fl0ora

          	
          	
          	لە دایک بوو بۆ ئەوەی سەبارەت بە کێشەکانی قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکات ، بەڵام ناچار بوو کێشەی خێزانەکەی چاک بکاتەوە ، بۆ هەموو شتێک داوای لێبوردن بکات ، خۆشی کێشەکانی خۆی چاک بکاتەوە
          	
          	
          	( سوپاسێکی گەورە بۆ دایک و باوکم
          	پاشان هەموو ئەندامانی خێزانەکەم کە ئەوە نابینن   )

Y00ni_Yon

نەیبینن باشترە، بیبینن دەبی جارێ دانەک بەس ڕوونی بکەیەوە چەند غەڵەتن بەس ئەخیریش هەر دەبی دوبارە داوای لێبوردن بکەی، چونکە گەورەکە غەڵەت ناکەن
Reply

fl0ora

          
          
          لە دایک بوو بۆ ئەوەی سەبارەت بە کێشەکانی قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکات ، بەڵام ناچار بوو کێشەی خێزانەکەی چاک بکاتەوە ، بۆ هەموو شتێک داوای لێبوردن بکات ، خۆشی کێشەکانی خۆی چاک بکاتەوە
          
          
          ( سوپاسێکی گەورە بۆ دایک و باوکم
          پاشان هەموو ئەندامانی خێزانەکەم کە ئەوە نابینن   )

Y00ni_Yon

نەیبینن باشترە، بیبینن دەبی جارێ دانەک بەس ڕوونی بکەیەوە چەند غەڵەتن بەس ئەخیریش هەر دەبی دوبارە داوای لێبوردن بکەی، چونکە گەورەکە غەڵەت ناکەن
Reply

fl0ora

          
          
          
          پەلە مەکە
          ساتێکی تریش بەم چەشنە بمێنەوە
          سەهۆڵ بەندانی کیشوەری سەری قورسم
          بە پشکۆی ئەم دوو چاوانەت ، بتوێنەوە
          
          
          
          ( کەنــکی وەختی دێ ئەو کتابەم بڵاوکەمەوە >~< )

fl0ora

@Y00ni_Yon 
            
            هیهیهیهیهی لە بری توانەوە رەق دەبتەوە ئەوە بەس کۆپلەکە 
Reply

Y00ni_Yon

واووووو 
            
            جا بڵێی ئەو سەهۆڵە هەر بە چاوانی بتوێنەوە یان گەرمی هەناسەی؟
Reply

fl0ora

          بە خۆمم گوت قەڵەم بگرە لە دەست
          بنوسە ئەندێشە و هەڵبەست 
          
          ئاهی هەڵکێشا و لە هەگبەی ژیانم ڕۆچوو
          مـشتێ دەرئەنجانی فرێدایە مێشکم 
          
          
          گوتی : بمکە هەڵبەستێ کەس نەیگوتبێ 
          منیش بە ئاهێکی قوڵەوە نوسیم
          
          
          کچە کوردین
          بێ ماڵ و بێ موڵـکین
          لە فرمێسک و پێکەنین
          ئەژین و رێگا ئەبرین 
          لە هەنسکی بەرز و شەوانی نزم
          خوێن دەرێژین و ئەژین 
          کاتێ گرمەی تریشقە ئەدا لە دەریای ئارامـمان
          گڵپەی سرودی کۆڵنەدان هاوار دەکا دەڵێ “ ئەژین “
          
          ئێمە کچین و ئەژین
          هاوژینین و هەر دەژین
          هەتا مانگ ون دەبێ
          خۆر سور دەبێ
          ئێمە هەر دەژین و رێگــای چارە ڕەشی ئەبـڕین 
          
          

fl0ora

          
          
          چەند بێــ زارم لە ٢*٢ و ژمارە چوار
          لە چوار گۆشە و سەدان دیوار
          
          ئەم شەو خەوم نایە
          باوەشی دایەم لەلا نمایە
          
          ئاسمانی فراوان بەسەر سەرم وێکـ دێتەوە
          شەو دەروا و دیسان سبەینێ دێتەوە
          
          رۆژەکان وەک یەم دووبارە دەبنەوە
          بەڵام سەیرە تەمەن دەگۆرێتەوە
          چرکەکانیش دەسورێنەوە