baxchaieden
نە ئێوە بپرسن، نە منیش ئەیڵێم.
@baxchaieden
3
Works
1
Reading List
262
Followers
نە ئێوە بپرسن، نە منیش ئەیڵێم.
ئەی کە چاوەکانت نوری مەعنای حەقیقەتن
لە نێوان شەوە تاریکەکان، نیگاکانت ڕووناکین
جیهان پڕە لە جوان، بەس تۆ شای بە فەرمانی دڵان
ئەی گوڵچاو،باخچەکان لە دەروونی تۆوە ڕواون
شاعیرێکیت، بە نالی و بە مەولانا هەمچەشن
بە قەڵەمت ئەینەخشێنی دەردی دڵ، چەند جەمالن
«سۆزی»
ئاگادار نەبووم جوانی شا و شاژن خوشکی گەوران کەلامی دلان بیرم کردب وو نازانی خوشکی بچوکت چی بەسەر هاتووە جەندە خەمگین و دڵهەژێن بووە رۆیشتن ئێوەش رۆیشتنی زۆرێکتان بوو بە ئازارێکی زۆر تر لە داما
حەیرانی تۆ بم ئازیزم، یاخوا قەت خەم و پەژارە ڕوو لە ڕووگەی تۆ نەکا، ڕاستە ماوەیە دوورکەوتنەوەم هەڵبژارد ئەمما بۆ ئەوە بوو بە جیاوازی بێمەوە، گەرچی هەردەم حەوڵ و کۆششم بووە جیاوازی من لە بووینەتی خۆما بێ، ئەمما قەلەڕەشان چ کارەن؟ حازرخۆری و دایمخۆرن! بۆیە منیش چوومە لووتکەیە کەس ڕێگەکەی شک نەبا، تەنانەت گەردەلوولیش.
بە ئیزنی خوای مەزن و میهرەبانییەکەی، لێرەوە هەستی جوان پێشکەش ئەکەم♥️.
نازانم، ئاخۆ شایەنی بوو؟
چنگە ڕۆژێکە بای باڵی خۆمان ئەدەین لە ماڵە خنجیلانەکەما، ئەمما حەیف دەستم چووە درامایەک خووم پێوە گرتووە مەجالم نادا تۆزێ بنووسم، دوایش ئەڵێم دەی بنووسم چ دەبێ؟ ئەم ناوە وا شڵۆقاوە ئینسان لەخوای ئەوێ چارۆکەی سەرگەردانی هەڵگرێ و بەیەکجار ون بێ لەم مەملەکەتە.
(زۆر بیریشتان ئەکەم، بیری خێزانەکەی ونم کرد، بیری جاران، بیری خۆم، خۆمان، بەس حەیف، حەیف ڕۆژگار ڕەحم بەکەس ناکا، بەتایبەتی بەمن)
@baxchaieden ڕێک بەوشێویە لینە شیرینەکەم .. بەشێوەیەک شێواوە نوسەر ئارەزوو ئەکات وون ببێت لێرە ..
لین گیانم هیوادارم بێدەنگی ئەمرۆت ئارامبەخشی و دەوایەک بێت نەک دەرزیەکی سڕکەر بۆ ئازارە کپ بووەکانت
بیرت بێت بۆردم هەردەم بۆت کراوەیە خاتوونە رشتە نووسە بەنرخەکەی من
دڵتەنگی تۆ هی منیشە وە یارمەتیدانت خۆشحاڵی و ئاسوودەییە بۆمن
تۆ خاتوونە نایاب و بەنرخەکەی منیت
چەندت دەوێت پشووبدە و با رۆژەکەت بە خۆشی تێپەڕ بێت
وە بە باشی نان بخۆ و بیرت بێت من لێرەم بۆت
خودا بۆمن سەلامەتت کا و دڵی جوانت پڕبکا لە ئارامی
خۆشمدەوێی ئازیزی دڵم
مەمنوونی پێشنیارە جوانەکەتم، بەهیوام منیش دەستێکی یارمەتی بم لە ڕوانگەی تۆوە و هەرکات ویستت من لە خزمەتتا ئەبم، ڕەنگە لە واتپاد درەنگتر وەڵام بەمەوە چونکو زوو زوو سەردانی ناکەم، بەڵام لە ئینستاگرامەوە هەردەم ئەتوانم ئاگادار بم.. خودا سەرفرازت بکا و بۆ ئێمەت بهێڵێ، شیرینی کەلامت جێی خۆی لە جەرگ و دڵـا داگیرئەکا♥️*ماچ*.
لین جوانی دڵمەستکەر
زۆر جوانیت لێدانی دڵم دەهێنیتە دەر
رۆژەکەت بە باشی بەڕێبکە نووسەری دڵبەر
هیوام سەلامەتی و باشیتە ڕستە نووسی دڵجوان و مێشک نایابی مەستکەر
تۆ تایبەتی لام زیاتر لە هەتا ووشەی دولبەر
سەلامەت بمێنە و باش نانبخۆ ناسکخانم جوانترین و ئازیزترین نووسەر
خاتوو لینی ئازیز سوپاس بۆ زیادکردنی کتێبە ئازیزەکەم
بۆ لیستی خوێندنەوەکەت ♡♡-
لین خاتوونی دەست و پەنجە ئەفسوناوییم تۆ باشیت ؟
قوربانت بم، باشم وەلێ کەمێ دامرکاوم، تۆ لە بێدەنگیە زۆرەکەی من ببەخشە، مەخسەدم لە بێڕێزی نەبووە بە درەنگ کەوتنم لە وەڵامەکانم.
خاتوونە جوان نووسەکەی من چۆنە
چالاکیەکانت لە ئێستا هەژمارەکەمیان ئاوەدان کردۆتەوە
خەجاڵەتم کە کات بوارم پێ نادا بەدەم دوونیای ووشەکانتەوە دابنیشم
بەڵام هیوادارم نازدارەکەی من باش پشووی دابێت
وە ئەمڕۆی نازدارەکەم پڕبێت لە ئارامی و دڵخۆشی و جوانی
دەی کێ دەبێت بگاتەوە بەتۆ لە تێکەڵکێشکردنێکی وەها جوانی خۆشەویستی و ئەشق و فەلسەفە
کێ دەبێ درک بەوەنەکا کە چەندە تاک و جوانیت
هیوادارم بیرت بێت کە چەندە بەهێز و شیرین و تاکیت لە دڵان ئازیزی من
بە باشی نان بخۆ و چێژ لە رۆژەکەت ببینە
تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوانیت
خۆشم دەوێی ئازیزی دڵم
@baxchaieden ئازیزی گیانم ووشەکانت دانە بە دانەی شوێنێکی تایبەتی گرت لە دڵما تەنها داوام ئەوەیە کە بە خوداوەند بانگم نەکەیت منێکی بچکۆڵە لەبەرامبەر خودای میهرەبان و کارزان و بەرزم ئەوە بە بێڕێزی دەزانم نازناوەکەشم وەک حەزێکی خۆم هەڵبژاردووە وە دیمەنی ئەم هەسارە دڵگیرەی پەروەرێنم ئەمەی هێنا بە مێشکما منیش خۆشمدەوێی و دڵنیابە کە باشدەبم ئازیزە رشتە نووسە جوانەکەم زۆرم خۆشدەوێی منیش هەروەها رۆحە تاک و شیرینەکەم
ئەزیزی من، شاگوڵی نێو بێستانەکان.
دوژمنانت خەجاڵەت بکێشن، لە ڕوانگەی منەوە هیچ گلەییەک نییە، خەبەرم لەوە هەیە ئینسانەکان خاوەن جموجۆڵی جیان و ژین بە ڕیچکەی جیاواز بەڕێ ئەکەن، سەرقاڵی و سەرمەستی نابێ ببێتە هۆی گلەیی و گازندە، گەورەت کردم بە جێهێشتنی ئەم نامە دڵگیرە کە هەر بە خوێندنەوەی هەڵمی خۆشەویستی و گرنگیپێدان دڵمی خستە جۆشەوە، ئەی خواوەندی ڤینۆس، لەیادی مەکە کە تۆش ڕۆژەکانت بە چاکترین شێوە بەسەربەری لەپێش ئەوەی خەمی ئازیزانت بێ، خۆشەویستی دڵانی و قەشەنگترین ئەستێرەی ئاسمانی، منیش خۆشمەوێی، کوڵمەکانت ماچ دەکەم♥️.
Both you and this user will be prevented from:
Note:
You will still be able to view each other's stories.
Select Reason:
Duration: 2 days
Reason: