من بە فرمێسکی ڕەنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی (وەفایی)م بۆ چیە؟
کیژی وریای چاو کراوەی فێرە زانینم دەوێ
نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسەکەو بێ ، گرمەیی مینم دەوێ؟
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گولە یا ڕاوم بنێن
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کوندە؟ کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی
نیشتیمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ
زۆر بە ئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ💕
  • Erbil
  • BergabungJuly 24, 2025


Pesan Terakhir
beriella- beriella- Jan 16, 2026 09:47PM
بەڕاینگۆ ئەو مەلایە شایەنی ئەوەی بوو ئەوها لەسەر مینبەر بیهیننە خوارێ و پیازی تێ بگرن؟ وە ئەگەر بەڵێ ئەو قسە چیە کردیتی  کە هەستتان کرد شایەنی ئەوەی بی
Lihat semua Percakapan

1 Daftar Bacaan