکرانەوە
          
          ڕۆژێک
          کە زریان بوو
          باڵندەکە ون بوو
          نەگەڕایەوە بۆ ماڵەکەی
          دەرگاکان بەکراوەیی مانەوە
          هیچ سەدایەک لە ئەوەوە نەهات
          قەفەزەیی سینەیی من شکا
          دڵۆپ دڵۆپ
          بەخوێنی دڵم ماڵەکە سوور بوو
          لەناو سورایی خوێنە ئاڵەکەمدا
          لەسەر ئەژنۆکانم کەوتم
          هاوارم دەکرد
          بەرە و ئاسمان 
          
          باڵندە بچووکەکەم بگەڕێنەوە
          ئەوەی لەسەر سینەم گەورەبوو
          ئەوەی تاریکی منی بە شینایی تۆ نەدا
          ئەوەی برینەکانمی بەپەڕەکانی دادەپۆشی
          باڵندەکەم باڵندەکەم….
          
          
          بگەڕێوە ماڵەوە باڵندە بێتاوانەکەم
          بگەڕێوە ماڵەوە….
          
          
          
          
          «ئەمشەو زۆر بیرم کردیت»
          15/7/2026