_silvia007

"غـەزالـێ ڕووحـم فـیـدا بـە چـاوێ"
          لە ژێر سێبەری چیا بەرزەکانی کوردستاندا، چارەنووس بڕیاری دا کە دوو ژیان پێکەوە ببەستێت. لەیلان کچێکی چاوخەزال و خاوەن ئیرادەی ئەو گوندە بوو، کاتێک بۆ یەکەمجار چاوی بە چاوەکانی مەردان کەوت، ئەو کوڕە گەنجەی کە دیمەنی وەک تاشەبەردەکانی چیا بێدەنگ و بەهێز بوو، تیرووشکەی ئەوینێک دروست بوو کە چاو هەرگیز لە مێژووی ئەو گوندەدا نەیبینیبوو. ئەوینێک کە لە ئەفسانە کۆنەکان دەچوو.
          https://www.wattpad.com/story/408765548?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=discover_row_story&wp_page=discover_list&wp_uname=_silvia007
          

_silvia007

‘’لە جیهانێکدا کە سامان بڕیار لەسەر دەسەڵات دەدات و حوکم ژن بێدەنگ دەکات.‘‘
          
          پیاوێکی سارد و بەهێز کە هەموو شتێکی هەیە.
          کچێکی هەتیوی سەرسەخت کە هیچی نییە جگە لە بوێری. تایهیۆنگ لە ژیانێکی دەوڵەمەندانە دا دەژی بەڵام هەموو ڕۆژێک هەست دەکات کە لە هەمان ڕۆتینی بەتاڵدا گیری خواردووە. لیانا لە ژێر یاسایی توندی هەتیوخانەیێکی دڕندەدا دەژی، کە کچان هیچ دەنگ و ئازادیان نییە. دوو جیهانی تەواو جیاواز بەڵام کاتێک خۆشەویستی دەست دەکات بە گەشەکردن و کوڕەکە یاساکان دەشکێنێت بەڵام هێشتا زنجیرەیی کەڵەرەقی کچێکە ناشکێت... ئایا کۆمەڵگا ڕێگەی پێدەدات؟ یان جیهانەکانیان لەیەکتریان دەشێوێنن؟
          
           چیرۆکێکی خۆشەویستی و یاخیبوون و بوێری لە ساڵانی چلەکاندا “وشەی خۆشەویستی” بخوێنەرەوە و بزانە چی ڕوودەدات کاتێک دوو دڵ ڕەتیدەکەنەوە پابەندی یاساکان بن.
          https://www.wattpad.com/story/408151327?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=ssoll007

bahartqana

@ _silvia007  سڵاو هاوڕێی ئازیز و خوێنەر، هیوادارم باشبیت. من وەک نووسەرێکی سەرەتایی، کتێبێکم بە ناوی «قینکا» نووسیوە و بڵاومکردووەتەوە. پشتگیری و ڕای تۆی خوێنەر بۆ من مانا و هێزێکی گەورەیە. 
Reply

_silvia007

"سـەربـاز جـیـۆن بـۆ چ شـتـێـک دەجـەنـگـیـت؟"
          
          "بـۆ نـیـشـتـیـمـانـم یـارە جـوانـەکـەم!" 
          
          چی ڕوودەدات کاتێک ئێلی کە کچێکی بچووک و خنجیلانە لەناو شارۆچکەیەکی بچووک سەربازێک بناسێت لەناو دارستانێک دا, و ئەویش سەرباز جیۆن جۆنگکوک بێت، ئێلی کچە بچووکەکە دەست دەکات بە بینیی سەبازەکە لەناو دارستانێک بۆ کاتێکی درێژی نادیار و نازانێت کە دەکەوێتە خۆشەویستی سەربازەکە بەڵام هەرگیز ئەوەش نازانێت کە پێشتر و لە یەکەم جاری بینینی ئێلی سەربازەکە لە خۆشەویستی چاوەکانیدا شێت بووە، و پێکەوە ئەفسانەیەک دروست دەکەن بە بەهانای خۆشەویستی نیشتمان و بە هێواشی دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستنی چاوەکانی. 
          
          داستانی ئەوینی جیۆن جۆنگکوک و ئێلی کیم دەست پێدەکات بەڵام ئایا چارەنووس رێگایان دەگۆڕێت https://www.wattpad.com/story/399248524?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=ssoll007