asya283marzany
کوڕێڪ لەدایڪ دەبێت بەناوی {ئاڪام} ڪاتێڪ تەمەنی ئاڪام دەبێت بە دوو مانگ لەو شەوە دایڪی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدات و ئاڪام بێ دایڪ دەبێت دووای ماوەیەڪ ڪە باوڪی ئاڪام ناوی{ڕزگار}ە هەست دەڪات ناتوانی چیتر ئەم منداڵە گەورە بڪات ناچار دایەنێڪی بۆ دێنێتە ماڵەوە ڪە ناوی{نەسرین}ە نەسرین خان هەم خزمەت کاری ماڵەڪە بوو هەمیش دایەن بوو بۆ ئاڪام نەسرین ئاڪام ی وەڪ کووڕی خۆی سەیر دەکرد ئاگاداری بوو ڕۆژ هاتوو چوو تا ئاڪام گەشتە تەمەنێڪ ڪە چوو بۆ قوتابخانە بەڵام سەرەتاییەکی ناخۆش بوو بۆ ئاڪام لەبەر ئەوەی قوتابییەڪان هاوڕێیەتیان نەدەکرد دەیان گووت:(نزیکی ئێمە مەبە تۆ بێ دایکیت) ئەم قسانە زۆر ئازاری ئەویان دەدا بەڵام ئەو ناچار بوو ڪە بێدەنگ بێت ئاڪام کاتێك بوو بە ۱۰ ساڵ داپیرەی کۆچی دوای دەکات بەڵام باوکی دڵخۆشە چوونڪە تاڪە ڪەس کە ڕێگر بوو لەوەی باوڪی هاوسەرگیری بڪات.،.، دوای ٥ ساڵ لەڕۆژی لە دایڪ بوونی ئاڪام کاک ڕزگار دەڵێت:(ئاڪام کوڕەڪەم پێشبینی بکە سوپڕایزەکەی باوڪت چییە.،،،؟) ــــ(باوڪە تۆ پاسکیلت بۆ کڕیووم) باوڪی ئەڵێ نا ڪوڕم شتێک کە تۆ زۆر تامەزرۆیت بۆی.....،، ئاڪام زۆر بیر دەڪاتەوە هیچی بە مێشڪا نایەت باوڪی ئەڵێ کوڕم ئەو سوپڕایزەی من هەمە ئەوەیە کە ئەبیت بە خاوەنی دایڪێک و هیچیتر بێ دایک نابیت نەسرین کاتێ گوێ بیستی ئەو قسەیە بوو زۆر دڵتەنگ بوو بۆ ئاڪام چونکە نەسرین خان ئەی زانی کە ئەو ئافرەتەی دێت (مەریەم)ە پێشتر زۆر جار ژوانی ڕێخراوی لەگەڵ کاک ڕزگار ئەبەستی ئاڪام نەی ئەزانی ئەو کەسەی دێت زڕ دایکە نەوەکوو دایکێک دڵ خۆش ببوو بەمە و ڕازی بوو نەسرین خان مەریەمی ئەناسی کە ئافرەتێکی چەندە دڵ ڕەق و پیسە ڕۆژ هاتوو چوو ڕۆژی ئاهەنگەکە داهات ئاڪام لە قوتابخانە هاتەوە بینی کە ڪە سانێڪی نەناسراو لەماڵەکەیانن ئەو لە تەمەنی هەرزەڪاری دابوو بەڵام بە بینینی مەریەم خان شۆک بوو بوو چونڪە مەریەم جوانیەکی بێ وێنەی هەبوو.،،، مەریەم چاوی بە ئاڪام ڪەوت بە خێزانەڪەی گووت ئەمە کووڕەکەمە جوان نییە.،.؟ هەمووان دەیان گووت کە کوڕێکی ئا قڵ و ژیر دیارە مەریەم ڕاستە ئەفرەتێکی زۆر جوان بوو بەڵام دڵێکی ڕەقی هەبوو نەسرین باسی ئەکرد کە ئەوەندەش دڵ ڕەق بووە بۆ ماوەی ۲ ڕۆژ ڕێگەی نەداوە نەسرین هیچ خواردنێک بخوات.،،؟
هیوادارم بە دڵتان بێت تا پارتی دووەم ماڵئاوە