viena10
سڵاو شیرینم اتوانی چیرۆکێک بنوسیت؟ ( یوسف - ئەسما )
نازانم چی بڵێم بەڵام کۆتایی ئێمە بۆ یەک نەبو ئەو خەیاڵانەی ئەم کرد لەگەڵی بون بە خەڵوز و فڕین بە ئاسماندا ئەو پێکەنینانەی بە قسەکانی ئەو دروست ئەبون لەسەر لێوم نەمان نە ئەو نە قسەکانی نە دەنگی نە ڕەنگی یەکمان زۆر خۆش ویست ئاشقی یەک بوین پێنج ساڵ خۆشەویستی و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتای چیرۆکی ئێمەش بەیەك نەگەیشتن بوو
ئەو بۆ ماڵ و حاڵی خۆی هەهــ هەمو شتێک تەواو ئەو ژنی هێنا منیش بێ لانە مامەوە لەوانەیە بەڕاستی بۆیەك نەبووبین بەڵام
حەز دەکەم چیرۆکێك دروست بکەی لەسەر ئەو دوو ناوە بەڵام با کۆتای بەیەک گەیشتن و خۆشەویستی و خۆشگوزەرانی بێت.
هیچ نەبێ با بە خەیاڵ باوەڕ بە خۆم بهێنم چیرۆکی ئێمەش گەیشتن بوو بەیەك.
جا نازانم پێت بکرێ گەر نەشکرا من مەمنونم ازیزی تۆ،
das-tan
@viena10 وعلیک السلام ئەزیزی من ببوورە واللەهی ئەمن ئەو جۆرە چیڕۆکە ڕۆمانسیانە نانووسم نازانم ئەگەر ئەوە چیڕۆکی ڕاستی خۆت بی یان تەنیا خەیاڵێک بی بەس ئیدی پێم وانییە چیڕۆک لەسەر بەیەک گەیشتن یان بەیەک نەگەیشتنی دوو کارەکتەر دابمەزرێ چیڕۆک پێویستی بە بابەتێکی باش و بەهێز و ناوەڕۆکێکی بەهێز هەیە