ii-amal8899

لە ژیاندا هەندێک کەس هەن کە بە ناوی هاوڕێ دێنە ناو ژیانمانەوە. لە سەرەتا پێت وایە ئەوان هەمیشە لەتەکتن، هەموو نهێنییەکانت پێ دەڵێیت، لەگەڵیان پێدەکەنیت و لەگەڵیان خەون دەبینیت. پێت وایە ئەگەر هەموو جیهان دژت بێت، ئەو هاوڕێیە هەر لەتەکت دەوەستێت. بەڵام کاتێک کە ڕاستی ژیان خۆی پیشان دەدات، زۆرجار دەبینیت ئەو کەسەی کە پێت دەگوت هاوڕێ، لە هەمووان زووتر پشتت تێدەکات.
          	
          	بێوەفایی هاوڕێ شتێکی ئاسان نییە. دوژمن ئەگەر دڵت بشکێنێت، تۆ ئامادەی چونکە دەزانی دوژمنە. بەڵام کاتێک ئەو کەسەی کە لەگەڵت نان خواردووە، لەگەڵت گریان و پێکەنین بەشدار بووە، لەناکاو دەبێتە هۆی ئازارت، ئەوە جۆرێکە لە برین کە زۆر قووڵترە لە هەموو برینەکانی تر.
          	
          	ڕۆژێک بوو من بە تەواوی باوەڕم بە هاوڕێتی کردبوو. پێم وابوو ئەو کەسەیە کە هەرگیز پشتت تێناکا. زۆر جار بەخاطر ئەو شتانێکم قوربانی کرد کە بۆ من گرنگ بوون. پێم وابوو ئەو هەمان کار بۆ من دەکات. بەڵام کاتێک کاتی تاقیکردنەوە هات، کاتێک پێویستم بە کەسێک بوو کە لەتەکم بێت، ئەو هاوڕێیە یەکەم کەس بوو کە دوور کەوتەوە.
          	
          	لەو ڕۆژەدا تەنها دڵم نەشکاند… باوەڕیشم شکاند. فێربووم کە هەندێک کەس تەنها بە قسە دەڵێن هاوڕێ، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها کاتێک لەتەکتن کە سوودێکیان لە تۆ هەیە. کاتێک ئەو سوودە نەما، هێواشی هێواش دەچنەوە وەک ئەوەی هەرگیز لە ژیانتدا نەبووبن.
          	
          	
          	
          	لەوانەیە بێوەفایی هاوڕێ دڵت زۆر ئازار بدات، بەڵام هەروەها وانەیەکی گەورەش دەفێرێت. ئەو وانەیە ئەوەیە کە هەموو کەس شایستەی ئەوە نییە بە ناوی هاوڕێ بزانرێت. هەندێک کەس باشترە تەنها وەک ناسیاو بمێنن، چونکە هاوڕێتی وشەیەکی زۆر گەورەیە و هەموو کەس شایستەی ئەو ناوە نییە.
          	
          	بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانەشدا، من هێشتا باوەڕم بە هاوڕێتی هەیە. چونکە لەم جیهانەدا هەرچەندە بێوەفایان زۆرن، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن کە بە ڕاستی هاوڕێن؛ ئەوانەی کە هەرگیز پشتت تێناکەن و لە کاتی تاریکی ژیانتدا دەبنە ڕووناکی.
          	
          	و ئەو کاتە تێدەگەیت کە هاوڕێی ڕاستەقینە زۆر کەمە…
          	بەڵام کاتێک بدۆزیتەوە، بەهایەکی زۆر گەورەی هەیە. 
          	
          	

ARINA_bp

خۆشحاڵ بووم کە قسەمان کرد ئەمەل گیان خزمە جوانەکەم شەوت شاد آن شاءاللە قسەدەکەینەوە کاتێکی تر ماڵئاوا ئەزیزم♥.

ii-amal8899

@ARINA_bp منیش هەروها ئێرێ گیان هیوادارم ب زووترین کات قسەبکەینەوە
Reply

ARINA_bp

دیارنەمایییی

ARINA_bp

@ii-amal8899  یااااااا کچێێێ
Reply

ARINA_bp

@ii-amal8899  وابزانم 160 یان کەمتر بەس وام پێ ئەڵێن چونکە کێشم نییە باڵام بەرز دەرەکەوێت
Reply

ARINA_bp

ئەرێ ئینزیبات نازانم لەو گۆرانییە بەس ئەمەیە؟ تۆ کچە ئاغا و میرانی

ARINA_bp

@ii-amal8899  خۆشت جوانی 
            گۆرانییەکانیم بیستووە زۆر خۆشن 
Reply

ARINA_bp

@ii-amal8899  بەساقەوبم ئەرکت کێشاوە
            جا ئەوەی دووەم زۆرخۆشە
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp ئارەوەڵا من ئاشقی سەوتی بوومە گۆرانیەکانی هەموو؟خۆشە
Reply

ARINA_bp

کچێ من قوربانی تۆبمممممممم

ARINA_bp

@ii-amal8899 یاخوا هەر خۆشبێ ژیانت ئازیز گیان
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp بەساقەوبم 
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp ناوەڵا خۆشترین ژیانم هەیە بەڵام برابچوکەکەم تۆزێک هارە
Reply

ARINA_bp

وابزانم خەوتی خەوێکی شادتت هەبێت نازدارەکەی من♥

ARINA_bp

وەڵا کێ تاقەتی خەوی هەیە بەم زووە هیهیی
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp بەیانی دایکمان بەدارێکەوە و نەعلێکەوە بۆمان دێت
Reply

ARINA_bp

پرسیارم لێکە بەس ڕەحمەت و لێبێ شەخسی نا کچێێێ هەرچی شەخسی بوو  کردو ماڵتم ئاوا کرددد کچێێێ یەم بۆو ئەوخۆم و قوتو ئەیەم جا ئیتر چیەکەیییی

ARINA_bp

خوشکت هەیە ؟

ARINA_bp

@ii-amal8899  یاخوا بۆت بمێنی و تۆش بۆ ئەو بمێنی
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp قوربانت بم لەگەڵ تۆدا 
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp ئا دووساڵ لەخۆم مناڵترە بەڵام زۆر تێکەڵین لەکەڵ یەکتر
Reply

ARINA_bp

کەسی دڵخوازت لێرە  ؟

ARINA_bp

@ii-amal8899  واتا کەسێکی ئێرە دڵخوازی تۆیە و شیرینە لات مەبەستەکەم ئەمەبوو گوڵەکەم؟
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp واتا لە واتپاد بێت؟؟؟
Reply

ARINA_bp

خۆشەویستت هەیە ؟ کڕاشت هەیە ؟ ڕەفزت داوە ؟

ii-amal8899

@ARINA_bp قوربانت بم
Reply

ARINA_bp

@ii-amal8899  ئەهاا ئۆکەی چاوجوانەکەم
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp نچ نچ بەڵام هەنێک جار کڕهشم هەیە لەسەر نەفەرێک
            نچ ڕەفزم نەدواە بەڵام ئەمزانی خۆشیان ئەوێم
Reply

ARINA_bp

جواب دەرۆ کچی باش

ARINA_bp

@ii-amal8899  ئێ شەخسیم بۆ نایەتتت
Reply

ii-amal8899

@ARINA_bp موسقەفی بۆیە
Reply