ghazal_07
Link to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal
بۆچی کاتە سەختەکان
وا قورس بڕستیان لێ بڕیم؟
ساتە تاڵ و ڕەشەکان
بۆ تێناپەڕن لە ژینم؟
چاوەڕوانم ڕووناکی
دەربکەوێت لەم تاریکییە،
بەڵام کات وەک ئەستوور
بە هێواشی تێدەپەڕێت ئەم ڕێیە.
sivarzhyaaa
بۆچی کاتە سەختەکان وا بڕستیان لێ بڕیم
ساتە تاڵ و ڕەشەکان خۆشی ژینیان لێ دڕیم
چاوەڕێی ئاسۆم لەم ژێر زەمینە
بەڵام هیوای ڕووناکیم ماتەمینە
هەر دەنووسم با بنووسم لێمگەڕێ
تەنیا جارێک تۆش وەک من لێم گەڕێ
•
Reply
ghazal_07
بۆچی کاتە سەختەکان
وا قورس بڕستیان لێ بڕیم؟
ساتە تاڵ و ڕەشەکان
بۆ تێناپەڕن لە ژینم؟
چاوەڕوانم ڕووناکی
دەربکەوێت لەم تاریکییە،
بەڵام کات وەک ئەستوور
بە هێواشی تێدەپەڕێت ئەم ڕێیە.
sivarzhyaaa
بۆچی کاتە سەختەکان وا بڕستیان لێ بڕیم
ساتە تاڵ و ڕەشەکان خۆشی ژینیان لێ دڕیم
چاوەڕێی ئاسۆم لەم ژێر زەمینە
بەڵام هیوای ڕووناکیم ماتەمینە
هەر دەنووسم با بنووسم لێمگەڕێ
تەنیا جارێک تۆش وەک من لێم گەڕێ
•
Reply
ghazal_07
تەمێکی خۆڵەمێشی چواردەوری گرتووم،
چیتر نە ئازار دەمبزوێنێ، نە خەمێکی کۆن.
ناخم وەک شەوەزەنگی زستانێکی سارد،
سڕ بووە لە ئاست هاوار و ڕۆچوونی گۆڕستانێکی چۆڵ.
وازم لێبێنن لەناو ئەم بێدەنگییە چڕەدا،
من لێرەم، بەڵام تەنها وەک سێبەرێکی بێگیان.
چیتر هیچ ڕووناکییەک نامگەشێنێتەوە،
کاتێک تەواوی بوونم بووە بە خۆڵەمێشی عەیام.
هەموو شتێک پووچ و بێدەنگ و ساردە،
وەک بەفرێک کە لەسەر برینەکان دەنیشێت.
من لەم گۆشە تاریکەدا ون بووم،
لێرە کە تەنانەت مەرگیش چیتر ناترسێنێت.
hawd_aa
غەزەلی گوڵ
فۆڵۆ باک هەیە؟
m4yrna
سڵاو گیانەکەم.
کتێبی قەدەغەکراو تەواو بوە؟
sarwin26
سڵاو ئەزیزەکەم چۆنی؟
پرسیارێک گوڵی من ،تۆ شارەزای شوێنەکانی سلێمانی ؟
چیڕۆکێکم خەریکی نوسینیم پێویستم بەزانیاریە ئەگەر بزانی
atosaaa_1
سڵاو دڵە سلێمانی و سەدان حەسرەت تەواو بوە؟؟
__Mir4cle
نوسەری گوڵ و دڵم بۆ دیار نییە؟ ئێرە چۆلەوانییە بێ تــۆ…
ghazal_07
لەناکاو هەڵم بووی و وەک تەم ون بووی،
پارچەیەک لە جەستەم، لەگەڵ خۆت برد.
نە خەبەرێکت هێناوە و نە جێپەنجەیەک،
تەنها خنکانت لە ناو ڕوحی مندا چاند.
سەیری هەر شوێنێک دەکەم، هەناسەت لێ نییە،
کەچی هەموو بوونم، بۆنی تۆی لێ دێت.
ئازارێکی وایە؛ نە دەمرم و نە دەژیم،
تەنها لە ناو غەریبییەکی قووڵدا دەخنکێم.
angel_909
ئەرێ گوڵی گیان ئەوە بۆچی چیرۆکی لەیلا و یەکان تەنها پانزە پارتی ماوە ؟