atosaaa_1

وای .. شازادەکەمان ئەمشەو دەرکرا لە مۆندیال چ گوناح بوو..

emaan_

لەقوڵای ناخمەوە سپاست دەکەم بۆ بوون بەبەشێک لەخێزانەکەم، هەبوونی تۆ پشتیوانیەکی ئێجگار زۆرە بۆمن، شەرەفمەندم بەوەی منت هەڵبژارد بەخوێندنەوە یان رەفیقایەتی لای خۆت حەیاتم، بەهەبوونی تۆوە گەشتم بەم ئاستە، لەبیری ناکەم، هەرگیز ناوت لەیاد ناکەم گەر بۆ ساتێک بەدەربڕینی وشەی « سەرکەوتووبیت »یش بێت یارمەتیدەرم بووی.
          
          ئازیزیت بەبوونت لەناو خێزانە خنجیلانەکەی من.
          بوونی تۆ گرینگە، هەر رەخنە و قسەیەك، یان دەردەدڵیەك هەبێ دەرگای هەژمارەکەم کراوەتەوە و تێیدا قسە بکە.
          
          - لەایمانەوە بۆ بناغەی سەرکەوتووەکانم♥️.

atosaaa_1

@emaan_ پێویست بە سوپاس ناکات ڕۆحی ڕەوانم منیش زۆر دڵخۆشم کە بووم بە بەشێک لە خێزانە جوانەکەت هیوای بەردەوام بونو بۆ ئەخوازم ئازیز گیان❤️!
Reply

atosaaa_1

پێم سەیر بوو چۆن دوای ئەو دونیا کاول نەبوو. ؟ .. 
          سەیربوو
           بۆ شەوەکەی دوای گریانێکی بەتین خەوتم
           هەر ئەو شەوەی پێم وابوو ڕۆژنابێتەوە 
          بەیانی لەگەڵ خۆرهەڵاتن خەبەرم بوەوە 
          گەڕاشمەوە قوتابخانە 
          نمرەکانیشم لەچاو جاران باشتر بوو 
          ڕەنگوڕوشم ئاسای بوو
           تێکەڵ بونیشم لەگەڵ خێزانەکەم زۆرتر بوو 
          
          لەڕاستیدا شەکان دوقات باشتر نەبوون 
          بەڵام لە پێشوتر باشتر بوون 
          تێگەشتم تۆ ڕۆشتیو  دونیاکەی من هیچ خراپ نەبوو و 
          نەمردم و شێت نەبووم 
          بینیت باوانم؟ 
          هەردوکمان درۆمانکرد تۆ لەمانەوەت و منیش مانەوەم…

naze_19

@haaaani1_ بژی ئەزیزی من ❤
Reply

atosaaa_1

خۆم 
          
          ماوەیەکە دەستم لە خۆم بەرداوە
           نە هەواڵی کەس ئەپرسم 
          نە خەمی دونیامە 
          
          ماوەیەکە
           
          هەتا پێم بکرێت بۆ دوور ئەڕوانم 
          هەتا پێم بکرێت دەست لە شتەکان بەرئەدەم
          هەتا پێم بکرێت سەرقاڵی تەنیایی ئەبم 
          ماوەیەکە تێگەشتووم 
          ژیان بەمن ڕێکوپێک نابێت 
          ماوەیەکە تێگەشتووم 
          ژیان بەجۆرێک ڕژاوە بەمن کۆ نابێتەوە
          
          ماوەیەکە 
          
          دوورم لە مرۆڤ، دوورم لە ئازار 
          ماوەیەکە 
          نزیکم لە خۆم، نزیکم لە سروشت 
          نزیکم لە بوون،
          
          ماوەیەکە 
          
          دەستم لە بازاڕی دونیا هەڵگرتووە 
          چونکە ئەم بازاڕی دونیا “من کاڵ ئەکاتەوە”
          
          نەبەز گۆران)))