
dlband_44
Link to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal
"زۆر بیرت دەکەم." دەی من ئەوە نیم خەم لەڕۆشتنی هاوڕێکانم و وازهێنانیان لەمن بکەن، بەڵام ئەوە بۆتۆ بەتەواوی جیاوازە. لای ئەوانی تر ئەڵێم بێلاشی لەبیربکەن و بیسڕنەوە ئەو ڕۆیشت و تەواو بەڵام هێشتا خۆم ناتوانم لەبیرت بکەم ببوورە کە هەندێک قسەی نابەجێشم لەبارەتەوە کردبێت، ئێڵای. ..ئێڵای بیری ئەو شەوانە دەکەم ئەرکەکانم نەدەخوێند دەهاتم و لەدیار گرووپە چوارکەسیەکەمان دائەنیشتم قسەم دەکرد. بیری ئەوکاتە دەکەم من و تۆ دادەنیشتین بەکاتژمێر بیرمان دەکردەوە چۆن بەخەڵکی ڕابوێری. بیری ئەوکاتە دەکەم کێشەی گەورەمان درووست دەکرد و دەبوایە کەسێک بێ بۆمان چارەبکات. ئێستا زۆرناخۆشە ناتوانم هیچ بکەم، من کەلەگەڵ ئێوە فێرە قسەکردن بووم ئێستا چی کە کەس نییە دوو وشەی لەگەڵ بڵێم؟ ئێڵای دوای ڕۆشتنت هەموو شتێک ڕووخا ئەوە ڕاستیەکەیە ئەوخانووەی درووستمان کردبوو بە شکانی یەکێک لەستوونەکانی هەمووی ڕووخا. بیری هەموو شتێک دەکەم کە ئێمە چوارکەس بووین و تۆش لەگەڵمان بووی ئێستا زیاتر لەپێشوو هەست بەتەنیایی دەکەم وەک ئەوەی شتێک لەگەرووم ئاڵابێت نەهێڵێ قسەبکەم. ٭قسەی زیاترم هەیە ئێستا بیکەم بەڵام لێرە دەوەستم و هیچ ناڵێم، هیوادارم ئەو نوسینانە ببینیت وە دەزانم ڕۆشتنت ویستی خۆت نەبووە بەڵام هیچ نەبێ دڵخۆش بە با ئێمەش دڵخۆشبین. دڵیروو بۆ ئێڵای.♥