asra507
سڵاوێکی پڕ لە خۆشەویستی بۆ ئێوەی ئازیز و هاوڕێیانی هەمیشەییم وەک دەزانن، وەرگێڕانی ڕۆمانی "The Boy Over Flames" (کوڕەکەی سەر بڵێسەکان) بۆ من تەنها کارێک نییە، بەڵکو گەشتێکی سۆزداریی بووە لەگەڵتان. ماوەیەک بوو بەهۆی ئامادەسازییەکانی نووسەری ئازیز بۆ ئیدیتکردنی کتێبەکە، لە وەرگێڕان وەستابووم. خۆشحاڵم پێتان ڕادەگەیەنم کە لە ئەمڕۆوە، نووسەر بە فەرمی دەست بە ئیدیتکردن دەکات، منیش بڕیارم دا سەرلەنوێ و لە یەکەم بەشەوە، وەرگێڕانەکە بە پێی ڤێرژنە نوێ و ناوازەکەی کتێبەکە دەست پێ بکەمەوە. دڵنیام دەکەمەوە ئەم کتێبە یەکێک دەبێت لەو چیرۆکانەی کە هەرگیز لە یاد ناکەن. بە باوەڕی تەواوم، ئەمە پڕهەستترین و خۆشترین چیرۆکە کە تا ئێستا لە واتپاد خوێندبێتمەوە؛ تەنانەت لە زۆرێک لەو چیرۆکانەی کە ملیۆنان بینەریان هەیە، کاریگەرترە. هیوادارم وەک هەمیشە لەم قۆناغە نوێیەشدا پشتگیرم بن، چونکە بوونی ئێوە وزەی سەرەکیمە بۆ تەواوکردنی ئەم کارە. هەروەها، تکایە نووسەری بەهرەمەندی کتێبەکە لە بیر مەکەن؛ تەنانەت ئەگەر بە زمانی ئینگلیزی کتێبەکەتان نەخوێندبێتەوە، بە لایک و کۆمێنت لەسەر وەشانی ئۆرجیناڵ، پشتگیری خۆتان بۆی دەرببڕن. سوپاس بۆ بوونتان و چاوەڕێی دەستپێکێکی نوێ بن!"