chawipsha

من دڵخۆش نیم، بەڵام دەزانم چۆن بم.
          	
          	هەمیشە دەتوانم زیانەکان چاک بکەمەوە و سەرلەنوێ دەست پێ بکەمەوە، بەبێ گوێدانە کۆتاییەکەی.
          	بەڵام ئەمجارەیان... هەست دەکەم برینێکی قووڵ و چەقەڵ لەناومدا گەشەی کردووە.
          	ئەگەر هەموو جیهان بە شێوەیەکی زۆر داوای لێبوردنیشی بکەن ، چاک نابێتەوە..

parkRem7

@chawipsha قوربانووبم
Reply

chawipsha

من دڵخۆش نیم، بەڵام دەزانم چۆن بم.
          
          هەمیشە دەتوانم زیانەکان چاک بکەمەوە و سەرلەنوێ دەست پێ بکەمەوە، بەبێ گوێدانە کۆتاییەکەی.
          بەڵام ئەمجارەیان... هەست دەکەم برینێکی قووڵ و چەقەڵ لەناومدا گەشەی کردووە.
          ئەگەر هەموو جیهان بە شێوەیەکی زۆر داوای لێبوردنیشی بکەن ، چاک نابێتەوە..

parkRem7

@chawipsha قوربانووبم
Reply

chawipsha

          
          
          
          
          
           ژوورە سارد و روحە ساردەکەم سەرسامم ناکات ، چوون ئەوەی چاوەرێی بووم روویدا 
          بێ هیچ ترسێک لە بوونی خۆشم ئەژیم.. 
          مانگی دوانزەیە ، ئێستا دەرەوە نا.. 
          روحم بۆتە کڵۆیەکی بەفری تەزیوو هەمیشە و هەمیشە لەنێو کفنی چاوەکانمدا ئەمکوژێت و بە ساردی رووخسارە مردووەکەم ئەمنێژن ، نەمزانی هەرگیز رۆژێک بۆ من نابێتە جوانیەک هاوشێوەی زەردەخەنەکەم بەلام ئەمزانی ئەبمە کوژراوێکی خۆم هاوشێوەی چاوە بە کفنەکەم دوای رۆیشتنت… 
          ئێستا زانیم ئەوەی کە هەرگیزاو و هەرگیز خۆشی نەویستووم تۆ بووی نووری سەر چاوانم ، هیچ گلەییەکم نیە لە تۆ بەلکو لە خۆمم هەیە هێندەی دایکە مردووەکەم خۆشمویستی و فرمێسکت لەنێو چاوەکانم وشک کرد کە هیچ کەس نەیتوانی بیکات ، ئەزانم رەنگە ئێستا دوگیان ببیت بە منداڵێک بەس خۆ تۆ هەمیشە ئەوت تۆ یەکەم و کۆتا کچ و منداڵی خۆمیت ، رقم لە موحیبەت و خۆشەویستی بەخشین و پێدانیشە ، دڵم بۆ ئینجێک لە منداڵ ناجوڵێت گەر بشمرن و ئازاریان هەبێ لەپێشمدا ، یادەوریەکانی لەگەڵ تۆ بوون وەک وایە مێشکم کێڵگەیەکی پڕ لە دان و خۆراکی باڵندە بێت مێشکم بە نووکی دەمیان کوون کوون بکەن هێندە سەختیت هەتا نەمکوژی نامری.!  ، هەندێک جار هەست دەکەم روحم لەبەردەم دەرگایەکدا وەستاوە نازانم بیکەمەوە یان لێی ڕابکەم ، هێندە رقێکی گەورەم هەلگرتووە لە هەموو شت و کەس و بە تایبەت تۆ’. 
          بە هاتن و مردنیشت دڵم گەرم نابێتەوە. 

n4z0li

@chawipsha پێت نەوتممم:)
Reply

chawipsha

@n4z0li 
            دوو سێ شتم بۆ ناردی لەولاا سێریی کەەە✨✨❤️:).. 
            لەولاش پێم وتی کێ..
Reply

n4z0li

@chawipsha ئەمە کێ وای لە کچەکەم کردووە؟
Reply

chawipsha

ئەگەر ژیانێکی تر هەبوایە،
          خۆزگەم دەخواست ببمە با،
          هەروەها دەمتوانی لە چرکەیەکدا ببمە ئەبەدی،
          وە خاوەنی هیچ هەستێکی ناسک نەدەبووم،
          نە چاوێکی پڕ لە هەست و سۆز،
          نیوەی من لە ژێر باراندا دەڕژایە،
          نیوەکەی تر لە شکۆمەندی بەهاردا گەشتیان دەکرد.
          بە تەنیا، گەشتم بۆ دوور دەکرد،
          هەڵگرتنی هەموو حەسرەتێکی کاڵبووەوە.
          هەرگیز تامەزرۆم نەدەبوو، هەرگیز خۆشم نەدەویست..