elladixon65

ئەو جیهانە پاکەی کە هەر لە منداڵیەوە تێیدا دەژی..
          	بوار بە کەس مەدە لێتی پیس بکەن ...
          	چونکە پەشیمانی هەرگیز دادت نادات...
          	

elladixon65

لەم گێژاوە بێسەربەرە ونم 
          بێ کەسوکار لە باوەشی ئازاردا وێڵبووم
          نەکەس هەیە ڕووی تێبکەم نە کەسیش هەیە ڕووم تێبکات
          بلێ بۆ وایت !
          مەگەر لەم هەموو ئافاتە و مەینەتیە نەبوو کەسێک بڵێ بۆ ڕۆیی
          شێتانە وێڵی ئازادیەکەم کە بوونی نیە
          شەو بە خەیاڵیەوە سەر دەنێمەوە و
          ڕۆژ بە ئاهیەوە دەتلێمەوە 
          ئاهی حەسرەتی ڕۆحی لێسەندمەوە