d4rrkkcoffee

هەرچەند بێ تۆیی نەزانی کردووم، نەزانی کردووم لە گشت بوونەکانی دونیا. وەلێ هێشتاش نەزانانە هانا بۆ یەزدان دەبەم بۆ بەخشینەوەی یەکجاری ئەو دەمەی خۆت بووی لەگەڵم، خۆت و زار و زوبان و کردارت خۆتبوون، جگە لە شاکارێکی پڕ لەجوانی و شیرینی چیدیم بەدی نەدەکرد و هەستم بە خۆلادان و بێزاری و دووبەرەکی نەدەکرد لە گفتی قەشەنگتدا. ئازیزم، وا لە باخی ماڵەکەم دانیشتووم، دەهۆنم بەدیار ڕوانین لەو گوڵە غەمگینانەی لە هەر کوێ دییبات وێنەکت لێی دەچرکاند و بەمنت دەبەخشی، بۆیەش گرینگن لام و ڕۆژانە ئاویان دەدەم بۆ گەشانەوە، کە مخابن بۆ هیچ کام لە ئێمە شەوقی نەبوو. ئەی شەونمی پڕ لە جوانی دڵی غەریبەم، پەناگەی باری پەناهەندم، ڕوناهی شەوگاری هەموو دەمانم، ناسکترین گوڵی چرۆ نەکردووی بەهار، دەرمانی دەردی بێ دەرمان، ڕاحەتی گیانی بێ زوبان، دەسا چاوبکە لەو مەخلوقە دێوانەی ئێرە و بیناییت با ئەو پەپولەیە ببینێ کە هەردەم باڵی شکاوە و بەشی نەدراوە، ببینە و بزانە لە هەر خولەکێکی ئەو نەفەسە تەنگە تەنها ژینێکی هانای بۆ ببا و چاری زام و برینەکانی بێ. هەر تەنها ئەو ژینەشە شانۆی بێ مەیلی دژ بەبوونی دەگێڕێ و کوێربوونی لەئاست ئەو دیمەنە هەتاییە هەڵبژاردووە و قەراریشە هەتایی بێ.
          	
          	٢٢-١-٢٠٢٥
          	چوارشەممەی غەریب
          	-هۆزانڤانی تارییك

ئەی موبتەلای زامی دەردی نەبڕاوم
          ئەی ژانەری سەدای دڵی ڕەنجاوم
          هۆ بکەم جودایی گریە حاڵتبێ
          یا مانەوەی سوجدە دەردتبێ
          گەر ڕەنگی وونبم، دەمدۆزیتەوە؟ 
          فریشتەی ئاسمانبم، دەمناسیتەوە؟
          ئەما هیچیان نییم
          نە پاکی بێگەردی، نە ژینی هەردی
          وەلێ چەرمەسەری سستی
          
          -هۆزانڤانی تارییك