drezzle

کچەکان تۆزێک دەستکاری ڕۆمانی «مافیای دۆزەخ»م کردووە
          	هەستم دەکرد زۆر مناڵانەیە
          	
          	بێجگەل لەوەش ئینشەڵا ئەگەر توانیم وەرزی دوەمتان بۆ دادەنێم

drezzle

کچەکان تۆزێک دەستکاری ڕۆمانی «مافیای دۆزەخ»م کردووە
          هەستم دەکرد زۆر مناڵانەیە
          
          بێجگەل لەوەش ئینشەڵا ئەگەر توانیم وەرزی دوەمتان بۆ دادەنێم

drezzle

من تۆم جێ نەهێشت لەبەر ئەوەی خۆپەرستیم بەسەر عەشقدا زاڵ بووبێت... من ڕۆشتم لەبەر ئەوەی تێگەیشتم لە دڵێکدا ژوورێکم بۆ تەرخان کراوە، کە کلیلی تەواوی خانووەکەی درابووە دەست کەسێکی تر
          سەیرەکە لەوەدایە، من بە هەموو وجودمەوە شەڕم بۆ مانەوەت دەکرد، کەچی تۆ لە پشت پەردەی بێدەنگییەوە، دڵت لە شوێنێکی تر نیشتەجێ بووبوو، من نەبووم کە جێم هێشتی، ئەوە تۆ بوویت کە بە دڵداری کردنت لەگەڵ خەیاڵی کەسێکی تردا، بە بێدەنگی دەرگاکەت لێداخستم و فڕێت دامە دەرەوە،
          بۆیە مەڵێ بەرگەی نەگرت و ڕۆشت... بڵێ ئامادە نەبوو بێتە بەشێک لە درۆیەک کە خاوەنەکەی کەسێکی تر بێت..
          من بوومە پەناگەی کاتە چۆڵەکانت نەوەک ئەو نیشتمانەی کە بێ ئەوەی لێی بیت، هەست بە ئاوارەیی بکەیت.. من بوومە پەناگەی کاتە چۆڵەکانت نەوەک ئەو بەشەی ژیانت کە بۆ هەبوونی، لەگەڵ تەواوی دوونیادا شەڕ بکەیت!

drezzle

@JOEN_AVYANnA هەندێک قسە هەن تا جێگەی خۆیان نەگرن ناوترێن... با باوەڕی وابێت کە تۆ لەبەر بێدەسەڵاتی بێدەنگ بوویت، چونکە حەقیقەتی قووڵ کاتێک دەردەکەوێت کە تێدەگات جێهێشتنی تۆ هەڵاتن نەبوو، بەڵکو تەمبێ بوون بوو، هیچ کاتێک پەشیمان مەبەوە لەوەی کە هەموو قسەکانت بە ڕوویدا نەداوە. مرۆڤێک کە دڵی لە شوێنێکی تر بێت، گوێی لە جوانترین ڕستەکانیش نابێت. با سزاکەی تەنها ئەوە بێت کە تا کۆتایی تێنەگات چ هەڵەیەکی گەورەی کردووە، کەسێک کە بە هەبوونی تۆ لە ژیانیدا توانبێتی بەدوای شوێنێکی تردا بگەڕێت، شایستەی ئەوە نییە تەنانەت یەک چرکەش بیرکردنەوەت بۆی هەبێت.
Reply

JOEN_AVYANnA

@drezzle 
            Ayy txwa awro lagal bradarakm namam u hast dakam aw qsaya rek lomna u daba awham Pegotba....
Reply

drezzle

ڕقم لەزستانە،
          ڕقم لەو بارانەیە کاتێک هەموو گیانم تەڕ دەکات، کاتێک نەخۆشم دەکات، کاتێک دڵتەنگم دەکات،
          کاتێک دەمەوێت خۆم گەرم بکەم، بەڵام ڕوت بیت لەناو بەفرا دەبەستیت نەک گەرم دەبیت،،
          ڕوناکی هەورەبروسکەکان ڕوناکین بۆ تاکە ڕێگای تاریکم، نمە نمەی باران تێکەڵ بە فرمێسکەکانم دەبن و دەیشارنەوە، دەنگی هەورەکانیش تێکەڵ بە هاوارەکانم دەبن،،
          ڕقم لەزستانە،، بیری کوپێک قاوەی گەرم و دەفتەر و پێنوسەکەم دەکەم،،

drezzle

گەردنت ئازا نەبێ،،
          
          
          
          بڕۆ سەد جار گەردنت ئازا نەبێ، گەردنت مار پێوەی بدا
          خۆم تۆڵەت لێ نەکەمەوە، ئەتدەمە دەستی خودا
          
          هێندە بێناز بیت، وەک چۆن بێنازم
          وەک ئەوانیتر نیم هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ بخوازم
          
          هەرچیت لەمن کرد سەد قاتت بەسەر بێتەوە
          ژینت هندە بشێوێ قەت وەک خۆتت لێ نەیێتەوە
          
          ئاواتی مەرگت ناخوازم، لەمردن خراپترت بەسەربێ
          خەمەکانت بەئاگا بن، دڵخۆشیت بێ خەبەربێ
          
          هیوام وایە بۆ عیشقم سەرگەردان بی و خودا ڕەحمت پێنەکا
          زۆر بەدوامدا بگەڕێی بەڵام دەستت پێم نەگا
          
          - هۆنەر زێڕین