baby_spring

بیری جگەرە ئەکەم *-*

baby_spring

چاوەکانی ئەو بوڕکانێکە کە تەنها بە سەیرکردنی لەناو ئەچیت،بە قسەکانی وات لێ ئەکا نوقمی خەیاڵی جوان و پەمەیی ببیت بەڵام لەناکاو [بومم]هەورە پەمەیەکانی نێو خەیاڵەکانت ئەتەقێنێتەوە و لەناویان ئەبا،لەگەڵ دەربڕینی هەر وشەیەک گیانت ئەبڕێ،ڕستەیەکی پڕ هیوات بۆ دروست ئەکا و وات لێ ئەکا بە دەستەکانی خۆت گۆڕ بۆ ئەم هیوایە هەڵکەنی و بینێژیت...وات لێ ئەکا ڕۆژانە چرکە بە چرکە حەسرەتی قسەکردنت هەبێ لەگەڵیدا،[من هەرگیز بەبەێ هۆکار نەموتەوە ئەو جیاوازە،جیاوازە بەڵام لە باشیدا نا..لە خراپیدا]

baby_spring

من ئەبینم ئەو هەموو کەسێکی هەیە بۆ هەموویان ڕوخۆشە هەموویان ‌ئازادانە قسەی لەگەڵەکەن منیش ئەتوانم وەک ئەوان بم لەگەڵی بەڵام بیرمەکەوێتەوە ئەو من وەک ئەوان ئەبینێ هیچ جیاوازیەکم نییە لەگەڵ ئەوان
          من ئەمەم ناوێ ..ئەمەوێ من جیاواز ببینێ ، قسەکانی من جیاواز بخوێنێتەوە ، نەک تەنها گوێ لە قسەکانم بگرێ و بە ڕوخۆشی وەڵامم بداتەوە
          من ئەمەوێ جیاواز بم بۆ ئەو وەک چۆن ئەو بۆ من جیاوازە ..

baby_spring

هەروەها گرینگ نییە کە چی ئەکەم ..قسەکانی تۆ و ئەو و ئەوان تەنانەت سودێکی نییە
          بۆچی لەشوێنی ئەوەی بەدواداچون بۆ وانەکانت بکەیت بۆ من ئەیکەیت؟
          گرینگیەک بونی نییە لە مندا ..لە ژیانی مندا !

baby_spring

+ "بۆچی مەسجەکانت سڕیوەتەوە؟
          
          - "بۆچی پسیار ئەکەی؟گرینگ نەبوو ئیتر سڕیمەوە
          
          + "پسیار کردن تاوانێک نییە
          مەیسڕەوە
          
          - "تاوانە کاتێک تۆ ئەیکەیت
          پەیوەندی پێتەوە نییە کە چی ئەکەم ..
          
          + "کەواتە تاوانە کە دەست لەسەر جەستەی تۆ جێگیر ئەکەم
          پەیوەندی پێمەوە هەیە
          مەسجەکە بۆ من کراوە و سڕاوەتەوە کەواتە پەیوەندی هەیە
          
          - "بەڵێ تاوانە ..
          ئەگەر پەیوەندی پێتەوە هەبایە بە لاچاو سەیر نەئەکرد
          
          + "چۆن ئەزانی وام کردوە؟
          
          - "سێ ڕۆژ لێم بێ وەڵامیت
          پسیار ئەکەیت بۆ مەسجەکانم سڕیوەتەوە
          ئایا هەڵەم کە بیرەکەمەوە بێزاریت لێم؟
          
          
          ..پاش دوو ڕوژ
          بێ وەڵام
          دوبارە بێ هیوایی بۆ مایەوە..

baby_spring

نەخێر ..خەریکی چ نەفرەتیەکم ...
          تا کەی خۆم ئەشارمەوە..تاکەی خۆم دەرباز ئەکەم لە وەڵامەکانی..بۆچی لە هەموو وشەیەکی ئەو ئەترسم بۆچی ...

baby_spring

هیچت نەکرد یانی؟من بوم بەهانەم گرت؟
          ئادەی بەیانی تا ئێوارە چاوەڕێی وەڵام بە و وەڵامەکەشت [تێنەگەشتم]ـبێت
          ئامادەی ڕونکردنەوەیەکی دروست بدەیت؟
          ئامادەیت جارێکیتر بەبەێ بایەخانە پەرۆش بیت بۆ وەڵام؟
          بێگومان نەخێر
          
          مادام ئەوە تەنها منم کە بەهانە ئەگرم :)