fanos_ss

وا تێ مەگە دەردی فیراقت، یادەکانت دەردەکات
          	
          	یان بە کۆچی تۆ خەیاڵت، ڕیزەکانم جێ دێڵێ
          	
          	نەتزانی هەرچی هەناسەی سارد و نالەی شەومە
          	
          	بۆنی کڕنۆشی دڵێکی پڕ لە حەسرەت لێ دێڵێ
          	
          	تۆ کە ڕۆیشتی و گومانت وابوو عەشقیش هەڵدەوەرێ
          	
          	باخی یادم هەر بە یادی تۆوە سەوز و باڕووتە
          	
          	ئەو هەموو شیوەن و گریانەی کە دەبیستی لە من
          	
          	شایەتی ماتەم و کۆست و غەمی بێ ڕادەی ڕووتە

angel_909

ئەرێ گوڵی گیان ئەوە بۆچی چیرۆکی لەیلا و یەکان تەنها پانزە پارتی ماوە ؟

angel_909

@fanos_ssزۆر باشە  گوڵێ ترسام وامزانی هەر لای من وایە ❤️
Reply

fanos_ss

گیانی گوڵێ.. کێشەیەکی تیا بوو جا بۆیە ئەنپەبڵێشم کردەوە
Reply

Aween_097

سڵاو دادە گیان بێزەحمەت بۆچی لای من نووسراوە 24 پاڕت بەس 8 پاڕتی تیایە?? 

fanos_ss

سپاست ئەکەم دڵی من♥️
Reply

Aween_097

باشە نازدار گیان دەست خۆش بێت بەڕاستی چیرۆکی زۆر خۆشە لەشت ساغ بێت
Reply

fanos_ss

ڕاست ئەکەیت کەمێک کێشەی تیا بوو ئەبێ چاکی بکەم،، 
            ان شاء للە بە زووی پەبڵێشی دەکەمەوە
Reply

fanos_ss

وا تێ مەگە دەردی فیراقت، یادەکانت دەردەکات
          
          یان بە کۆچی تۆ خەیاڵت، ڕیزەکانم جێ دێڵێ
          
          نەتزانی هەرچی هەناسەی سارد و نالەی شەومە
          
          بۆنی کڕنۆشی دڵێکی پڕ لە حەسرەت لێ دێڵێ
          
          تۆ کە ڕۆیشتی و گومانت وابوو عەشقیش هەڵدەوەرێ
          
          باخی یادم هەر بە یادی تۆوە سەوز و باڕووتە
          
          ئەو هەموو شیوەن و گریانەی کە دەبیستی لە من
          
          شایەتی ماتەم و کۆست و غەمی بێ ڕادەی ڕووتە

Vaniia_11

سڵاو ببورە نازانم ناتوانم جواب بەمەوە لەکۆمێنت ئەبێ بچمە نا چیرۆکەکەت وەنازانم لەکام پاڕت ئەو کۆمێنتەم نوسیوە وتم دڵ هیچ نەکا کە جوابم نەیایتەوە

fanos_ss

من قوربانی ئەو دڵە و بم نازدار گیان
            زۆر دڵخۆشم بە کۆمێتە جوانەکانی ئێوە ئازیز گیان.. نانا وامەڵێ ئاساییە گورە باغ
Reply

__Mir4cle

سەلام علیکم لە نوسەری دڵنەوازم!
          
          نازانم چی بنوسم بۆت 
          
          تا ئێستا کەس پێیوتوی کە دڵت لە بەرد دروست کرایە؟
          نامەوێ لە حاڵت بپرسم بەو پێیەی کە بە غەڵەتیش بیرت بەلای حاڵی من دا ناڕوا !
          بەس چ بکەم ئەوەندە غەریبیت دەکەم ناتانام وچی تو هێندە بێ باک بم'گریان'
          چۆنی؟
          باشی شوکر تەندروستی؟
          بۆ بەو چەشنە ون و بێدەنگ و بێ ڕەنگی؟
          زۆۆر زۆرت غەریبی ئەکەم وا ئەزانم یەک سارە ئەتوم نەدیتییە

fanos_ss

نازدارەکەم، میهرەبانەکەی ژیانم..
            
            وشەکانت ئەوەندە گەرم و پڕ لە دڵسۆزین، ڕێک وەک بارانی بەهار لەسەر وشکیی دڵم نیشتنەوە. دەمەوێت پێ بڵێم؛ هەرگیز داوای لێبوردن مەکە، چونکە تۆ لەو کەسانە نیت کە ئازار بە دڵی من بگەینیت. 
            ئەوەی ڕوویدا تەنها قورسیی بارودۆخەکە بوو، نەک وشەکانی تۆ.
            
            
            تۆ هەمیشە دەستە نەرمەکانت لەسەر برینەکانم بووە، تەنانەت کاتێک لە تەنیشتیشم نەبوویت، دەنگت و دوعاکانت ئارامییان پێ بەخشیووم. ئەگەر تۆ نەبیت کێ لە بێدەنگیی من تێبگات؟ کێ دەزانێت لە پشت ئەم غەمگینییەوە چەندە بیرت دەکەم؟
            
            
            هەست بە تاوان مەکە ئەی ئازیزی دڵم، چونکە بوونی تۆ خۆی لە خۆیدا گەورەترین دەرمانە بۆ من. منیش زیاتر لەوەی پێت بگوترێت خۆشم دەوێیت و بەختەوەریم بەستراوەتەوە بە زەردەخەنەی سەر لێوەکانی تۆوە. دڵنیا بە، من هەمیشە شانازی بە هەبوونتەوە دەکەم و هەرگیز لە دڵم ناچیت.
            
            
            سوپاس کە هەی و سوپاس بۆ ئەو هەموو ئەشقە پاکەی پێمی دەبەخشیت.
Reply

__Mir4cle

ئەوە بۆ بەو جۆرە دەدوێی؟
            نازانی دڵم دادەخوڵپێنی
            وشەکانت گەلێ قوڕسن لەسەر دڵم 
            بمبورە هەرگیز ئەو مەبەستەم نەبوو دڵت بشکێنم ئاگام لە حاڵیشت هەبوو بۆیە گوتم با لێی بپرسم و بۆ کەمێکیش بێ حاڵت باشتر بکەم ئەزیزی دڵم هەرگیز بەو چەشنە هەست مەکە کە ئاگام لێت نەبووە بە درێژایی ئەو ماوەیە ڕاستە نەمبینیوی و بەڵام هەر دڵم لای گوزەرت بووە لە دوعاکانیشم بێبەشم نەکردووی نازدارم 
            دەتناسم!ئەزانم چۆن چۆنیت لێدێ کاتێک لە ئازاردای وە چۆنیش بێدەنگ دەبی.
            زۆر بمبورە دڵبەرم ئەگەر وامکردبێ باری سەر دڵت قورستر بێت بەو وشانەی بەکارم هێناون خۆت دەزانی چەندەم خۆشدەوێی نازەنینم
            ئەوە چ قسەیەکە من هەمیشە بە خۆشحاڵییەوە ئامادەم گوێ لە تاریکی و ناخۆشی ژیانت بگرم 
            زۆرم خۆشدەوێی گەر تۆ باشبی من لە لوتکەی باشبونم.
Reply

fanos_ss

وەعلیکمە سلام گـوڵی نـوسەر
            
            نووسەرەکان هەمیشە دڵیان لە بەرد نییە، هەندێک جار 
            تەنها وەک بەرد بێدەنگ دەبن چونکە وشەکانیان تەواو بووە.. 
            
            دەڵێیت بێباکم؟ خۆزگە وا بوایە. مرۆڤ کە ناخی وێران دەبێت، یەکەم شت کە لە دەستی دەدات توانای گوزارشتکردنە. منیش وەک تۆ غەریبم، بەڵام غەریبیی من بێدەنگە.
            
            من لەو جۆرە کەسانەم کە لە ناوەوە بۆت دەگریم و لە دەرەوە وەک بەرد سەیرت دەکەم. ئەوەی تۆ بە 'بێباکی' دەیبینیت، ماندوێتییەکی قووڵە کە ڕێگەم پێنادات تەنانەت هاواریش بکەم.
            
            باوەڕ بکە، بیرکردنی من زۆر لە هی تۆ قورسترە؛ چونکە تۆ دەتوانیت بڵێیت 'بیری دەکەم'، بەڵام من دەبێت لە ناو خۆمدا بیری بکەم و هیچ نەدرکێنم.
            
            وەڵام نەدانەوەم لەبەر بێباکی نەبووە، تەنها
             نەمدەویست تەم و مژ و تاریکیی ناخی خۆم بدەم لە دڵت.
            
            —
            سپاس بەخوا باشم. تۆ چۆنیت باشیت ئاسـکۆڵەی نوسەر؟
Reply

fanos_ss

لێرەدا، لە سەر ئەم سپێتییەی دەفتەرە
          خەمێک هەیە، لە هەموو وشەیەک گەورەترە
          
          من هەر تەنها بە پێنووس نەمنووسیوە
          هەرچی لێرەدا دەینێنیت، خوێن و فرمێسکی دڵمە
          
          هەر دڵۆپە ئەشکێک کە لێرەدا نیشتووە
          نیشانەیەکە لەو ئازارانەی کە کەس نەیبیستووە
          
          با ئەم لاپەڕانە ببنە شایەتی بێدەنگیم
          بۆ ئەو ڕۆژانەی کە گریان بوو بە هاوڕێی ژینم

__Mir4cle

کچێ ئەمن ئەو کەڤەرەی سلێمانیم گەلێ گەلێ بەدڵــە❤️یانی نازانم چی بڵێم زۆر گونجاوە لەگەڵ چیڕۆکەکە

fanos_ss

سپاست ئەکەم ئاسکۆڵەکەم
            بس هەست نـاکەی جەنابت ون بوویت؟ ئەوە بۆ دیار نیت؟
Reply

fanos_ss

عالەم دەڵێن: هەرچی هەیە، فانی و کاتییە
          تەنیا خەمی من نەبێ، کە مۆرکی مانەوەی پێیە
          
          گەرچی زەمانە دەور دەدات و، هەموو شت بێ‌بنیادە
          ئەما ئەم دڵتەنگییەی من، ئەزەلی و هەمیشەییە.

fanos_ss

تۆ گەوهەری خۆت بسەلمێنە، کە شایـەنی ئەم دڵەی
          تا من نیشانت بدەم، کچێک لێرە چەندە بێگەرد و ملەکڵەی
          
          لە بازاڕی وەفادا، جگە لە ڕووی تۆ قیبلەیەک شک نابەم
          تەمەن دەبەخشم و، غەیری تۆ ئاشنای چاوانی کەس نابەم
          
          با عالەم بزانن، هێشتا لای ئێمە پەیمان وەک سوێندە
          تا دوا هەناسە، ئەم دڵە هەر گیرۆدەی ئەو کەمەندە