dinadina55
پێوستم بەکەسێکە بملاوێنتەوە وەک ئاژەڵێکی ماڵی لەخۆیم بگرێ ئێوارەیەک لەگەڵ بۆنی بارانی بەهار بۆنی منت بۆ دێتەوە ئاوڕم بۆ دەدیتەوە دەبینی جێپێەکانم لەتەواوی شەقامەکە وونە ئێوارەیەک مێژوو دووبارە دەبێتەوە و دووبارە خۆشمت دەوێتەوە نیوەشەوێک بەمنەوە شەیتانی دەبی لەخەو ڕادەچەمی بۆ جەستەم دەگری وەک مندالێک کەدەمێک بێ شیری دایکی نەخواردبێ لەنەورۆزدا نێرگز دەبینی بەدەستی کچەبچوکە گوڵفرۆشەکەی نێو شەقامەکان و منت بیر بێتەوە دەڵێن وونبوم بۆم ناگەڕێی بەڵام من دەزانم ئێوارەیەک لەنێو دارستانەی تێدا یاریمان دەکرد بەدەم گریانو دەنگێکی لەرزاو هاواری ناوم دەکەی بەڵام خودا ئاسمان تاریک دەکات و ئێمەش هێشتا لەماڵ نین ڕۆژێک دێت پەی بەوە دەبەی هەبوونی کەسێک خۆش بوێ پیرۆزترە لەهەموو پیرۆزیەکانت