Han_yollll

زۆر سپــاس بۆ ڕدینگ لیستە قــەشەنگەکەت گوڵـــەکەم♥️

ellyya4

@Han_yollll یاخوا هەر لە پلە یەکا بیبینم ئەم شاکارە ناوازەیە
• Reply

Han_yollll

@ellyya4  دڵــی من هەر خۆی بە خوێنــەربوونت
            گەوەرەتــریــن شانازیــت. داوە بەچیــرۆکەکەی مــن ✨
            
• Reply

EsRa4A

          
          بۆ ئەو کەسەی کە چیرۆکەکانم دەخوێنێتەوە 
          
          تۆ کە ئەم وشانە دەخوێنیتەوە،
          لەوانەیە تەنها یەکێک لە خوێنەرەکانم بیت…
          بەڵام بۆ من،
          تۆ ئەو کەسەیت کە هاتیتە ناو جیهانێک
          کە من بە تەنیا لە ناخی خۆمدا دروستم کردبوو.
          
          لەوانەیە چیرۆکێک بخوێنیتەوە
          و بڵێیت: «جوان بوو.»
          بەڵام نازانیت لە پشت ئەو چیرۆکە
          چەند جار وشەکانم سڕینەوە و دووبارە نووسیەوە،
          چەند جار دڵم خستە ناو ڕستەیەک
          تا تۆ لە کۆتاییدا بیخوێنیتەوە.
          
          بۆیە…
          ئەگەر یەکێک لە چیرۆکەکانم
          توانی شوێنێک لە دڵت بگرێت،
          لەوێ مەوەستە. 
          
          بگەڕێ بۆ چیرۆکەکانی تری من؛
          لەوانەیە لە یەکێکی تریاندا
          کەسێک چاوەڕێی تۆ بێت،
          وشەیەک بۆ تۆ نووسرابێت،
          یان چیرۆکێک هەبێت
          کە ببێتە چیرۆکی دڵت.
          
          و ئەگەر حەزت کرد،
          یەک وشە لە کۆمێنتەکەت بۆم جێبهێڵە؛
          چونکە بۆ تۆ لەوانەیە تەنها کۆمێنت بێت،
          بەڵام بۆ من
          بەڵگەی ئەوەیە کە جیهانە خەیاڵییەکەم،
          بۆ یەک کەس بەڕاستی بووە جیهان. ✨

ellyya4

کە خۆشە قسەکان و بەخوا هەر حەزەکەی بیخوێنیەوە 
• Reply

emaan_

لەقوڵای ناخمەوە سپاست دەکەم بۆ بوون بەبەشێک لەخێزانەکەم، هەبوونی تۆ پشتیوانیەکی ئێجگار زۆرە بۆمن، شەرەفمەندم بەوەی منت هەڵبژارد بەخوێندنەوە یان رەفیقایەتی لای خۆت حەیاتم، بەهەبوونی تۆوە گەشتم بەم ئاستە، لەبیری ناکەم، هەرگیز ناوت لەیاد ناکەم گەر بۆ ساتێک بەدەربڕینی وشەی « سەرکەوتووبیت »یش بێت یارمەتیدەرم بووی.
          
          ئازیزیت بەبوونت لەناو خێزانە خنجیلانەکەی من.
          بوونی تۆ گرینگە، هەر رەخنە و قسەیەك، یان دەردەدڵیەك هەبێ دەرگای هەژمارەکەم کراوەتەوە و تێیدا قسە بکە.
          
          - لەایمانەوە بۆ بناغەی سەرکەوتووەکانم♥️.

ellyya4

ئەزیزی چاو جوان♥️♥️
• Reply