h-hazha00

سڵاوی خوا لە هەموو لایەکی ئێرە بێت، 
          	هاتووم تۆزێ قسەتان بۆ بکەم، دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر گەیشتمە ئەم قەناعەتە و بە دڵ دڵنیام شتێکی ڕاستە، لەوانەیە لە دیدگای زۆر کەس شتێکی راست نەبێت و گەمژانە دەربکەوێ، بەڵام پێموایە ئەمە تاکە شتە بتوانم بۆ خۆمی بکەم، زۆر سوپاسی هەموووو ئەزیزەکانی ئێرەم ئەکەم، نامەوێت ناویان ڕیز بکەم، بەڵام لە دڵ و روحم هەرگیز لە یاد ناکرێن، پشتگیری ئێوە بۆ من زۆر گەورە بوو تەنانەت ئەگەر بە ڤۆت و کۆمێنتێک بووبێت لە بۆردەکەم، و هەرگیز ئەوە لەیاد ناکەم کاتێک ئەکاونتەکەم رۆیشت چۆن هەمووتان پشتگیرم بوون بە شەیرکردنی هەواڵەکە، زۆر دڵخۆش بووم توانیومە ئێوەی ئەزیز بناسم، زۆر سوپاسی خوا گیانم ئەکەم منی گەیاندووەتە ئەم قۆناغە، هەمووتان، هەر یەک لە ئێوە جێگە و مەکانێکی تایبەت بە خۆتان هەبووە لەلام، ئێرە کۆتایی (یاقوت، هاژە، زوحەل، مێری)’ییە زۆر داوای لێبووردن لە هەر یەکێکتان ئەکەم رۆژێک لە رۆژان عەزێتم دابن بە ووشەیەک یاخود کردار، بەڵام دڵنیابن هیچ مەبەستم نەبووە من ئەمێنم و بەردەوامەبم لە ژیان، بەڵام ئیتر وەک نووسەرێک نا و وەک کەسێک لە واتپاد نا، تکاتان لێ دەکەم پەیوەندی مەکەن بە پەیجی زمرووتەوە چونکە لەوێش نامێنم و دەیدەمە دەستی کەسێکی متمانەپێکراو و ئازیزم، لەوێ هەواڵم مەپرسن ئەگەر شتێکتان هەبوو بۆم تەنها تیکتۆکم ماوەتەوە کە ببێتە پەنجەرەیەک بۆ پەیوەندی کەسانی ئێرە، لێرەش نامێنم و ئەم ئەکاونتەش دەگەرێنمەوە بۆ ئەو کەسە ئازیزە. 
          	
          	زۆر دڵخۆش و شەرەفمەند بووم بە ناسینی ئێوەی ئازیز،
          	ناتوانم نامە بۆ هەمووتان بنێرم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم چەندە خۆشەویستن لەلام بەڵام هەمووتانم زۆر خۆشەوێ و هەرگیز کەسە ئازیزەکان لە یاد ناکرێن، ئامانجی هاژە تەنها نووسین نەبوو بەڵکو زۆر حەزی بەوە بوو پشتگیری چواردەورەکەی بێت، لەوانەیە بە پێی پێویست پشتگیر نەبووبم بەڵام هەردەم هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیم بۆ خواستوون.
          	
          	سوپاس.
          	خواگیان هەردەم یاوەرتان بێت،
          	هەردەم سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

emaan_

ئەو نامەیە تازە ئەبینم، یانی نازانم دەکرێ چیبلیم؟ بەس زۆر بەداخەوە هەرچەندە بڕیاری خۆت بوو
• Reply

_venuslabeaute_

@h-hazha00 
          	  ئەو نامەیەت باوەشێکی پڕ لە ئازار بوو بۆم ئەو رۆژانەی لە بۆردەکەت و لەنێو چیرۆکەکانت بووم چەشنی دوێنێ بوو بۆم بەڵام گەر ئاسوودەیی و ئارامیت دوور لە ئێرە دەدۆزیتەوە ئەوا دڵخۆشم بۆت و هیوای جوانترین رۆژەکانت بۆ دەخوازم بۆ من شەڕەفمەندی و خۆشی بوو کە هاونووسەرێکی چەشنی تۆم هەبوو و رۆژانێکی خۆش و زۆرمان بەیەکەوە بەڕێکرد لە بۆردی یەکتردا یاقوتی نازدارم تکایە زۆرباش ئاگاداری خۆتبە سوپاس بۆ دەستی پر بەهرە و هونەرت وە بۆ خۆشەویستی پاکت و ئەم دڵە جوانەت هەردەم خۆشم دەوێیت و لە هزر و دڵم دەمێنیت ♥️
• Reply

Writer-zu7al

کچێ ئێرە بە تۆوە جوانە..  دڵم بە تۆ خۆش بوو لێرە تەنها تۆم  ئەناسی ..دەیی زوو پەشیمان بەوە
• Reply