hwang_aya
سڵاو، سەرەتا دەمەوێت
لە دڵەوە سپاسی ئەو کەسانە بکەم کە تا ئێستا لەگەڵم بوون،
لە پشتگیریەکی بچووکەوە تا هەر وشەیەکی جوان و دڵخۆشکەر،
هەمووی بۆ من مانایەکی گەورەی هەبوو و هەمیشە لە یادم دەبێت.
لەوانەیە ئێستا بڕیارێکم دابێت و من چیتر لێرە نەبم
بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە کە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە
لەوانەیە ڕۆژێک قەدەر بمگەڕێنێتەوە بۆ ئێرە
چونکە ئەمە تەنها شوێنێک نیە، بەڵکوو وەک ماڵێکە کە هەستەکانمانی تێدایە.
لەوانەیە کاتەکە درێژ بێت ساڵێک یان زیاتر
بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە کێ چاوەڕێ دەکات و کێ دە
ێنێتەوە بۆ من..
من ئێرە ئەمانەتی ئێوە دەکەم،
هیوادارم بە چۆڵی جێی نەهێڵن،
پڕی بکەن لە وشەو یادگاری جوان
دڵنیام ڕۆژێک دێمەوە و تا ئەو کاتە هیوای باشی بۆ هەمووتان دەخوازم
هیوادارم لە بیرم نەکەن و ببمە بەشێک
لە یادگاریەکانتان...
وە بە تەواوەتی ناڕۆم تا ئەو کاتەی کۆتا پاڕتی چیرۆکەکەم
دەنوسم
هەمیشە لە دڵمدا دەمێنن… °☆
6/4/2026~
Monday #aya...
simo_end
@hwang_aya ئێرە چۆڵ ئەبێت بێ جەنابتان چاو جوان بەڵام خوا ئاگادرت بێت انشاءللە بڕیارەکەت ئەبێتە شتێکی ڕاست لە ژیانت گوڵەباخ ˙ᵕ˙๑⋆。‧˚ʚɞ˚‧。⋆
•
Balas