ealina_i0

لە گەشتی قوتابخانە بووین
          	مامۆستاکەمان لامان دانیشتبوو
          	قسەی دەکرد و ئێمەش گوێمان دەگرت
          	وەلێ بەو پێیەی ئەو گەورەتربوو قسەکانی زاڵتر و ڕونتر بوون
          	گەر قوتابیەک پرسیارێکی هەبووایە دەیکرد و ئەویش وەڵامی دەدایەوە
          	منیش ئەم هەلەم قۆستەوە و ویستم پرسیارێک بکەم کە زۆر دەمێک دەبوو لە نێو ئەقڵمدا کەڵەکەبووبوو
          	چوومە لای و کەمێک نزیک لای دانیشتم و وتم
          	مامۆستا پرسیارێکم هەیە
          	وتی فەرموو
          	وتم بۆچی زۆرێک ئەو مرۆڤانەی کە بە هەوڵی خۆیان بە خەونەکانیان دەگەن چیتر دڵخۆش نین کاتێک بەدیان هێناوە
          	بیرم نیە چی دەوت بەڵام ئەوەی بیرم مابێت ئەوەبوو وتی
          	لەبەر ئەوەی سروشتی مرۆڤ وایە
          	ئەوە وەڵامی مامۆستاکەم بوو
          	کاتێک چوومەوە ماڵەوە بیرم دەکردەوە لەوەی کە ئایا وەڵامەکەی ئاوا سادە بووە
          	بەڵام ڕوویەکی ترم دەیوت کە دەکرێت ئەو وا بیر بکاتەوە هەر کەسێک شتێک دەڵێت
          	هەرچۆنێک بێت
          	بەو وەڵامەی مامۆستا زۆر ڕازی نەبووم 
          	بەشێوەیەک هێشتا پرسیارەکە لەنێومدا مابوویەوە
          	ئیتر ڕۆژێک وەها لەنێو بەرنامەی مۆبەکەمدا دەگەڕام(تیکتۆک)هەر وا سەیری ڤیدیۆکانم دەکرد
          	لەناکاو وتەیەک هاتە بەردەمم کە وای کرد دەمێک بوەستم و بیر بکەمەوە بەڵام باوەڕپێکەرترین وەڵام بوو بۆ دامرکاندنەوەی پرسیاری کەڵەکەبووی نێو ئەقڵم
          	نووسرابوو:"لەبەرئەوەی تەواوی ژیانیان بۆ شتێک هەوڵ دەدەن کە وا دەزانن دڵخۆشیان دەکات"
          	لە ڕاستیدا شتی زۆر نوسرابوو بەڵام ئەوەی دەمویست هەر ئەو وەڵامەبوو
          	ئیتر هەر ئەوەندە.
          	لەبەرئەوەی تەواوی ژیانیان بۆ شتێک هەوڵ دەدەن کە وادەزانن دڵخۆشیان دەکات.

sunshine-0916

خوێنەربە پەشیمان نابیتەوە
          
          ڕۆمانێکە بە چەشنی یاقوت دەدرەوشێتەوە لەگەڵ تریفەی مانگدا دەخوێنرێتەوە ✨
          
          https://www.wattpad.com/story/348874988?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=sunshine-0916

ealina_i0

@sunshine-0916 تاقیدەکەمەوە،سوپاس بۆ پێشنیارکردنیی.!/
Reply

ealina_i0

﴿اللَّهُ لا إِلهَ إِلّا هُوَ الحَيُّ القَيّومُ لا تَأخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَومٌ لَهُ ما فِي السَّماواتِ وَما فِي الأَرضِ مَن ذَا الَّذي يَشفَعُ عِندَهُ إِلّا بِإِذنِهِ يَعلَمُ ما بَينَ أَيديهِم وَما خَلفَهُم وَلا يُحيطونَ بِشَيءٍ مِن عِلمِهِ إِلّا بِما شاءَ وَسِعَ كُرسِيُّهُ السَّماواتِ وَالأَرضَ وَلا يَئودُهُ حِفظُهُما وَهُوَ العَلِيُّ العَظيمُ﴾
          ✨