choiridercgoi_
سڵاو هاوڕێیان،، باوەڕ ناکەم زۆرتان بمناسن، بەس دەی فشەیە. وەلحاسڵ هاتووم دەربارەی ژیانم قسە کەم، کورە توخوا ئەمە کەی ژیانە خوایە گیان هەمووی دراوە بەسەر یەکا، جارێ لەلایەکەوە برادەرێکم زۆر زۆر بێتاقەتی کردووم لەلایەکی کەشەوە خێزانەکەم، هەر وام لێهاتوە پەیوەندیم لەەگڵ هەموو برادەرەکانم بپچڕێنم لەبەر خێزانەکەم، هیچ کەسێ لە خێزانەکەم حسابم بۆ ناکەن، هەرکارێ ئەمەوێ قسەیەک بکەم یان خوشکەکەم قسەکەم پێ ئەبڕێت یان دایکم، دوایش ئەڵێن کچەکەو بۆوا بێدەنگە؟ دایکم ئەڵێ وەللا هەر خۆی گۆشەگیرە ، ئێ تەبعەن هەمووی خەتای هەڵسوکەوتی ئێوەیە، هەر لەدوای ئەوەی بووم بو ٩ ساڵ ژیانم بو بە جەهەنەم ، جەهەنەمێکی پڕ پڕ لە ئازار و قسەی ناخۆش، خۆزگە لێیان بامایە لەجیاتی ئەوەی قسەم پێ بڵێن، جارێ کە باوکم لە ئیش یەتەوەوە هەتا کاتی خەو هەر قسەم پێ ئەڵێ، خوشکەکەشم هەر لە ئیش یەتەوە تا ئەخەوێ هەر تەعلیقم لێ ئەیا ئەڵێ ئەمە بکە و ئەمە مەکە، دایکیشم هەر وازی لێ بێنن، براکەشم ئەوە هیچ هەر لەسەر نانی ئێوارە ئەیبینم، خوایە گیان هەقی دانە بە دانەی ئەو قسانەی کە پێیان وتووم لێیان بکەیتەوە،، خوایە یان خێزانەکەم چاک کەیتەوە یان منیان لێ بەریتەوە. جارێ ئەوە برادەرەکانیشم هەر هیچ، کە ئەچم بۆ مەکتەب ئەبێ زۆر لەخۆم بکەم تا پێبکەنم لای برادەرەکانم بۆی لێم نەپرسن چی بووە ؟ بۆوا بێدەنگی؟ لەخۆم زیاتر ڕقم لە پرسیار کردنە، باوەڕ ئەکەن ڕۆژ نییە نەگریم، لەتاو ئەو قسانەی ماڵەوەم پێم ئەڵێن ، یان فەیکایەتی برادەرەکانم. جا ئەوەی ئەمەشی خوێندەوە سپاس،، حەزەکەم ژیانی خۆم بکەم بە چیرۆکێک و کەمێک دەستکاریشی بکەم،، پێتان چۆنە،،؟
choiridercgoi_
زۆر زۆر زۆر سپاس بۆ قسەی هەردووکتان،، (بەس شتەکە ئەوەیە مناڵی بچووکی ماڵم،،،)
•
Reply
iian_46
@choiridercgoi_ سەرەتا لەسەر هاوڕێکانت قسە دەکەم کە دەزانی فەیکن لێیان دووربکەوە باشترە ئەگەر لەگەریان دڵخۆش نی لۆ دەبی خۆت وا نیشانبدەی؟!دڵنیایی لەوەت فەیکن کەواتە دەریانکە لەژیانت ئەسڵەن بوونی کەسی وا زیانی هەبی سوودی نیە. بێگومان قسەیەکی ناخۆش بەهەر کەسێک برێی خودا حەقی دەکاتەوە درشکاندن بە قسەیەک بە رەفتارەک گوناحەکی زۆر گەورەیە ئەوجە خوا حەقت ناسەنێ؟ وە ئەو قسانەی مارێتان دەیکەن هیچ هیچ جێی پێ مەدە مەشگریێ راستە ناخۆشە زۆریش بەس شایەنی ئەوەی نیە کە خۆتی بەو شێوەیە لێبکەی خودی خۆت گرینگترین کەسی بتانی ژیانت بگۆری وێرانی بکەی هەمووی لەدەست خۆتە کەسایەتی سەرەکی لەژیانی خۆتدا”خۆتیت” هەوڵبدە لەو دۆخە بێیە دەرێ هەر کوەک بی ئەو ساتەی کە هەموان ئیهمال دەکەی لەپێناو باشی ژیانی خۆتدا درک بە خۆشی دەکەی. وە بیکە بە چیرۆک بەس بە گۆڕانی تووش لەراستیدا لەبۆ باشتر بوون هەوڵبدەی کەسە فەیکەکەکان دووربخەیەوە لە ژیانت قسە نەرێنیەکان گوێی پێ نەدەی ..
•
Reply
simo_end
@choiridercgoi_ هههه کێشەی خێزانی تەبعەن مناڵی ناوەند خۆتی ویستم بڵێم فشەیە گوێی مەیەرێ بەس بەو قسەیەش ژیانت ناگۆڕێ لەوانەیە ئەوان خراپ بن بۆت (یەک نەزانێ ئەوەی من زۆر باشن هههه) کچێ خەفەتی لێ مەخۆ چونکە بەو خەفەت خواردنەش هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ 90% خێزانی کورد ئاوان چیان لێ ئەکەیت ئیدی کوردن.... جا تۆش هەوڵبە ئیهمالیان کەیت بەخوا هەر چەندی سەیریان کەیت زیاتر خەفەت ئەخۆی توشی نەخۆشی دەروونی ئەبیت لەگەڵیان جا من ناتوانم قسەیەکی بەقوەت بکەم بۆ دڵنەوایت تەنها هەوڵبدە خۆت بیت گرینگی بەوانەی دەوروبەرت مەدە { تەنها خۆت}
•
Reply