denyarmy884

من بۆ ئەوینی ئازادی ئەفڕم
          	ڕێگای ژیانی تازەتر ئەگرم
          	مەلێکم ئاشق بە شارە و شار
          	هەتا وڵاتی هەمیشە بەهار
          	

das-tan

ببورە بۆ دانانی کتێبەکەم لە بۆردەکەت
          خۆشحاڵ دەبم گەر خوێنەری بیت، ڕا و سەرنجت بۆم
          جێگای بایەخە
          
          https://www.wattpad.com/story/412811124?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=das-tan
          
          

denyarmy884

@das-tan گوڵەکەی من
Reply

dlband_44

لەپۆلی دە و یانزە کچەکی ڕەزاتاڵی خوێڕی و موێڕی لەپۆلمان بوو
          بەس حەیففف ناوی دێنێ بوو
          بەس وەڵا ئەتووم زۆر خۆشدەوێ

denyarmy884

@dlband_44 قازە ئەوەش من نەبم (ئیمۆجی قرتان لە پێکەنینا)
            بەخوا منیش تۆم زۆر خۆشەوێت هەناسەکەم
Reply

denyarmy884

هەنێک شت زۆر نۆرماڵە کچینە
          من پارەم هەیە بەڵام iphone 12 pro max  بەکارەهێنم 
          پارەم هەیە بەڵام دوو جانتام هەیە مارکەبێ ئەوانی؟تر کۆپین
          پارەم هەیە بەڵام چەن عەبایەکم هەیە لەو ڕەنگانەی کە حەزم لێیە و هی زیایەم نییە 
          پارەم هەیە بەڵام کالەیەک ئەکڕم پێوەی ئاسوودەبم نەک بۆ جوانی و پۆز بیکڕم و بەکارینەهێنم 
          پارەم هەیە بەڵام منیش ڕۆتینێکی هەرزان بەکارەهێنم کە پێم ئەکەوێت
          پارەم هەیە بەڵام لەبری شامپۆیەکی گران و دەرمانی زۆر شامپۆیەکی پێنج هەزاری و خەنە بەکارەهێنم بۆ قژم
          ڕەنگە پارەم هەبێ زۆر شت بکەم بەڵام بۆ زیادە مەسرەفی بکەم 
          بۆ پارە لەشتی ناپێویست سەرف بکەم 
          هەوڵەیەم ئەو پارەیەی لەوانە سەرفیەکەم کۆی بکەمەوە و کە زۆربوو بیدەمە ماڵێک یان کەسێک کە پێویستیەتی 
          پارەم هەبووە و حەزم لەلەچکێک بوو بە 45 هەزاربوو دەستم لێ گێڕاوەتەوە بەزیادە مەسرەفیم زانیوە
          سێ کیلۆ ئاڵتوونم بۆ کرا و بەس ئەڵقەیەک و مستیلەیەک جار جار دەستبەندێکیش ئەکەمە دەستم 
          پێمە هەموو ژەمێک لەدەرەوەبم یان لەدەرەوە خواردن داواکەم بەڵام ئێوارەی واهەیە نان و ماست ئەخۆم ئێواران
          تێناگەم بۆچی خەڵک بەمە ئەڵێن ڕەزیلی لەکاتێکا من نامەوێت بەهۆی منەوە کەسێک هەست بەکەمی بکات 
          نامەوێ کاتێ ئەچمە مەجلیسێک ئافرەتەکانی خۆزگەم پێبخوازن
          نامەوێ کاتێ دائەنیشم لەشوێنێک کەسێک بڵێ خۆزگە من لەجێی ئەو بوومایە
          نامەوێ زیادە مەسرەفی بکەم لەکاتێکا ماڵ ئەناسم بەحاڵ نانیان هەیە  بیخۆن
          ناکرێ خەڵک ئەووەنە جاهیل و نەزان بێت بەمە بڵێن ڕەزیلی لەکاتێکا من بیر لەهەستی ئەوان ئەکەمەوە 
          

denyarmy884

@dlband_44 بەخوا ڕاستەکەی قسەیان لێ نابڕێ
Reply

dlband_44

@denyarmy884 
            نانا قەینا ئەوها بڵێن باشترە لەوەی بڵێن دەست بڵاوە و پارە بەولا و بەولایدا سەرف دەکا
Reply

dlband_44

@denyarmy884 
            دەست خۆش خانمی خانەدان
Reply

denyarmy884

گوڵەکەم شاری دڵم پایزە لێی داوە بڕۆ
          تۆ گەشی، هەڵدەپڕوکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆ
          
          چۆڵگەیە و کاکی‌بە‌کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
          ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ
          
          نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیربێ گوڵم!
          زوڵفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکو من داوە بڕۆ
          
          بولبولی بێ‌کەسی دم پڕ لە هەرات جواب کەبڵێ
          تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە وا بڕاوە، بڕۆ
          
          گوڵەکەم شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
          تا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆ
          
          هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
          لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ
          
          تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
          بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ
          
          هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
          ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ
          
          گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
          تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ
          
          ئاسۆ
          
          بزانم کەس ئەزانێ جوابی ڕاوچی چیبوو بۆ شعرەکەی ئاسۆ 

denyarmy884

با ئەمە بمێنێتەوە بۆ خۆم
          ئەگەر گەشتم بەوەی ئەمەوێت و خێزانەکەم ئەیانەوێت سپاس گوزاری خودا بم و هەر شتێکم لەدەست هات لەڕاهی خودا ئەیکەم بە خێر بۆ ئەوەی بەو شتە گەشتووم کە ویستوومە
          
          ئەگەر نەگەشتم بەوەی ئەمەوێت و خێزانەکەم ئەیانەوێت سپاس گوزاری خودابم و هەر شتێکم لەدەست هات لەڕاهی خودا ئەیکەم بەخێر بۆ ئەوەی لەشەڕی ئەو شتە دووری خستوومەوە کە ویستوومە
          
          
          خودا خۆی یارمەتیدەرم بێت و بە پشت بەستن بەئەو و بەدەستێپێکی ناوی ئەو سبەینێ دەستپێئەکەم و بەسوپاسگوزاری بۆ ئەو کۆتایی پێئەهێنم 
          داواکارم لەخوا یارمەتی دەرم بێت و مێشک و بیرم فراوان بکات 
          خواهەموو خوشک و برا موسوڵمانەکانم سەربخات و بەنمرە و ئاواتی خۆیان بگەن
          خوا لەگوناهی من و ئێوە و خوشک و برا موسوڵمانەکانی تریش خۆشبێت و قەلەمی لێربوردن بەسەر گوناهەکانمانا بێنێت 
          لااله الا انت سبحانك ٳني كنت من ضالمین 
          لا له الا الله وحده لا شریك لك له ملك وله حمد وهو علی كل شيء قدیر
          الحمدالله علی كل الحال
          الهم صل علی محمد وعلی اهل محمد كما صليت علی ابراهیم وعلی اهل ابراهیم ٳنك حمید ومجید 
          الله ٲكبر كبیرا والحمد الله كثیرة وسبحان الله بكرة واصیلا 
          یا الله اكرمني وارحمني واهدیني وارزقني 

denyarmy884

دووعام بۆ بکەن 
          خوای گەورە یارمەتیدەرم بێت و سبەینێ بتوانم ئیمتیحانەکەم باش جواب بەمەوە
          ڕەنجی دوو ساڵەی خۆم و خێزانەکەم بەهەدەر نەچێت

denyarmy884

@das-tan بەساقەوبم زۆر مەمنوون ماڵەکەم
Reply

das-tan

@denyarmy884 یاربی خوای گەورە و میهرەبان یارمەتیدەرت بی و مێشکت ساف بکا و لۆتی ئاسان بکا یاربی هەموو پرسیارەکانت لەلا ببتە ئاو خواردنەوە و هەر هەمووی بە ئاسانی جواب بدەیەوە
            بگەی بە ئاواتی دڵت 
Reply