cuteee-tk
هەر بەڕاست چیدەبوو ڕۆژگار سوپرایزی کردبا بۆ ئێمە
ئەو بەیانیەی قەول بو سەرمای زستان شارەکە داپۆشێت، خۆری ئاسمان بدرەوشێتەوە؟
ئەو کاتەی کڵپەی هیوایەک هەبوو چراکە بەرەو خامۆش بوون دەڕۆشت..
دەکرا زۆر شت نەکرابا؟ زۆر جار کە خۆت بونت دەبەیتە ژێر پرسیار هەست دەکەی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆت نازانی ئەوکات دەبوو پێناسەیەک بکەیت بۆ ناخت؟
هەر بەڕاست دەکرا؟
دەمهەوێت هەزار پێ بچمە ناوەوەی زەریاکەو لەناکاو دەرم بکەن ئەو کات وەک ماسیەک بزانم دەتوانم پەلەقاژە بکەم بۆ تۆزێک ژیان؟
دەکرێ هاوشێوەی ئەو کەسەی گورسیەکەی لە ملی ئاڵاند و قاچەکانی لە هەوادا جوڵەیان دەکرد وەک ماسیەک لە کەناردا خرابێتە سەر وشکانی بەڵام دەکرا جیاواز بێ ؟ نا!!
جیاواز لە ماسیەکە ئەو نایەوێ بگەڕێتەوە ناو زەریاکە..